له 15مین ساڵوه‌گه‌رى گه‌له‌کۆمه‌ى نێوده‌وڵه‌تى (9 ـ 10ـ 1998 تا 15 شوباتى 1999) له‌دژى رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان و گه‌لى کوردستان و ته‌ڤگه‌ره ئازادیخوازه‌که‌ی، به پێویستمان زانى چه‌ند هه‌ڵسه‌نگاندێکى له سه‌ر لایه‌نه شاره‌وه‌کانى پیلانگێڕییه‌که بخه‌ینه‌روو . بۆئه‌مه‌ش سوودمان له‌و پانۆڕامایه وه‌رگرت که له ژماره یه‌کى گۆڤارى کۆمین دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به پێویستیشمان زانى که‌وا به‌شێک له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانى خودى رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالانیش بخه‌ینه به‌ردیدى ئێوه‌ى خوێنه‌ر که له‌به‌رگى پێنجه‌مى په‌رتووکى مانیفستۆى شارستانێتى دیموکراتیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه .
پانۆراماى گه‌له‌کۆمه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌دژى رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان
(9 ـ 10ـ 1998 تا 15 - 2 - 1999)
ده‌سه‌ڵاتدارانى سوپا و ده‌وڵه‌تى تورک که به بانگه‌شه‌ى “ PKK بنبڕ ده‌که‌ین “ ه‌وه ده‌جووڵانه‌وه، کاتێک که‌وتینه ساڵى 1998 له‌وه تێگه‌یشتن که‌وا نه بهئۆپهراسیۆنهکانى نێو سنووره‌کانى تورکیا و نه به ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى سنوور ناتوانن هیچ ئه‌نجامێکى خوزراو به‌ده‌ستبێنن. که ئۆپه‌راسیۆنى زه‌به‌لاحى “ موراد “ له به‌هارى “ 1998 “ سوپاى تورک به زیاتر له “ 39 “ هه‌زار سه‌رباز و نزیکه‌ى “ 400 “ جۆر فڕۆکه و هه‌لیکۆپته‌ر و تازه‌ترین ته‌کنۆلۆژیاى شه‌ڕ ئۆپه‌راسیۆنێکى “ 15 “ رۆژى له‌سه‌ر ناوجه‌رگه‌ى بۆتان و ئامه‌د ئه‌نجامدا، خۆى له‌خۆیدا ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌ناوبانگترین و یه‌کێکه له ئۆپه‌راسیۆنه مێژووییه‌کانى ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وتن و ئهنجامنهگرتنى ئه‌م هێرشه به‌رفراوانه رووى ئاراسته‌ى شهر و دووژمنایه‌تیکردن راسته‌وخۆ درایه سه‌ر رێبه‌رى گه‌لى کورد “ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان “ . ئه‌م ره‌وشه که لایه‌نى “ شاهینه‌کان - هه‌ڵۆکان “ لایه‌نى بیر و بۆچوونى به‌کارهێنانى دژوارى له‌چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورددا لاواز ده‌کرد، لایه‌نى چاره‌سه‌رى سیاسى و ئاشتیخواز “ کۆتره‌کان “ ى به‌هێز ده‌کرد. هه‌ندێ که‌س که له‌مه‌وه جورئه‌تیان وه‌رده‌گرت سه‌رله‌نوێ که‌وتنه نێو لێگهڕینى نوێکردنه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئاشتى و سازشکارانه که ساڵى “ 1993 “ تورگوت ئۆزال ده‌ستیپێکردبوو. بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌ریلاکانى “ PKK “ له ساڵى “ 1997 “ دا به هه‌رێمه‌کانى قه‌ره‌ده‌نیز و ئاکده‌نیز “ ده‌ریاى ره‌ش و ده‌ریاى ناوه‌ڕاست یان سپى “ و ئه‌نادۆڵى ناویندا، ته‌نانه‌ت بڵاوبوونه‌وه‌ى زانیارى دیتنى هه‌ندێک تیمى گه‌ریلا له ناوچه‌کانى ئیزمیردا، راستینهى بێ ئاکام بوونى بڕیارى شه‌ڕى سه‌رتاسه‌رى “ 1994 “ ى ده‌رخسته مه‌یدان که به‌بانگه‌شه‌ى بنه‌بڕکردنى کێشه‌ى کورد ده‌ستپێکرابوو.
به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌ریلا که هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا زیاتر په‌ره‌ى بهچالاکییهکانى له رۆژهه‌ڵات و باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵى دا، گه‌یشتبوونه هه‌رێمه‌کانى گاره و سۆران و تا قووڵایى باشوورى کوردستان. له‌کاتێکدا که له‌بوارى سه‌ربازییه‌وه ئه‌م پێشکه‌وتنانه له په‌ره‌سه‌ندن دابوون، به‌ڕێوه‌به‌رى کاره دیبلۆماسیهکانى ئه‌و کاته‌ى “ PKK “ له ئه‌وروپا شاهین جیلۆ ئه‌ندامى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى “ KKK “ ره‌وشه دیبلۆماسییه‌کانى ئه‌وکاته‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه:" ده‌وڵه‌تى تورک له بواره سیاسى و دیبلۆماسییهکانهدا سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵێکى زۆر بۆ داخستنى دام و ده‌زگاکانمان له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات، نه‌یتوانى ئه‌نجام وه‌ربگرێت. ئه‌م دۆڕانهى ده‌وڵه‌تى تورک سه‌رکه‌وتنى ئێمه‌ى ده‌رده‌خسته‌ڕوو. له‌سایه‌ى ئه‌م کاره دیبلۆماسییانهوه خه‌باتى سیاسییمان زیاتر به‌ره‌و پێش چوو. ئه‌و پیلانه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک له “ 94 - 95 “ دا به‌ڕێوه‌ى ده‌برد بێ ئه‌نجامبوون و سه‌رنه‌که‌وتنى تێیدا زۆر به‌ڕوونى ده‌رکه‌وتبووه روو. بۆ ئه‌وه‌ى پێش له‌مه بگرێت، ده‌وڵه‌ت که‌وته نێو هه‌وڵدانى نوێوه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌لایه‌ن گه‌لێک دام و ده‌زگاى ده‌وڵه‌ته‌وه په‌یامى ئه‌وه‌مان بۆ ده‌هات که ده‌توانرێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا سازش بکرێ."
هه‌روه‌ها شاهین جیلیۆ له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانه‌وه ئاماژه‌ى به‌چه‌ند خاڵێکى گرنگ ده‌دا و ده‌ڵێ “ یه‌کێک له‌و ده‌زگایانه‌ى که له‌هه‌وڵى دانانى په‌یوه‌ندى بوون له‌گه‌ڵماندا، ده‌زگاى سیخوڕ‌ى میللى “ MIT “ بوو، له ساڵى “ 1997 “ دا و له‌لایه‌ن میته‌وه له‌ڕێگاى هه‌ندێک سیاسه‌تمه‌دارى کورده‌وه نامه‌یان بۆ ده‌ناردین. میت کۆبوونه‌وه به که‌سانى ناوبراو ده‌کات و داواى ناوبژیوانیکردن بۆ پێشکه‌وتنى قۆناخى سیاسى لێکردبوون." هه‌روه‌ها یه‌کێک له ده‌زگا فه‌رمییه‌کانى ده‌وڵه‌ت که له‌خاڵى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورد رۆڵى کلیل ده‌بینێت سوپایه، شاهین ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که له‌لایه‌ن سه‌رۆک ئه‌رکان راسته‌وخۆ و له‌ڕێگاى “ ئۆکچوئۆغڵو “ وه‌وه نامه‌یه‌کیان بۆ ناردین، له‌نامه‌که‌دا باس له هه‌وڵدان بۆ ئاواکردنى زه‌مینه‌ى سازش ده‌کرا. له‌مه‌ش زیاتر کاتێک “ تهۆمان کۆمان “ فه‌رماندارى گشتى جه‌ندرمه بوو له‌ڕێگاى یه‌کێک له گه‌وره بازرگانه‌کانى کورد “ محه‌مه‌د محهمهدئۆغڵو“ه‌وه نامه‌یه‌کى هاوشێوه‌ى نامه‌کانى دیکه‌یان به‌ده‌ستگه‌یشتووه. له‌هه‌مانکاتدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که‌وا راوێژکارى پێشووى “ میت “ ماهیر کایناک به‌ئاگابووه له‌و نامانه‌ى که ره‌وانه‌ى به‌رپرسانى “ PKK “ کراوه. هه‌روه‌ها هاوشێوه‌ى ئه‌و نامانه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسکراون نامه‌یه‌کى دیکه‌ش له‌لایه‌ن سه‌ندیکاى به‌رهه‌مهێنه‌ر و بازرگانانى تورکیا “ TÜSİAD “ ه‌وه و له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما به‌ڕێکراوه .
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا عه‌بدولمه‌لیک فورات له‌نێوان دیمه‌شق و ئه‌وروپا که‌وته به‌کره چنینه‌وه. به‌پێى قسه‌ى “ ده‌لیل ئامه‌د “ به‌رپرسیارى بیرۆى دیبلۆماسى “ PKK “ له دیمه‌شق، له‌سه‌ردانه‌که‌ى ع.مه‌لیک فورات بۆ دیمه‌شق سه‌ردانى رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجهلانیشى کردووه. ده‌لیل کورته‌ى ئه‌و دیداره وه‌ها ده‌گێڕێته‌وه:" سه‌رۆک ئه‌رکان ئه‌و کاته ده‌یویست رۆڵێک به مه‌لیک فورات بده‌ین، مه‌لیک فوراتیش پشتئه‌ستوور به‌مه هات بۆ لاى سه‌رۆکایه‌تى و پێی‌گوت که‌وا؛ ده‌وڵه‌تى تورک ئه‌وى په‌سند کردووه. پشتئه‌ستوور به‌و رۆڵه‌ى که سه‌رۆک ئه‌رکان پێی‌دابوو، ده‌یویست ببێت به سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌ل “ HADEP “ . سه‌رۆکایه‌تى پێی‌گوت:" HADEP “ بزووتنه‌وه‌یه‌کى گه‌له و یاساییه، ئێمه له‌م باره‌یه‌وه هیچ شتێک ناڵێین، بڕۆ ئه‌گه‌ر گه‌ل په‌سندت بکات ده‌کرێ ببێ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێیه‌وه نییه".
پاش سه‌ردانه‌که‌ى بۆ دیمه‌شق، مه‌لیک فورات روویکرده ئه‌وروپا و له‌وێش چاوى که‌وت به شاهین جیلۆ نوێنه‌رى “ PKK “ له ئه‌وروپا. شاهین له‌و باره‌یه‌وه به‌مشێوه‌یه دوا:" مه‌لیک فورات له‌لاى سه‌رۆکایه‌تییه‌وه راسته‌وخۆ هات بۆ لام و پێی‌گوتم: ئه‌گه‌ر بمکه‌نه سه‌رۆکى “ HADEP “ ئیشه‌که‌تان چاره‌سه‌ر ده‌بێ، هیچ فشارێکتان له‌سه‌ر نامێنێ، چونکه سه‌رۆک ئه‌رکان من په‌سند ده‌کات و منیشى ده‌وێت. کاتێک له‌گه‌ڵ سه‌لیم ئۆکچوئۆغڵوش دانیشتنمان سازدا، راسپارده‌ى سه‌رۆک ئه‌رکانى پێگه‌یاندین، گوایا ئه‌گه‌ر مه‌لیک فورات ببێته سه‌رۆکى “ HADEP “ چاکترێکه. منیش وه‌ڵامه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تیم پڕاوپێ بۆ دووباره کرده‌وه". مه‌لیک که له گه‌شته‌که‌ى دیمه‌شق و ئه‌وروپا گه‌ڕایه‌وه، له‌چوارچێوه‌ى “ HADEP “ په‌سند نه‌کرا، پاشان راسته‌وخۆ به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندى به شاهین جیلۆوه ده‌کاته‌وه و پێى دهڵَێت:" خهتایهکى گه‌وره‌تان کرد، خواستى بوون به سه‌رۆکى “ HADEP “ راسته‌وخۆ خواستى سه‌رۆک ئه‌رکان بووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ش پێکنه‌هاتووه و سه‌رینه‌گرتووه، سه‌رۆک ئه‌رکان به‌سه‌ر – HADEP – دا ده‌چێت “ ، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا گه‌لێک له به‌رپرس و به‌ڕێوبه‌رانى – HADEP – ده‌ستگیرکران.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه عه‌بدولحه‌لیم خه‌ددام جێگرى سه‌رۆک کۆمارى پێشووى سوریاش رۆڵى له هێنانى نامه و راسپارده‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیادا هه‌بوو، به‌مشێوه باس له‌و قۆناخه ده‌کات:" نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کان سه‌رۆکى وه‌زیرى ئه‌وکاته‌ى تورکیا داوا له “ جماعه الاسلام “ ده‌کات که ببێته ناوبژێوان له‌نێو ده‌وڵه‌ت و “ PKK “ دا، ئه‌وانیش راوێژیان به ئێمه‌کرد، ئۆجه‌لان پێشنیازنامهیهکى نووسی، ئێمه ئه‌و نامه‌یه‌مان به‌ڕێگاى کۆنسۆڵگهرییهوه گه‌یاندمانه ئه‌ربه‌کان.... “
ئه‌ربه‌کان خاوه‌ن له نامه‌کانى ئه‌و قۆناخه و قۆناخه‌کانى دیکه‌ش ده‌رنه‌که‌وت. به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و به‌لانى که‌م خهددامیش به ئه‌ندازه‌ى شاهین جیلۆ که “ 1998 “ وه‌ک به‌رپرسیارى “ PKK “ له‌ئه‌وروپا لهسهرناوى “ PKK “ به‌شدارى چه‌ندین دیدار و چاوپێکه‌وتن بوونه و چه‌ندین که‌سى دیکه که له‌نزیکه‌وه چاویان له کاره‌کان بووه، شاهێدى ئه‌وه ده‌ده‌ن که چه‌ندین نامه له‌لایه‌ن ئه‌ربه‌کانه‌وه نێردراون. خه‌ددام له چاوپێکه‌وتنێکى راگه‌یاندنیدا وه‌ها گوزارشت له‌و بابه‌ته ده‌کات:" ئێمه‌ش ئه‌و پێشنیازنامهى “ ئۆجه‌لان “ مان له‌ڕێى کۆنسوڵهکهمانهوه له ئه‌نقه‌ره ناردمان بۆ سه‌رۆک وه‌زیرى ئه‌وکاته نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کان . پاش خوێندنه‌وه‌ى نامه‌که به‌شه‌رمه‌وه داواى له کۆنسۆڵهکهمان کرد که‌وا نامه‌که له‌گه‌ڵ خۆیدا بباته‌وه. کۆنسۆڵهکهمان پێى ده‌ڵێت؛ بۆچى دهیدهتهوه بهمن؟. ئه‌مانه هى ئێوه‌ن و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى ئێوه‌ین.. له وه‌ڵامدا ئهربکان ده‌ڵێت؛ وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه به‌ڵام پێش ئه‌وه چاوى به فارماندارێکى هێزه چه‌کدارییه‌کانى تورک ده‌که‌وێت ئه‌وجا و داخوازیکرا که دۆکومێنته‌کان بگه‌ڕێندرێنه‌وه. که‌سى ناوبراویش ره‌تى کرده‌وه و دواتریش هه‌واڵى ره‌تکردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامکردنى دیالۆگى ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌مان پێگه‌یشت. گه‌ر بپرسن کێ ئه‌و داخوازییه‌ى کرد، وابزانم ئه‌ربه‌کان به‌ڕێگاى ئه‌و گروپه‌ى لوبنان داواى به‌ستى په‌یوه‌ندى به‌سه‌ر سوریاوه کردبوو.
گرنگترین ره‌هه‌ند که‌بووه هۆى هه‌وڵى خولقاندنى پێگه‌ى دیالۆگى له‌نێوان “ PKK “ و ده‌وڵه‌تى تورک و بووه هۆى راگه‌یاندنى ئاگربه‌ستى یه‌کلایه‌نه له‌لایه‌ن رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌وه، ئه‌و بانگه‌وازییه بوو که له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى ئه‌رکانه‌وه کرا. له‌ده‌ره‌وه‌ى دیداره‌که‌ى سه‌لیم ئۆکچو ئۆغڵو، ئه‌مه‌ش له‌دیدارى نوێنه‌رى “ PKK “ شاهین جیلۆ له‌گه‌ڵ سهرههنگێکى ئه‌رکدار له فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى گه‌ل گرێ‌دراو به دووه‌مین سه‌رۆکایه‌تى ئه‌رکانى گشتى “ که سه‌رۆکى دووه‌مى ئه‌رکانى گشتى ئه‌وکاته – چه‌ڤیک بیر – بوو “ . که ئه‌مه‌ش له‌مێژووى بزووتنه‌وه‌ى ئازادى گه‌لى کورددا یه‌که‌مین دیدارى راسته‌وخۆ بوو له‌نێوان “ PKK “ و دهولًهتدا. له‌م دیداره‌دا که به‌پێى گوته‌کانى جیلۆ، له‌لایه‌ن سه‌لیم ئۆکچو ئۆغڵو “ ئهرکدارکراوى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌رکانى گشتى “ یش دان ده‌نێ به سازدانى ئه‌و دیداره، شاهین به‌مشێوه‌یه له‌و دیداره ده‌وێ:" له‌و ماوه‌یه‌دا سهرههنگێکى تورک هات بۆ ئه‌وروپا، خۆم له‌گه‌ڵیدا دانیشتم، ئه‌و شتانه‌ى که‌باسم لێوه‌کردن ئه‌وکات ئه‌ویش دانیپێدادهنا و ده‌یگوت؛ لێره به‌دواوه ئێمه‌ش ناتوانین شهر به‌رده‌وام بکه‌ین و ئێوه‌ش، پێویسته میکانیزمێکى دوولایه‌نه پێک‌بێنین و شهر رابووهستێنین “ . له‌ئه‌نجامى ئه‌مه‌شدا که‌ش و هه‌واى ئاگربه‌ستێک خولقا. به‌ڵام له‌کاتێک ئه‌م دیدارانه به‌ڕێوه‌ده‌چوون، له‌به‌رامبه‌ر باشوورى کوردستاندا ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدرا. به‌تایبه‌تى که لهپایزى “ 1997 “ دا ئۆپه‌راسیۆنى “ “ شه‌فه‌ق “ ئه‌نجامدرا، کۆتایى به‌و قۆناخه هێنرا. له‌به‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ئێمه دیداره‌کانمان بڕی. له‌ناوه‌ڕاستى ساڵى “ 1998 “ دا هه‌مان میکانیزمى په‌یوه‌ندى دووباره که‌وته‌وه جووڵه و ئه‌مجاره‌یان سه‌رهه‌نگى نوێنه‌رى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌رکانى گشتى ده‌ستیکرد به‌هێنانى پێشنیارى پۆزه‌تیڤ که ته‌واوى به‌ڵگه و زانییارییه‌کان حاڵى حازر له‌ئه‌رشیفدا هه‌ن."
شاهین به‌مشێوه‌یه باس له پێشنیاره پۆزه‌تیڤه‌کان ده‌کات:" له‌حاڵه‌تى راگه‌یاندنى ئاگربه‌ستدا هه‌نگاوى به‌رجه‌سته ده‌هاوێژرێ، ته‌نانه‌ت بۆ به‌رپاکردن و پێشخستنى قۆناخى ئاگربه‌ست پێویستى پێکهێنانى میکانیزمێک و بۆئه‌مه‌ش وه‌گه‌ڕخستنى رۆشنبیر و روناکبیره‌کانیان پێشنیار کرد. گوتیان پێویسته راى گشتى کورد و تورک بۆ ئاشتى ئاماده بکرێ. ئه‌وکاته زیانیارییهکانمان گه‌یانده سه‌رۆکایه‌تى و سه‌رۆکایه‌تیش گوتى پێویسته تهدبیرى پێویست وه‌ربگیردرێت و به‌وشێوه‌یه هه‌ل و ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنین. له‌سه‌ر ئه‌م بناخه‌یه‌ش له‌ڕێکه‌وتى “ 1 ى ئه‌یلولى 1998 “ دا ئاگربه‌ست راگه‌یندرا."
یه‌که‌مین ئاماژه‌کانى پیلانگێڕییه‌که
له “ 1 ى ئه‌یلولى 1998 “ رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ڕێگاى ته‌له‌کۆنفرانسه‌وه به‌شدارى به‌رنامه‌یه‌کى “ MED TV “ بوو له‌وێوه له‌پێناو خۆشکردنى زه‌مینى خولقاندنى پێگه‌ى ئاشتى بانگى ئاگربه‌ستى یه‌کلایه‌نه‌ى راگه‌یاند. لهتورکیاشهوه به‌شێوه‌یه‌کى سنووردار رۆژنامه‌وان و ئه‌ندامى راگه‌یاندن به‌شدارى ئه‌و کۆنفرانسه بوون. شاهین ده‌ڵێت:" ئێمه چاوه‌ڕێى ژماره‌یه‌کى زیاتربووین له‌تورکیا" و به‌مشێوه‌یه درێژه بهقسهکانى ده‌دات “ له‌و دیداره‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌نگێک که لهسهرناوى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌رکانى گشتیى ده‌دوا بڕیارمان وه‌رگرتبوو که‌وا بڕیارى ئاگربه‌ستى یه‌کلایه‌نه له‌کۆنفرانسێکى راگه‌یاندنیدا رابگه‌یه‌نین و ده‌وڵه‌ت وه‌کو رابردوو ته‌گه‌ره‌ى له‌به‌رده‌م به‌شداربوونى که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن نه‌ده‌نایه‌وه، ده‌وڵه‌ت یه‌کسه‌ر نه‌بوو به کۆسپ، به‌ڵکو که‌ش و هه‌وایه‌کى وه‌هاى نواند وه‌ک بڵێى که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن خۆیان نایانه‌وێت به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى وه‌ها ببن. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش به‌شداربوونى راگه‌یاندنى تورک له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا زۆر سنوورداربوو."
هێشتا ماوه‌یه‌کى زۆر کورت به‌سه‌ر راگه‌یاندنى ئاگربه‌ستى یه‌کلایه‌نه‌ى “ PKK “ دا تێپه‌ڕیبوو که له “ 16 – ئه‌یلول “ له شارۆچکه‌ى رهیحانلى ئه‌سکه‌نده‌روونه و لهخیتابێکیدا بۆ گه‌ل، ئاتیلا ئاته‌ش روونکردنه‌وه و گوتارى زۆر توند و تیژى خسته‌ڕوو. له‌پاش ئه‌و خیتابه‌ش نوێنه‌رى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌رکانى گشتى دیسان هاته‌وه بۆ چاوپێکه‌وتن به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامى ئه‌و روونکردنه‌وه ده‌داته‌وه:" ئه‌مه هه‌ڵوێستێکى تاکیتیکییه، نیازێکى خراپمان نییه و به‌مه فشار ده‌خه‌ینه سه‌ر سوریا و شتێکى دیکه نییه. له‌داهاتوودا ئێمه‌ش ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نیین."
جیلۆ ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌و دیداره‌ى ئه‌نجامدراوه به‌سه‌رۆکایه‌تیى راده‌گه‌یه‌نرێ و وه‌ها به‌رده‌وام ده‌کات:" ئه‌و کاته سه‌رۆک گوتى ئه‌م ره‌وشه مه‌ترسیداره و ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت شتێک بکه‌ن و تێگه‌یشت که پیلانگێڕییه‌کى چه‌په‌ڵ به‌ڕێوه‌یه، بۆ وه‌رگرتنى ته‌گبیرى پێویست وشیارى کردینه‌وه. گه‌ریلا وابه‌سته‌بوو به بانگه‌وازیى سه‌رۆکایه‌تییه‌وه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت زیاتر په‌ره‌ى دا بههێرشهکانى و تادهچوو زیاتر به‌رده‌وامى پێده‌دا. له‌و قۆناخه‌دا جێگرتنى پارتى دیموکراتى کوردستان “ پ د ک “ له‌لاى تورکیا و له‌به‌رامبه‌ر ئێمه به‌رده‌وامییان ده‌دا بههێرشهکانییان، بهرپهرچدانهوهیهکى لاواز له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه، بووه هۆکارى نیوه‌چڵ مانه‌وه‌ى ئاگربه‌سته‌که و به‌هێزبوونى لقى “ هه‌ڵۆکان “ واتا شهڕخوازهکانى ناو ده‌وڵه‌ت. به‌مشێوه‌یه ئه‌م قۆناخه‌ى ئاگربه‌ست پراکتیکیانه کۆتایى پێهێنرا. ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌وشانه نه‌بوونایه ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یتوانى هه‌ندێک هه‌نگاو بهاوێ و به‌ره‌و قۆناخى چاره‌سه‌رى سیاسى بچێت.
ئۆجه‌لان له‌باره‌ى چوونى بۆ ئه‌وروپا ده‌ڵێت:" هه‌وڵى ده‌رکه‌وتنم بۆ ئه‌وروپا له رێگه‌ى ئه‌سیناوه له (9ى تشرینى دووه‌مى 1998 )و پاشهاته‌کانى دواى ئه‌ویش لهگهوههرى خۆیدا له‌که‌سێتى مندا گوزاره له ئیفلاسکردنى تێڕوانینى پارادیگماى هاوچه‌رخ ده‌کات. سه‌ربارى ته‌واوى هه‌وڵه‌کانم بۆ وه‌رچه‌رخاندنى پێکهاته‌ى به‌گومانى زهنیه‌تم، به‌ڵام له‌گۆڕه‌پانى ناوه‌وه‌ى وڵات نه‌گه‌یاندنى به ئاستى هێزێکى سه‌رکه‌وتووى ئازادی؛ ئاشکرایه شانبه‌شانى ئه‌و کۆسپانه‌ى له‌م لایه‌نه‌وه ده‌رکه‌وتن، هه‌موو ئه‌مانه ناچاریان کردم روو بکه‌مه ئه‌وروپا که نوێنه‌رى هێزى شارستانى به‌کاریگه‌ره. به واتایه‌ک ئه‌م راستینه داننانه به بێ باوه‌ڕبوون به هێزى گه‌وهه‌رى خود. مێژووى رابردوو، به‌هه‌ردوو ره‌هه‌ندى کات و شوێنه‌وه، گوزارشتى له بنبهستبوونێکى قووڵ ده‌کرد. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌وڵه‌کانى بیست ساڵیم (1979 ــ 1999) له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست رێگاى له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنى گرنگ کرده‌وه، به‌ڵام به‌شى ئه‌وه‌ى نه‌کرد ئه‌و گرێ کوێره‌یه به‌ره‌و چاره‌سه‌رییه‌کى به‌رده‌وام ببات که خودى کۆمه‌ڵگاى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تێى که‌وتووه."
هه‌نگاو به‌هه‌نگاو پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تی
(15- شوبات - 1999) هه‌ر که هه‌واڵى ده‌ستگیرکردنى رێبه‌رى گه‌لى کورد “ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان “ له‌هه‌موو لایه‌کى جیهان ده‌نگى دایه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى ده‌وڵه‌تى تورکیا بانگه‌وازیان دا به‌ڕووى ته‌واوى راگه‌یاندنه‌کاندا و گوتیان “ له‌ئه‌نجامى ئۆپه‌راسیۆنێکى هێزه‌کانى پاراستن و ئاسایشى ده‌وڵه‌تدا عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ستگیرکرا “ . پاش به‌سه‌رچوونى ماوه‌یه‌ک باشتر راستییه‌که‌ى ده‌رکه‌وت که ئه‌مه گهلهکۆمهکییهکى نێو ده‌وڵه‌تییه و له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا کێ چ رۆڵێکى هه‌بووه و ئه‌و یارییانه‌ى که مرۆڤ سه‌رسام ده‌که‌ن چۆن ئه‌نجام دراون.
له په‌رله‌مانى تورکیادا سلێمان دێمرێل سه‌رۆککۆمارى ئه‌وکاته‌ى تورکیا قسه‌ى کرد و بڕیارى به‌کارهێنانى هێزى وه‌رگرت له‌به‌رامبه‌ر سوریا، لهرهوشێکدا گه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌خاکه‌که‌یدا ده‌رنه‌کات، ئاماژه‌ى یه‌که‌مینى ئه‌مه‌ش رۆژى “ 16ى ئه‌یلولى 1998 “ سه‌رۆک ئه‌رکانى هێزى وشکانى جه‌نه‌ڕاڵ ئاتیلا ئاته‌ش له‌ناوچه‌ى رهیحانلى سه‌ر به شارى ئه‌سکه‌نده‌روونه له‌گوته‌یه‌کیدا بۆ گه‌لى هه‌رێمه‌که ئاماژه‌ى پێدا و ده‌یگووت:" ئیدى سه‌برمان نه‌ما".
دێمرێل له‌قسه‌کانیدا له په‌رله‌مانى تورکیادا، به‌شێوه‌یه‌کى زۆر توند ده‌وڵه‌تى سوریا وشیار ده‌کاته‌وه و پێداگیرى له‌سه‌ر رێگه‌نه‌دان به‌هیچ شێوه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ک و ده‌یگوت؛ هێزى چه‌کدارى ده‌وڵه‌تى تورک له “ 5 – تشرینى دووه‌م “ دا له‌خاڵى سفرى سه‌ر سنوورى سوریا به “ 35 “ هه‌زار سه‌ربازه‌وه مانۆڕێکى سه‌ربازى ئه‌نجامده‌ده‌ن و به‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ش له ئاماده‌کاریدان و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورک له‌سه‌ر سنووره‌کانى سوریا ده‌ستیان کرد به پشکنین. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ئیسرائیل – تورکیا – ئه‌مریکا به بیانووى ئه‌نجامدانى مانۆڕێکى سه‌ربازى هاوبه‌ش هێزى سه‌ربازییان له ئاکده‌نیز “ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست “ مۆڵ دا و مۆڵگهکانیش به‌گوێره‌ى به‌کارهێنانى مووشکى گه‌وره ئاماده ده‌کران.
به‌رپرسى بیرۆى “ PKK “ له دیمه‌شق “ ده‌لیل ئامه‌د “ له‌باره‌ى ره‌وشى ناله‌بارى سوریا له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ها ده‌دوێ:" به‌ر له لێدوانه‌که‌ى ئاتیلا ئاته‌ش، له‌نێوان ده‌وڵه‌تى تورک و سوریا و له‌نێو ده‌وڵه‌تى سوریا و ئێمه‌دا جموجوڵێکى چڕوپڕى دیبلۆماسى هه‌بوو. له‌باره‌ى ده‌رخستنى سه‌رۆکایه‌تى له سووریا روونکردنه‌وه و لێدوانى زۆر توند ده‌دران. له‌ڕاستیدا پێشتر له‌م شێوه لێدوانانه پێشخرابوون، به‌ڵام نه‌ک به‌م ئه‌ندازه‌یه، له‌ساڵى “ 1996 “ دا هه‌وڵى له‌و جۆره‌ى تورکیا هه‌بوون و راستییهکهشى سوریا به‌گه‌رمى لێى ده‌ڕوانی، به‌هه‌ندێک رێگاى دیبلۆماسى توانیبوومان بهرلهوانه بگرین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى “ 98 “ زۆر جیاواز بوو."
ده‌زانرێ که رێبه‌رى گه‌لى کورد له‌ساڵى “ 1979 “ وه له لوبنان و سوریا ده‌ژیا، تورکیا له‌م باره‌یه‌وه زۆرجار هه‌ڕه‌شه‌ى له لوبنان و سوریا کردبوو، به‌ڵام بۆ یه‌که‌مجاربوو به‌وشێوه‌یه جددى و سووربوو له‌سه‌ری، باشه تورکیا ئه‌م جورئه‌ته‌ى له‌کوێوه وه‌رده‌گرت؟ ئۆجه‌لان به‌م شێوه‌یه گوزاره‌ى لێوه ده‌کرد:" هه‌ر سیاسه‌تێک له‌سه‌ر کورد بێ ئینگلته‌ره بیرى لێنه‌ده‌کرایه‌وه. له‌گه‌ڵ له‌دایکبوونى ئیسرائیل چاودێریکردن به‌ده‌ستى مۆساد به‌ڕێوه ده‌برا، هاوشان له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانى و به‌رزانى گه‌لێک کوردى دیکه‌ش خرابوونه نێو سیسته‌مه‌که‌وه. به‌ڵام ره‌وش و پێگه‌ى “ PKK “ ئه‌و سیسته‌مه‌ى تێکده‌دا، هه‌ڕه‌شه‌بوو بۆ ئه‌و هاوسهنگییانهى که لهسیستهمهکهوه خولقابوون، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش من به به‌رپرسیارى ده‌گرت و منیان به‌سیاسه‌تى گۆشه‌گیرى و ناوزڕاندنه‌وه به‌ندکردبوو “ . گه‌ر سوریا هه‌وڵى دیالۆگیشى دابووبێت، تورکیا حیسابى بۆ نه‌کردووه، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆک کۆمارى ئه‌وکاته‌ى میسر “ حوسنى موباره‌ک “ بۆ ناوبژیوانى کردن، له “ 3 ى تشرینى یه‌که‌م “ دا سه‌ردانى تورکیاى کرد. پاش سێ رۆژى ئه‌نقه‌ره رووى کرده شام و له‌گه‌ڵ خۆیدا په‌یامى تورکیاى هه‌ڵگرتبوو. ئۆجه‌لان له‌پاش ئه‌م سه‌ردانه ناچارى ته‌رککردنى سوریابوو، له‌و ده‌مه‌شدا ئۆجه‌لان ئه‌م گوتانه‌ى بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى شام به‌جێهێشت:" ئه‌وه‌ى سه‌لماند که هێزى ده‌ربازبوونى له موباره‌ک و بیرۆکراسییهکانى ده‌وروبه‌رى نه‌بوو، لهپێگهیهکى وه‌هاشدا نه‌بوو که فشار بخاته سه‌ر نهتهوهپهرستى “ .
ده‌لیل ئامه‌د باس له‌گه‌ڕان به‌دواى رێگاچاره‌یه‌ک ده‌کات کاتێک باس له ناچارى ده‌رکه‌وتنى ئۆجه‌لان ده‌کرا له سوریا و به‌تایبه‌تى خودى ئامه‌د له‌م باره‌یه‌وه زۆر جار گوتوبێژى له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا کردبوو، ئامه‌د ئه‌و رۆژانه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت:" زۆر پێداگیریمان کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که سه‌رۆک به‌ره‌و شاخ بڕوات، سه‌رۆک خۆیشى خواستى زۆربوو. به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێستێکى دیکه‌ى به‌باش زانیوه ئه‌ویش گه‌ر ده‌رکه‌وێت به‌ره‌و ئه‌وروپا، ئه‌وا کێشه‌ى کورد ده‌که‌وێته رۆژه‌ڤى جیهانه‌وه و بهلًکو لێره‌وه چاره‌سه‌رییه‌کى دى دهربکهوێتهڕوو. سه‌رۆکایه‌تى زیاتر دوور له نیشاندانى هه‌ڵوێستێک که په‌ره به توند و تیژى بدات، گه‌ر به‌ره‌و شاخه‌کان بڕۆشتایه ئه‌وا خاڵى بناخه‌یى ئامانجى دوژمن له‌سه‌ر شاخه‌کان کلیل ده‌بوو و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا رێگاى له‌پێش توند و تیژى و دژوارییهکى بێ‌سنوور ده‌کرده‌وه. به ده‌رکه‌وتن بۆ ئه‌وروپا رێگا چاره‌ى سیاسى تاقیکرده‌وه. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ چین و توێژ و که‌سایه‌تى دیکه په‌یوه‌ندى رێکخران و به‌تایبه‌تیش په‌یوه‌ندى دیبلۆماسى به‌سه‌ر ئه‌وروپادا به‌ڕێوه بران. "
ئۆجه‌لان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" ئه‌و بژاره‌ى له‌ناو ئه‌و دوو رێگایه‌دا که‌وته پێشم، هه‌نگاونان بوو بۆ “ شهر له‌چیاکاندا “ . به‌ڵام جگه له‌وه‌ى که له‌و بواره‌دا زۆر دره‌نگ که‌وتبووم، له‌هه‌مان کاتدا به‌پیرۆزى مانه‌وه‌ى هێزه چه‌کداره‌کان له‌ولاوه بمێنێت، کاتێک بینیم له حاڵه‌تى بهلاڕێداچووندا رێگاى له‌پێش ئه‌نجامێکى پێچه‌وانه‌ى ئومێده چاوه‌ڕوانکراوه‌کان کردۆته‌وه، ئه‌م ره‌وشه‌ش خه‌ریک بوو له‌م بواره‌دا هیواى چاره‌سه‌رییه‌کى ئاسان له ده‌مێکى کورت‌دا له‌ناو ببات، هه‌روه‌ها نه‌ریتى ژیانى “ بمره و بکوژه “ ده‌رکه‌وتبوو که زیاتر له‌وه‌ى چاره‌سه‌رییه‌کى ئاسان بۆ هێزه به‌رامبه‌ره‌کان بهێنێ، ویژدانى کوێر ده‌کرد. له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى کاتیش‌دا ئه‌وه ده‌رکه‌وت که تاکه‌کان له‌بوارى ره‌وشتى و فه‌لسه‌فیه‌وه بهڕێڕهوێکى هه‌ڵه‌دا به‌ڕێدا ده‌چن. له‌وانه‌یه چونم بۆ چیا هه‌ندێک چاکسازى له‌بوارى ته‌کنیکى ــ ته‌کتیکى لێبکه‌وتایه‌ته‌وه، به‌ڵام جێگاى گومان بوو که بوار له‌به‌رده‌م دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رییه‌کى ستراتیژى و کۆتایى بکاته‌وه. باوه‌ڕیم به‌تواناى هزرى خۆم هه‌بوو، به‌رده‌وام هه‌ڵگرى هه‌ست و ئیلهامێکى وه‌ها بووم که ده‌بێ به‌م جۆره رۆڵى مێژوویى خۆم بگێڕم."
هه‌روه‌ها ده‌لیل باس له رۆژى ده‌رکه‌وتنى ئۆجه‌لان له سوریا ده‌کات و ده‌ڵێت:" جگه له ژماره‌یه‌کى زۆر که‌م له‌هه‌ڤاڵان به‌ئاگابوون له‌وه‌ى که سه‌رۆکایه‌تى له سووریا ده‌رده‌که‌وێ، هیچ که‌سێکى دى نه‌یده‌زانی. کاتژمێرێک به‌ر له هه‌ڵسانى فڕۆکه له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێکى سورى سه‌رۆکایه‌تیمان گه‌یانده فڕۆکه‌خانه و دواجار له‌وێ یه‌کترمان بینی."
ئۆجه‌لان رۆژى “ 9 تشرینى یه‌که‌م “ هاوڕێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى “ PKK “ له یۆنانستان ئایفه‌ر کایا ناسراو به “ رۆزه‌رین “ له‌سوریا ده‌رکه‌وت و به‌ره‌و یۆنانستان که‌وته‌ڕێ. عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان هۆکارى هه‌ڵبژاردنى یۆنانستان به‌م شێوه‌یه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت:" داوهتنامهیهکى زۆر له پارتى ده‌سه‌ڵاتداره‌وه هاتبوو، په‌رله‌مانیش به‌گۆڕینى ده‌ستوورى گشتى به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ، منى بانگهێشت کردبوو. به‌ر له‌وه‌ى له سوریا ده‌ربچم ئایفه‌ر کایاى وهرگێێ له‌گه‌ڵ “ Kostas Baduvas “ وه‌زیرى پێشووى سه‌ر به پاسۆک و وه‌ک دۆستێکى گرنگ خۆى نیشانده‌دا و له‌هه‌مانکاتدا هه‌تا ئێستاش په‌رله‌مانتاره، قسه‌یکردبوو و له‌و باره‌یه‌وه بۆ چوونى منیش پشتگیرى له‌سه‌روو خۆیه‌وه وه‌رگرتبوو" .
که ئۆجه‌لان ده‌گاته فڕۆکه‌خانه‌ى یۆنانستان، “ Baduvas “ له‌و گۆڕه نییه. سه‌رۆکى ئیستخبارات “ Stavrakis “ و “ Kalenderis “ که بۆ پیشاندانى گرێدراوى و دۆستایه‌تى خۆى ناوى “ عه‌گید “ ى له‌خۆى نابوو، پێشوازى له ئۆجه‌لان ده‌که‌ن. ئه‌م تابلۆى پێشوازیکردنه ئۆجه‌لان سه‌رسام ده‌کات و ئۆجه‌لان به‌مشێوه‌یه باس له‌و تابلۆیه ده‌کات:" یۆنانستان که هه‌تا ئه‌و کاته پهیوهندیدارییهکى گه‌وره‌ى پیشان ده‌دا و خۆى به دۆستى “ PKK “ ده‌نواند رووى خراپى خۆى خسته‌ڕوو و به منیان گوت – له‌ماوه‌ى سێ کاتژمێردا یان ده‌گه‌ڕێیته‌وه ئه‌و شوێنه‌ى که لێوه‌ى هاتووی، یان به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ى که خۆت ده‌ته‌وێت بچیت. له‌م نێوبهرهدا رۆزه‌رین له‌گه‌ڵ “ Dimitri “ ئه‌ندامى سرڤیسى یۆنان‌دا قسه‌ى کرد و له یۆنانستان ده‌رکه‌وتین و چووینه مۆسکۆ، به‌رله‌وه‌ى بچمه مۆسکۆ داواى مافى په‌نابه‌ریم کرد به‌ڵام په‌سند نه‌کرا."
ئۆجه‌لان به‌م شێوه گوزاره له‌مانه‌وه‌ى “ 33 “ رۆژ له روسیا و له‌ماڵى “ Mitropano “ ده‌کات که به قۆناخى رووسیا ناوزه‌د ده‌کرێت:" به‌ڕێگاى – Jirinovski – په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ مۆسکۆ به‌ست. هه‌ڵبه‌ته منیشیان بانگهێشت کردبوو، کاتێ له سوریاش بووم “ Mitropano “ بانگهێشتى کردبووم. “ Mitropano “ که‌سێکى په‌یوه‌ندارى پارتى “ Jirinovski “ ه. له‌و ماوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ناوخۆ “ Ariski “ ه‌وه په‌یوه‌ندیم دروستبوو" . له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه په‌رله‌مان به “ 298 “ ده‌نگ مانه‌وه‌ى ئۆجه‌لانى له روسیا په‌سند کرد به‌ڵام له‌به‌ر هۆیه‌کى نه‌زانراو سه‌رۆک ده‌وڵه‌ت “ Boris Yeltsin “ ئه‌م بڕیاره‌ى ئیمزا نه‌کردبوو.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا په‌یامێکى “ زۆر به‌په‌له “ له‌سه‌ر نووسراوى بۆ ته‌واوى نوێنه‌ره‌کانیان له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا نارد، په‌یامى وشیارکردنه‌وه بۆ هه‌ر یه‌کێکیان نێردرا. ئه‌م په‌یامه‌ش یه‌که‌مین ئاماژه بوو بۆ په‌رده هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر سهرئهکتهرى گه‌له‌کۆمه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى دژ به ئۆجه‌لان. ئه‌مریکا له کۆتادا دانى پێدانا و به تورکیا گوت:" ئۆجه‌لانمان بۆ پاکه‌تکردن و دامان به ئێوه".
ئۆجه‌لان به‌هاوکارى ئه‌ندام په‌رله‌مانى ئیتاڵیا له‌گروپى سه‌رله‌نوێ ئاواکردنه‌وه‌ى پارتى کۆمۆنیست “ Ramon Montaviani “ به‌ره‌و رۆما که‌وته رێ. له‌ڕێکه‌وتى “ 12 – تشرینى دووه‌م – 1998 “ دا هه‌واڵى ده‌ستگیرکردنى ئۆجه‌لان له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کى نزیک رۆما، له راگه‌یاندنه‌کاندا ده‌نگ و ره‌نگى دایه‌وه. مه‌سعود یڵماز له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندى به حه‌سه‌ن ده‌نیز قوردو وه‌زیرى داده‌وه ده‌کات و فه‌رمانى “ ده‌ست به ئاماده‌کارى راده‌ستکردنه‌وه بکه‌ن “ ى پێدا.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا باڵیۆزى روسیا له ئه‌نقه‌ره “ Aleksander Lebedev “ بۆ پیشاندانى ئه‌و گرنگییه‌ى که فیدراسیۆنى روسیا به تورکیاى ده‌دا، داواى دیدار له وه‌زاره‌ت ده‌کات. “ Lebedev “ له‌م دیداره‌دا وه‌هاى گوتبوو “ من بۆ گه‌یاندنى - به‌جێهێنانى به‌ڵێنى فیدراسیۆنى روسیا - به ئێوه ئه‌رکدار کراوم. ئێمه له‌کاتى خۆیدا که وڵاته‌که‌مان له‌نێو قه‌یرانى ئابووریدا بوو هاوکارى ئێوه‌مان بینى و چه‌ندین جار ئه‌وه‌شمان وه‌بیرهێنایه‌وه و حکومه‌ته‌که‌مان بانگه‌وازى هێشتنه‌وه‌ى کۆمپانیا تورکییه‌کانى له‌ڕوسیا کردووه. پێشتر گوتبوومان هیچ دۆستایه‌تى ئێوه له‌یاد ناکه‌ین، ئه‌و هه‌نگاوه‌ى له مه‌سه‌له‌ى ئۆجه‌لاندا ناومانه ده‌ربڕى ئه‌وه‌یه".
راستهاتنى قه‌رزى “ 8 “ ملیار دۆلارى له “ IMF “ بانکى دراوى جیهانى بۆ تورکیا و به‌خشینى پرۆژه‌ى “ ته‌زووى شین “ به روسیا له‌لایه‌ن تورکیاوه زۆر سه‌رنجڕاکێش بوون. ئۆجه‌لان گوته‌کانى سه‌رده‌مى سه‌رۆکایه‌تى “ Lebedev “ وه‌بیردێنێته‌وه و ده‌ڵێت:" له‌ژێر چاودێرى مندا و بێ کاریگهرکردنم له‌وه‌ها ره‌وشێکدا رۆڵێکى دیار و به‌رچاوى ئیسرائیل هه‌یه. بێگومان به هاوکارییه‌کى گه‌وره‌ى ئابوورى و دیبلۆماسیانه‌ى ئه‌مریکا پێکه‌وه به‌ڕێوه‌یان ده‌برد. بۆ ئه‌وه‌ى له مۆسکۆ نه‌مێنمه‌وه قه‌رزى “ 8 “ ملیار دۆلارى “ IMF “ به‌کارهێنرابوو. دیسان هه‌ر به‌م ئامانجه‌وه پرۆژه‌ى ته‌زووى شین له‌تورکیا دانرابوو.
وه‌زاره‌تى داد له “ 14 “ ى تشرینى دووه‌مدا له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ى ده‌رباره‌ى ئۆجه‌لان به فه‌رمى راوێژى ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى ئیتاڵیاى کرد، راوێژکارى وه‌زاره‌تى دادى ئیتاڵیا “ Carleone “ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:" ئیتاڵیا که‌سێک راده‌ست ناکات که رووبه‌ڕووى سزاى مردن بووبێته‌وه" و هه‌روه‌ها گوزاره له‌وه‌ش ده‌کات که ئیتاڵیا له‌دژى راده‌ستکردنه‌وه‌ى ئۆجه‌لانه به تورکیا.
پارتى سه‌وزه‌کان ئه‌و بیرۆهکهیهیان ده‌پاراست که ئۆجه‌لان راده‌ستى ئه‌ڵمانیا بکرێت و له‌وێ دادگایى بکرێت. به‌ڵام ئه‌ڵمانیاش به‌لاى ئه‌مه‌دا نه‌ده‌هات. ئه‌ڵمانیا سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پێشتر بڕیارى ده‌ستگیرکردنى ئۆجه‌لانى ده‌رکردبوو، به‌ڵام هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا و زۆر به په‌له، داموده‌زگاکانى دادى ئه‌ڵمانیا زۆر به‌خێرایى کۆبوونه‌وه و بڕیاره‌که‌ى ده‌رهه‌ق به ئۆجه‌لانیان به‌بیانووى به‌سه‌رچوون و کۆنبوونى داواکه هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌مه‌ش رایانگه‌یاند که‌وا ئۆجه‌لانیان ناوێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئیتاڵیا بووه مایه‌ى ناڕه‌زایى و کاردانه‌وه‌ى تورکیا. وه‌زیرى به‌رگرى میللى عیسمه‌ت سه‌زگین و وه‌زیرى کارى ده‌ره‌وه ئیسماعیل جه‌م، له “ 15 ى تشرینى دووه‌م “ دا به هه‌ڕه‌شه‌ى ئابڵۆقه‌ى ئابوورى له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته ئیتاڵیایان وشیار کرده‌وه. دوابه‌دواى ئه‌م وشیارکردنه‌وه‌یه ژووره‌کانى بازرگانى “ TOBB و ITO “ ده‌ستیان بهکامپانیاى ده‌سته‌وه‌ستان له‌دژى ماڵى ئیتاڵیا کرد. له‌م نێوه‌نده‌دا ئۆجه‌لان له‌ڕێگاى پارێزه‌ره‌که‌یه‌وه “ Luigi Saraceni “ داواى مافى په‌ناهه‌نده‌یى له ئیتاڵیا کرد. په‌رله‌مانى ئه‌وروپا له “ 18 “ ى مانگى تشرینى دووه‌مدا دهستوورنامهى ئیتاڵیاى ده‌رباره‌ى مافى په‌ناهه‌نده‌یى ئۆجه‌لان ره‌تکرده‌وه. ئۆجه‌لان رۆژه سه‌خته‌کانى سه‌رۆک وه‌زیرى ئیتاڵیا “ Massimo D’Alema “ به‌م شێوه‌یه ده‌نرخێنێت:" له‌خشته‌بردن و هاندانى زۆر قورسى قه‌واره سه‌رمایه‌گوزاره گه‌وره‌کانى ئیتاڵیا و هاوکار نه‌بوونى وڵاتانى دیکه‌ى ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تى له‌ژێر قورسایى هه‌ڵوێستى که‌سێتى له‌رزۆک و خۆ سهپێنهرى ئه‌ڵمانیادا، زۆر ده‌ستپێشخه‌ر و ئه‌کتیڤانه هه‌ڵسووکه‌وتى ده‌کرد".
کاتێ هه‌موو ده‌رگه‌کان له داڵیما “ D’Alema “ داخران، “ 27 “ ى تشرینى دووه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرى ئه‌ڵمانیا “ Gerhard Schroder “ چاویان به‌یه‌ک که‌وت، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا “ Schroder “ گوتبووی:" ئێمه نامانه‌وێت ئۆجه‌لان راده‌ستبکرێته‌وه، چونکه ئه‌ڵمانیا وڵاتێکه که زیاتر له‌هه‌موو وڵاتانى ئه‌وروپا ژماره‌یه‌کى زۆر به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد و تورک تێیدا ده‌ژین". له‌م دیداره‌دا هه‌ر دوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر شێوه‌ى دادگاییکردنى ئۆجه‌لان له دادگایه‌کى نێوده‌وڵه‌تیدا، تورکیا کاردانه‌وه‌یه‌کى دژوارى له‌مه‌ێ ئه‌م شێوه نواند. “ D’Alema “ له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ها ده‌دوا:" گه‌ر بیر له دژبهربوونى تورکیا بکرێته‌وه له دادگاییکردنى ئۆجه‌لان له دادگایه‌کى نێوده‌وڵه‌تیدا، ته‌نها تاکه ئه‌ڵته‌رناتیڤێک ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر دادگایى کردنى ئۆجه‌لان ده‌ستنادات، ئه‌وا خودى ئۆجه‌لان ده‌بێته که‌سێک که به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایى که‌وتبێته نێو وڵاته‌که‌مانه‌وه و ده‌بێت هاوڵاتییه‌کى دوور له پره‌نسیپه‌کانى هاوڵاتیبوونى یه‌کێتى ئه‌وروپا، له‌هه‌مانکاتدا به‌خشینى مافى په‌ناهه‌نده‌ى سیاسى یان دوورخستنه‌وه‌ى له وڵاته‌که‌مان جێگاى باسه".
کاتێ وه‌ده‌رکه‌وت که ئۆجه‌لان ناتوانێت له ئیتاڵیا بمێنێته‌وه، له‌لایه‌ن بیرۆى دیبلۆماسى “ PKK “ له ئه‌وروپاوه په‌یوه‌ندى ده‌کرێت به ده‌سه‌ڵاتدارانى فینله‌ندا – نه‌رویج – نه‌مسا و باشوورى ئه‌فریقاوه. له‌مباره‌یه‌وه شاهین ئاماژه‌ى به‌وه کرد که ئیتاڵیا پێشنیازى کرواتیا و لیبیاى بۆ کردین، له‌به‌ر نه‌بوونى متمانه‌یان هیچ کامێکیانمان په‌سند نه‌کرد. له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى فینله‌ندا – نه‌رویج – نه‌مسا به‌فه‌رمى دانیشتنمان ئه‌نجامدا، سه‌ره‌تا په‌سندیان کرد به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌کى کورت هه‌موو گوتیان چاوه‌ڕێ بکه‌ن. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى باشوورى ئه‌فریقاش گوتوبێژمان کرد، به‌ڵام هه‌ڵوێستى ئه‌وانیش هیچ جیاوازییه‌کى ئه‌وتۆى نه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستى ئه‌وروپادا.
ئۆجه‌لان به‌مشێوه‌یه گوزارشت له هه‌ڵوێسته‌کانى وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌کات:" وا دیاره حقوق و دیموکراسى ئه‌وروپا له‌سه‌ر سنوورى کێشه‌ى کورد راوه‌ستاوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى رههابوو هه‌ڵوێستى سووکانهى سوودمه‌ندبوون له‌کار و هێزى کورد و به‌شێوه‌یه‌کى درێژخایه‌ن به‌کارهێنانیان له سیاسه‌تى رۆژهه‌ڵاتى ناویندا بوو". فه‌رماندارى بڕیارگاى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل موراد قه‌ره یڵان ئاماژه به‌وه ده‌کات که کاتێک ئۆجه‌لان له رۆما بووه، پیلانى رفاندنى به‌ره‌و وڵاتێکى وه‌ک کینیا داڕێژراوه و چه‌ند که‌سێکى به‌ئاگا لهپیلانهکه به‌ڕێگاى “ Danial Mitterhand “ هه‌واڵیان به سه‌رۆک گه‌یاندووه. هه‌روه‌ها قه‌ره‌یڵان ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌ندێک هاوڕێى ساخته‌ى وه‌ک کانى یڵماز و مزگین شه‌ن که لهدهوروبهرى ئۆجه‌لان کۆبووبوونه‌وه رۆڵى تهگهرهنانهوهیان له‌به‌رده‌م رێى رزگاربوونى ئۆجه‌لان له گه‌له‌کۆمه‌که بینى و له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" ئه‌رکى کانى و مزگین له گهلهکۆمهکهدا، به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردنى کاره‌که بوو" .
رۆژى “ 16 – کانوونى دووه‌م – 1999 “ ئاژانسى هه‌واڵى تایبه‌تى ئیتاڵیا هه‌واڵى ده‌رکه‌وتنى ئۆجه‌لان له‌و ماڵه‌ى که تێیدا ده‌مایه‌وه له‌گه‌ڕه‌کى “ İnfernetto “ نزیکى رۆماى به هه‌موو دنیادا بڵاوکرده‌وه. قه‌ره‌یڵان له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه کرد که له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوون که ئۆجه‌لان بگه‌یه‌ننه سه‌ر چیاکان و به‌مشێوه‌یه باس له‌و بابه‌ته ده‌کات:" ویستمان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌رۆکایه‌تى بهێنینه چیا، بۆ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى ده‌وڵه‌تى ئێران‌دا دیدارم سازدا، به‌ڵام داواکه‌یان په‌سند نه‌کردین. ئه‌و کاته پێم گوتن: ده‌شێ ئێستا سه‌ره‌ى ئێمه بێت، به‌ڵام باش بزانن که‌وا له‌دواى ئێمه سه‌ره‌ى ئێوه و ئێراقه". له‌سه‌ر پێداگیرى و سووربوونى نۆمان ئوچارى نوێنه‌رى “ PKK “ له مۆسکۆ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى ئۆجه‌لان بۆ ئه‌و وڵاته و قانیع کردنی، له‌مباره‌یه‌وه ئۆجه‌لان وه‌ها گوزارشت له بابه‌ته‌که ده‌کات:" جارى یه‌که‌م بوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هه‌ڵسوکه‌وتم ده‌بینى که‌وا هیچ شوێنى بۆ دۆستایه‌تى پێوه دیارنه‌بوو. به هه‌ندێ لیستۆک و زۆردارى سوارى فڕۆکه‌یه‌کى بارهه‌ڵگر کرام و له‌ماڵى لادێیه‌کدا هه‌فته‌یه‌ک به‌ندکرام که دواتر ئاشکرابوو ئه‌و لادێیه له دوشه‌مبه “ بیشکه‌ک “ ى پایته‌ختى تاجیکستانه. له‌پاشان به‌ڕێگاى “ Petrograd “ که له‌هه‌مان ستاتۆ و پێگه‌دا بوو و “ Nagzakis “ که لهدۆستێکى سه‌یر ده‌چوو و وه‌ک ده‌گوترا ژه‌نه‌ڕاڵى خانه‌نشین بوو و له‌گه‌ڵ ئایفه‌ر نوێنه‌رى “ PKK “ له ئه‌سینا به فڕۆکه‌یه‌کى تایبه‌ت هاتن و به‌ره‌و ئه‌سینا که‌وتینه رێ. له‌و نێوه‌نده‌شدا ده‌رکه‌وت که فڕۆکه‌که په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى هه‌بووه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت."
ئۆجه‌لان یه‌که‌م رۆژ ناچاربوو له هۆڵى (( “ VIP “ میوانخانه‌ى تایبه‌تى فڕۆکه‌خانه‌کان)) دا چاوه‌ڕێ بکات. رۆژى دووه‌م “ Kalenderis و Stavrakis “ به‌ئامانجى دیدار سازدان هاتنه فڕۆکه‌خانه‌که‌وه و پاش ئه‌وه‌ى ئۆجه‌لان شه‌وێک له‌ماڵێک که هى خه‌سووى “ Nagzakis “ بوو، مایه‌وه، به‌ره‌و ئه‌و ماڵه چوو که به‌مه‌به‌ستى سازدانى دیدار له‌گه‌ڵ “ Pangalos “ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌دا بانگهێشت کرابوو. له‌جیاتى “ Pangalos “ گه‌وره به‌رپرسانى ده‌زگاى سیخوڕ‌ى له‌شوێنى مه‌به‌ستدا له چاوه‌ڕوانى ئۆجه‌لاندان. ئۆجه‌لان ده‌گێڕێته‌وه که له‌م دیداره‌دا گوتویانه هه‌تا سبه‌ى کاتژمێر “ 4 “ مۆڵه‌تت هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ى که خۆمان ده‌یزانین به‌زۆریش بێت ده‌رده‌که‌ین.
ئۆجه‌لان کاتێک له ئیتاڵًیا بوو و پاش ده‌رکه‌وتنى له‌وێش ئه‌وه‌ى په‌سه‌ند ده‌کرد که بچێته هۆڵه‌ندا و له‌دادگاى نێو ده‌وڵه‌تى تاوانبارانى شه‌ڕدا دادگایى بکرێت، له‌م باره‌یه‌شه‌وه له‌چه‌ند بوارێکه‌وه که‌وتبووه نێو هه‌وڵدانه‌وه. ئۆجه‌لان کاتێک به‌فڕۆکه له فڕۆکه‌خانه‌ى ئه‌سینا ده‌رکه‌وت و گه‌یشته رووسیاى سپى ده‌بوا له‌وێ فڕۆکه‌یه‌ک چاوه‌ڕێى بکردایه تا به‌ره‌و هۆڵه‌ندا بچێت، به‌ڵام ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ى که چاوه‌ڕێى ده‌کرا، نه‌هات. قه‌ره‌یڵان هۆکارى ئه‌مه وه‌ها روونده‌کاته‌وه:" فڕۆکه‌یه‌کى تایبه‌تمان له کۆمپانیایه‌کى سویسرا به‌کرێ گرتبوو، به‌ڵام فڕۆکه‌که له‌و رۆژه‌ى که دیاریکرابوو ئاماده نه‌بوو. به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى که دواتر به‌ده‌ستمان گه‌یشتن، په‌یامى قه‌ده‌خه‌کردنى به‌کرێدانى فڕۆکه‌ى تایبه‌ت بۆ گه‌لێک کۆمپانیا نێردرابوو." ئۆجه‌لان که ناچاربوو به‌هه‌مان فڕۆکه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌سینا، به‌ده‌یان هه‌زار کوردیش که له رۆتێردام کۆبووبوونه‌وه ناچارى بڵاوه‌بوون. ئۆجه‌لان چۆنێتى قایلبوونى به گه‌ڕانه‌وه‌ى له روسیاى سپییه‌وه بۆ ئه‌سینا وه‌ها دێنێته زمان:" Kalenderis “ که زۆر جێگه‌ى متمانه‌م بوو، سوێندى به‌شه‌ره‌فى ده‌وڵه‌ت خوارد که له‌ماوه‌ى “ 15 “ رۆژدا به په‌ساپۆرتى باشوورى ئه‌فریقا که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌وه ئاماده‌کراوه چاره‌ى بۆ ده‌دۆزنه‌وه و له‌ماوه‌ى ئه‌م “ 15 “ رۆژه‌دا ئۆجه‌لان له کینیا بمێنێته‌وه که شوێنێکى ئه‌مین و دوور له مه‌ترسییه که له‌کۆندا یۆنانییه‌کان تێیدا به‌کاریگه‌ر بوون.
ئۆجه‌لان گه‌یشته کینیا که کینیا گرنگترین هه‌رێمى بنه‌ڕه‌تى ئه‌مریکایه له ئه‌فریقا، له فڕۆکه‌خانه‌که‌دا باڵیۆزى یۆنان له کینیا “ Kostulas “ پێشوازى له ئۆجه‌لان کرد و پێکه‌وه چوونه ته‌لارى باڵیۆزخانه‌که‌وه. به‌ڵام پاش که‌مێک راسته‌وخۆ فه‌رمانى ده‌رخستنى ئۆجه‌لان له ته‌لارى باڵیۆزخانه گه‌یشته باڵیۆز. باڵیۆز به ئۆجه‌لان ده‌ڵێت:" پێویسته تا – 15 – ى شوبات له باڵیۆز ده‌ربکه‌ویت ئه‌گه‌رنا ئێمه به‌زۆر ئه‌م کاره ده‌که‌ین". له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئۆجه‌لان ده‌ڵێت:" ئه‌و کاته گه‌ر هه‌تا – 15 – ى شوبات دهرنهکهوتینایه، ته‌نانه‌ت شیمانه‌ى ئه‌وه‌ش هه‌بوو که بشمانکوژن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌رکه‌وتن هه‌لێکى ده‌گمه‌ن بوو، گه‌ر مانه‌وه‌یه‌ک ببێت، ئه‌وا کراسى به‌سه‌ردادان – پێکدادان و شهر ده‌کرایه به‌ر ره‌وشه‌که و ده‌کوژراین".
“ Kalenderis “ گوتبووى که خودى خۆى له‌گه‌ڵ “ Simitis “ قسه‌یکردووه و متمانه‌یان وه‌رگرتووه که ده‌توانن به‌سه‌ر میسردا بچنه هۆڵه‌ندا و ئۆجه‌لان هۆى په‌سه‌ندکردنى ئه‌مه‌ش وه‌ها روونده‌کاته‌وه که:" هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێکى دیکه نه‌بوو"ه.
رۆژى “ 15 “ ى شوبات هێزه‌کانى ئاسایشى کینیا ته‌نانه‌ت ده‌که‌ونه نێو باخچه‌ى باڵێۆزخانهکهشهوه، له‌و کاته‌دا یه‌کێک له ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌ڵێت:" ئێمه نامانه‌وێت له وڵاته‌که‌ماندا خوێن بڕێژین" . ئۆجه‌لان که لهجددییهتى دۆخه‌که تێده‌گات، ده‌یه‌وێت له‌ڕێى مافى دهستلێنهدان “ حصانه “ ى باڵیۆزه‌وه بچێته فڕۆکه‌خانه‌وه، به‌ڵام ئه‌م داوایه‌ى ره‌تده‌کرێته‌وه. ناچارده‌کرێت که سوارى ئه‌و ئۆتۆمبێله ببێت که ده‌ستنیشانیان کردووه و رێگه نادرێت له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیدا سوارى هه‌مان ئۆتۆمبێل ببن، ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ى که ئۆجه‌لان سواربوو سێ پۆلیسیش چوونه ناوی، قافڵه پێنج ئۆتۆمبیلییهکهیان که‌وته‌ڕێ و پاش ماوه‌یه‌کى کورت ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ى که ئۆجه‌لانى تێدابوو له قافڵه‌که داده‌بڕێ و به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ى سه‌ربازى ده‌چێ، هه‌ر له‌و کاته‌دا بهدهرزییهکى خه‌و ئۆجه‌لان له‌هۆش خۆى ده‌چێت و ئاگاى لهرووداوهکانى ئه‌و ماوه‌یه نابێت، ئۆجه‌لان ئه‌و شتانه‌ى که به‌درێژایى گه‌شته‌که‌یان دێته‌وه خه‌یاڵى وه‌ها ده‌یگێڕێته‌وه:" له‌ناو ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ى که منى تێدابووم، هه‌ندێک که‌سى چاوشین و قژ زه‌رد و هه‌ندێکى دیکه‌ش گه‌نم ره‌نگ و باڵابه‌رز هه‌بوون به‌چه‌کى ئۆتۆماتیکیه‌وه، هه‌ستم ده‌کرد له ئاماده‌باشیدان. ئه‌گه‌رێکى به‌هێزى ئه‌وه هه‌بوو که ئه‌مانه ئه‌ندامانى “ CIA و MOSSAD “ بن، هێزى تایبه‌تى تورک له فڕۆکه‌که‌دا خۆیان به‌سه‌رم دادا و رایانکشاندم هه‌موو شمهکهکانمیان گرت و یه‌کسه‌ر گرێیاندام. به‌تیپى پان چاویان به‌ستم و له‌به‌شى دواوه‌ى فڕۆکه‌که‌وه دایاننام. فڕۆکه‌که دووجار نیشته‌وه، یه‌که‌م جار له‌میسر دووه‌مجار یان له ئیسرائیل و یان له قوبرس بوو. که منیان به که‌شتى به‌ره‌و دوورگه هێنا به‌ره‌به‌یانى “ 16 “ ى شوبات بوو.
رۆڵى ده‌وڵه‌تان له پیلانگێڕییه‌که‌دا
له به‌رگرینامه‌کانیدا که له زیندانى تاکه که‌سى ئیمراڵى پێشکه‌شى دادگاى کردبوو ئۆجه‌لان هۆکاره‌کانى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى “ 9 ى تشرینى یه‌که‌م “ و ئامانجه‌کانى ده‌وڵه‌تان به‌شداربوو به‌شێوه‌یه‌کى گه‌وهه‌رى ده‌خاته ڕوو:" ئه‌مریکا که تورکیا وه‌ک هاوپه‌یمانێکى ستراتیژى ده‌بینێت بۆ زیاتر وابه‌سته‌کردنى به‌خۆیه‌وه ئه‌م هاوکارییه‌ى وه‌کو هه‌لێکى نایاب هه‌ڵسه‌نگاندووه. ئه‌مریکا بهڕادهستکردنهوهى من سوودمه‌ندبوونى له‌تورکیا له‌چالاکییه‌کانى خۆى له‌ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتى ناوین و ئاسیاى ناوین و به‌ڵکاندا گه‌یانده لووتکه. هه‌مان تایبه‌تمه‌ندى بۆ ئینگلته‌ره‌ش له‌جێى خۆیدایه. ئیسرائیلیش به‌ڕۆڵى خۆى له‌م رووداوه‌دا، ئاستى گرنگى په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌که‌ى له‌گه‌ڵ تورکیادا سه‌لماند. رۆڵى ئیسرائیل “ مێشکى پیلانگێڕى “ بوو که له هه‌رێمه‌کانى دیکه و به‌تایبه‌تى له کینیا ئهنجامگیربووه. باشه ئه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى کۆمارى هه‌له‌ن “ یۆنان “ له‌م پیلانگێڕییه‌دا چى بوو؟ پێش هه‌موو شتێک فه‌رمانى ئه‌مریکاى به‌جێهێنا که له‌ڕاده‌به‌ده‌ر وابه‌سته‌یه‌تی، دواتر له‌کێشه‌کانى قوبرس و ئیجه‌دا به هاوکارى ئه‌مریکا، وه‌رگرتنى پاداشتێکى سه‌روزیاد ده‌گرێته به‌رچاو. هه‌ڵوێستێکى سووک و که‌وتووى دیکه له گوته‌که‌ى “ Pangalos “ دا شاردراوه‌یه. به به‌کارهێنانى ده‌سته‌واژه‌ى “ فریشته‌یه‌کى لاى عیسا “ باش ده‌یزانى که له له‌نێوبردن زیاتر هیچ ئاکامێکى دى چاوه‌ڕێى من ناکات..... ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش زۆر به‌ڕوون و ئاشکرایى ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که‌وا ته‌واوى ئه‌و هاوکارییانه‌ى پێشکه‌شى تورکیا کراون، بریتین لهیهکپارچه “ ئامانجى به‌رژه‌وه‌ندى تاکتیکى “ . نه‌بوونى ئاراسته و په‌یڕه‌وێکى هه‌ره بچووکى مرۆڤایه‌تى ده‌سه‌لمێنێ. هه‌موو حیساب و پیلانگێڕییهکیش له‌سه‌ر بناخهى “ هه‌ڵبژاردنى بهرخۆدانییهکى کوێرانه و له‌و رێڕهوهشدا هه‌مووشتێک به‌مردنى من کۆتایى پێدێت" کران.
لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێت که پیلانگێڕى دوژمن ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر تاکه که‌سێک نه‌بووه، پیلانگێڕى تاکه که‌سێکى کرده ئامانج و گه‌وره‌ترین هۆکاریش له به‌ئامانج کردنى تاکهکهسێدا، له راستینهى هه‌ستیاربوونى بارودۆخى رۆژگارى ئه‌مڕۆى کورددا شاراوه‌یه. بۆچى که‌سانێکى دى نه‌بوونه ئامانج و بۆچى دووژمن که‌سى دیکه هه‌ڵنه‌بژارد، شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدان و راپه‌ڕینه‌کانى کورد له‌مێژوودا زۆرینه‌یان سه‌رکوت کراون و هه‌ندێکیش له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێک بووبێت دووچارى هه‌ڵوه‌شانه‌وه بوون. ئه‌و سه‌رکردانه‌ى که ده‌بوونه ئامانجى پیلانگێڕى دوژمنان، یان به بهرخۆدانییهکى قه‌با به‌رپه‌رچى گورزى دوژمنیان ده‌دایه‌وه یان دوژمن لهقافا ده‌یگرتن. به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوایه دوژمن به‌هێزى خۆى و به‌هێزى داروده‌سته و سیخوڕه‌کانى له‌ناوبردنى به‌باشترین ئه‌ڵته‌رناتیڤ ده‌زانی. پرسیارێکى زۆر دێته به‌رده‌ممان کاتێک باس له مانه‌وه‌ى ئۆجه‌لان ده‌کرێت پاش پانزه ساڵ له زیندانیکردنی، به‌تایبه‌ت له که‌ش و هه‌وا و بارودۆخى دوورگه‌یه‌کى وه‌ک دورگه‌ى ئیمرالیدا. به‌ڵام تاکه وه‌ڵامێک بۆ تێکڕاى پرسیاره‌کان “ ئومێدى سه‌رکه‌وتنه “ .
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى ده‌ستگیرکردنى ئۆجه‌لان له راگه‌یاندنه‌کاندا، کوردان له هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان و له‌ناو شار و شارۆچکه‌کانى تورکیا و سوریا و ئێران و گه‌لێک له وڵاتانى جیهان جگه له چالاکى رێپێوان و خۆپیشاندان و چالاکى توند‌و تیژى له‌به‌رامبه‌ر هێز و بنکه و باره‌گاکانى تورک له‌ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ى وڵات، گه‌لێک که‌س به‌رگه‌ى ئه‌و کۆسته‌یان نه‌گرت و گه‌لێکیش به‌گیان و رۆح و جه‌سته‌ى خۆیان وه‌ڵامى دوژمنیان دایه‌وه. زۆربه‌ى شاره‌کانى باکورى کوردستان و تورکیا بوونه ئاگر و جه‌سته‌ى دهوڵًهتیان ده‌سووتاند، ئه‌مه‌ش زۆر به‌ڕوونى له راگه‌یاندنه‌کانى جیهاندا و به‌تایبه‌تى له راگه‌یاندنه‌کانى خودى ده‌وڵه‌تدا خۆیان به ئاشکرا ده‌رده‌بڕی. جگه له‌وه‌ى گه‌ریلا زۆربه‌ى چالاکییه‌کانى شار و شاخى پێکه‌وه به‌ستبووه‌وه، له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه گه‌لێک له هاوڵاتیان و که‌سایه‌تى ناودار و چین و توێژه جیاجیاکانى وڵاتانى ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر تورکیا ئه‌ندێشه‌ى گه‌وره‌یان هه‌بوو. تورکیا له‌نێو ترسی گه‌وره دابوو و ئه‌مریکاش و وه‌ک پیشه‌ى هه‌میشه‌یى چاوه‌ڕێى ده‌رکه‌وتنى شه‌ڕێکى گه‌وره‌ى نێوان گه‌لى کورد و گه‌لى تورکى ده‌کرد.
چالاکییه‌کان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک گهرمایى و توندى خۆى ده‌پاراست هه‌تا ئه‌و کاته‌ى که رێبه‌ر ئاپۆ په‌یامى وه‌ستاندنى خوێن رشتن و چالاکییه تونده‌کانى به‌ڕێگاى پارێزه‌ره‌کانى گه‌یانده گه‌ل.
له‌و رۆژه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ ئۆجه‌لان له‌نێو زیندانى تاکه که‌سى ئیمرالیدا و سه‌ربارى هه‌موو ناله‌بارى بارى یاسا و ره‌وشى زیندان و هه‌ڵوێستى ده‌وڵه‌ت، بۆ سه‌رخستنى فکر و ئایدیۆلۆژییاکهى که له‌مێژووى کورددا ده‌شێ به‌یه‌که‌م ئومێد و ئاواتى گه‌وره لهقهڵهمبدرێ له‌نێو بهرخۆدانییهکى بههاداردایه. وه‌نه‌بێ له‌دواى ده‌ستگیرکردنى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان کۆتایى به پیلانگێڕیى نێوده‌وڵه‌تى هاتبێت، هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌هه‌موو شێواز و مۆدیلێکى نوێ ئه‌وه‌ى که پێیان ده‌کرێت له‌به‌رامبه‌ر کوردان ده‌یکه‌ن جا چ به کوشتن و گرتن و له‌نێوبردن بێت یان به به‌شه‌ڕدانى کوردان له‌نێو خۆدا یان به له‌ت کردن و پهرشوبڵاوکردنهوهى رێکخستنه‌کانیان بێت، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت هه‌ر ده‌یانه‌وێت به ئامانجى خۆیان بگه‌ن، بۆ گه‌لى کوردستان و ته‌ڤگه‌ره ئازادیخوازهکهشى به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت په‌یوه‌ستى تێکۆشانى ئازادین و هیچ کاتێک هیواى گه‌یشتن به سه‌رکه‌وتن و ئازادى تێکناشکێت، چونکه هیواى سه‌رکه‌وتن له خودى سه‌رکه‌وتن به‌هادارتره.
یه‌کێک له‌و چالاکییه گرنگانه‌ى که له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌م رۆڵَێکى بێ وێنه‌ى هه‌بوو له تۆقاندنى دوژمن‌دا و هه‌م گرێدان و په‌یوه‌ستبوونى گه‌لى کورد بهسهرۆکایهتییهکهوه به‌گشتى و گه‌لێک که‌سایه‌تى بیرمه‌ند و به جورئه‌تى ده‌رخسته مه‌یدان، ئه‌و رۆژانه وه‌ک چۆن راپه‌ڕین و خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى توند و دژوار له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره ناپاکه‌دا وێنه‌ى نه‌بوو، له هه‌مانکاتدا شۆڕشگێڕانى نێو زیندانه‌کان هه‌ریه‌که‌یان بوونه پشکۆى ئاگرێک له‌نێو جه‌رگه‌ى دوژمن‌دا، ئه‌وه‌ى له‌خواره‌وه نووسراوه، ناوى ئه‌و قاره‌مانانه‌یه که به درووشمى “ ناتوانن – رۆژ – ه‌که‌مان تاریک بکه‌ن “ ئاگریان له جه‌سته‌ى خۆیان به‌ردا، ئه‌مه‌ش هه‌ر له رۆژانى ده‌رکه‌وتنى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له سوریا تا “ 15 “ ى شوبات و پاش ئه‌وه‌ى له‌زیندانى ئیمرالییه‌وه په‌یامى راگرتنى ئه‌و چالاکییانه گه‌یشتن هه‌ر به‌رده‌وام بوو......
محه‌مه‌د خالد ئۆرال “ 1998 / 10 / 9 “ زیندانى مه‌ره‌ش
موراد کایا “ 1998 / 10 /18 “ زیندانى بارتن
محه‌مه‌د گوڵ “ 1998 / 10 / 19 “ زیندانى ئه‌ماسیا
عه‌لى ئایدن “ 1998 / 10 / 20 “ زیندانى بارتن
مه‌رال کاشۆتوراجاک “ 1998 / 10 /20 “ زیندانى چهناک قاله
بوله‌ند بایرام “ 1998 / 10 /21 “ زیندانى ئادیه‌مان
عیسمه‌ت ئینانج “ 1998 / 10 /22 “ زیندانى یۆزگات
حه‌سه‌ن عیسا حه‌سه‌ن “ 1998 / 10 / 22 “ قامیشلى
فه‌تاح قه‌ره تاش “ 1998 / 10 /22 “ ئامه‌د
سه‌لامه‌ت مه‌نته‌ش “ 1998 / 10 /22 “ زیندانى میدیات
ئاینور ئارتان “ 1998 / 10 /23 “ زیندانى میدیات
محه‌مه‌د باریانک “ 1998 / 10 /23 “ زیندانى ئهلهبستان “ مه‌ڕه‌ش “
جه‌ننه‌ت گونه‌ش “ 1998 / 10 /24 “ زیندانى عه‌نتاب
سه‌یرى ئیپه‌ک “ 1998 / 10 /24 “ زیندانى ساکاریا
ئایسه‌ل جه‌یلان “ 1998 / 10 /24 “ زیندانى ساکاریا
سه‌مه‌د ئۆکتاى “ 1998 / 10 /24 “ زیندانى کۆنیا
میرزا سهڤیملى “ 1998 / 10 / 26 “ زیندانى ئه‌رزڕۆم
موسلیم موحه‌مه‌د “ 1998 / 10 / 26 “ زیندانى عه‌نتاب
که‌نعان قه‌ره حه‌سه‌نۆ- لى “ 1998 / 10 / 26 “ زیندانى ئه‌رزڕۆم
به‌رزان ئۆزتورک “ 1998 / 11 / 1 “ ئه‌ڵمانیا (له 1999 / 1 / 4دا شه‌هید بوو)
محه‌مه‌د ئایدن “ 1998 / 11 /13 “ زیندانى چهناک قاله
ئه‌رداڵ چه‌که‌ن “ 1998 / 11 / 13 “ زیندانى ماردین
عه‌باس سهرتکایا “ 1998 / 11 / 14 “ زیندانى عومرانى
عیسمه‌ت ئاکاى “ 1998 / 11 / 14 “ زیندانى ئادیه‌مان
موحهییهدین سهڤیملى “ 1998 / 11 / 15 “ زیندانى ئامه‌د
عومه‌ر شه‌ن “ 1998 / 11 / 15 “ زیندانى عومرانی
عه‌دنان ئۆزجان “ 1998 / 11 / 15 “ زیندانى بورسا
قادرى ئیلهان “ 1998 / 11 / 16 “ زیندانى سێرت
سیراجه‌دین حه‌سه‌ن “ 1998 / 11 / 16 “ زیندانى بورسا
ره‌مه‌زان مالکۆچ “ 1998 / 11 / 16 “ زیندانى عومرانى
عه‌زیمه ئینان “ 1998 / 11 / 16 “ زیندانى باتمان
ره‌مزیه زه‌نگین “ 1998 / 11 / 16 “ زیندانى باتمان
ئیدریس باشاران “ 1998 / 11 / 16 “ زیندانى جه‌یهان
حانیفى کوزو “ 1998 / 11 / 16 “ زیندانى سێرت
حه‌مدولڵا داشجى “ 1998 / 11 / 16 “ زیندانى ماردین
عه‌لى ئهربهک “ 1998 / 11 / 16 “ زیندانى ماردین
مسته‌فا شاهین “ 1998 / 11 / 16 “ ئه‌ڵمانیا
ئه‌حمه‌د یڵدرم “ 1998 / 11 / 17 “ مۆسکۆ
محه‌مه‌د تورگاى “ 1998 / 11 / 17 “ زیندانى کۆنیا
زه‌ینه‌ب عه‌ره‌ب “ 1998 / 11 / 17 “ زیندانى عه‌نتاب
ره‌مه‌زان ئدیبهللى “ 1998 / 11 / 17 “ زیندانى کۆنیا
ره‌مزى ئاککوش “ 1998 / 11 /17 “ مۆسکۆ
فاتمه ئۆزه‌ن “ رۆژبین “ “ 1998 / 11 / 17 “ یوکسه‌ک ئۆڤا “ چالاکى فیدائى “
ئه‌مروڵڵا دامڵایجى “ 1998 / 11 / 18 “ قامیشلى
سوله‌یمان گولته‌کین “ 1998 / 11 / 18 “ زیندانى ترابزۆن
سه‌یت بایرام “ 1998 / 11 / 18 “ دێرک “ باشوورى رۆژئاوا “
زولکیف یڵماز “ 1998 / 11 / 18 “ رۆما
فه‌تحیه عه‌بدوڵڵا “ 1998 / 11 / 18 “ زیندانى مه‌ڵاتیه
عوسمان تینیت “ 1998 / 11 / 18 “ زیندانى مه‌ڵاتیه
فازل سولوک “ 1998 / 11 / 19 “ زیندانى عه‌نتاب
خه‌لیل ئاکنجى “ 1998 / 11 / 19 “ زیندانى بورسا
جه‌نگیز کایا “ 1998 / 11 / 19 “ زندانى ئاگرى
حه‌مید چاکر “ 1998/11/19 “ ئامه‌د، له ئه‌نجامى ئه‌شکه‌نجه‌دا شه‌هید بوو
مه‌تین یورتسه‌ڤه‌ر “ 1998 / 11/20 “ کۆجائهلى له ئه‌نجامى ئه‌شکه‌نجه‌دا شه‌هید بوو
زه‌هرا رزگار “ 1998 / 11 / 27 “ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان
نورى ئاجار “ 1998 / 11 / 27 “ زیندانى ئۆردو
میرزا چوبوکچو “ 1998 / 11 /27 “ زیندانى باتمان له‌ئه‌نجامى “ مانگرتن “ شه‌هیدبوو
جه‌میل ئۆزاڵپ “ 1998 / 11 / 27 “ ئامه‌د
حوسنییه ئۆروچ “ بنه‌وش “ “ 1998 / 12 / 1 “ لیجه “ چالاکى فیدائى “
حه‌سه‌ن تاشکن “ 1998 / 12/ 3 “ ئه‌ڵمانیا
جیهاد شێخۆ “ 1998 / 12/ 10 “ قوبروس
تاقیبه گولته‌کین “ 1998 / 12/12 “ زیندانى سیواس
خه‌دیجه فاڵاى “ 1998 / 12 / 13 “ ئه‌سته‌مبوڵ
گولستان تاش “ 1998 / 12/16 “ باتمان
تایلان ئۆزگور قه‌هره‌مان “ 1998 / 12/21 “ ئه‌ڵمانیا
محێدین ئشک “ 1998 / 12/24 “ عه‌نتاب
حه‌مدییه کاپان “ بهروار “ “ 1998 / 12 / 24 “ وان “ چالاکى فیدائى “
ئه‌رداڵ ئاکسو “ 1998 / 10 / 29 “ له‌چالاکى رفاندنى فرۆکه‌دا.
سیروان ره‌ئوف 17-2-1999 سلێمانى
فه‌لات قادر “ 1999/2/25 “ یوکسه‌ک ئۆڤا چالاکى فیدائى
نوره‌دین شاهین “ فه‌رهاد بهروار “ “ 1999 /3/5 “ باشکهله چالاکى فیدائى
شاهین حوسێن “ عاکیف “ “ 1999 / 3 / 10 “ دهۆک چالاکى فیدائی
دیلان گه‌ڤه‌ر “ حوزه‌یران /1999 “ ئه‌رزڕۆم چالاکى فیدائى
باقى تاتڵى “ باران شاهین “ “ 1999 / 4 / 5 “ چالاکى گیانبازى له‌سه‌ر پارێزگارى بینگۆل
نه‌زهات باراجى “ شه‌هرستان بۆتان “ “ 1999 “
یاڤوز گوزه‌ل “ 1999 / 11 / 30 “ زیندانى بارتن خۆى سووتاند و له “ 1999/12/6 “ له نه‌خۆشخانه شه‌هیدبوو.
حوکمیه سه‌یهان “ رووکه‌ن بێریتان “ “ 1999 / 12 “ یه‌کێتى سۆڤیه‌ت.
رێناس 30-6-1999 زیندانى ورمێ
سیپان 1999 زیندانى ئاکرێ - باشوورى کوردستان.
ئۆجه‌لان له پارێزنامهى یه‌که‌میدا سه‌باره‌ت به‌و چالاکییانه ده‌نووسێت:" چۆن ده‌توانم نکۆڵى له هه‌زاران که‌سى به‌هادار بکه‌م که هه‌زار جار زیاتر له من به پرسه‌که‌وه گرێدراون؟ چونکه به‌هه‌زران هه‌ن که په‌یوه‌ندیان پته‌و بوو، هه‌ر له کچانى گونده‌وه هه‌تا ژنان و، مامۆستا به‌تواناکان و ئه‌و که‌سانه‌ى که له‌ژیاندا بوێرییه‌کى زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه. کاتێک عیسا له‌خاچ درا، ئه‌وانه‌ى له ده‌وروبه‌رى بوون ته‌نها بۆى گریان، کاتێک موحه‌مه‌د (د.خ) کۆچى دواى کرد بۆ ماوه‌ى سێ رۆژى به‌رده‌وام گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات کرا، له‌کاتێکدا هێشتا ته‌رمه‌که‌ى نه‌نێژرابوو، کاتێک لینین مرد که‌س له‌پێناویدا خۆى نه‌کوشت. به‌ڵام له‌دواى گرتن و ته‌سلیم کردنه‌وه‌م ئاگر جه‌سته‌ى سه‌دان رۆڵه‌ى گه‌لى کوردى سوتاند و خوارد، تۆ بڵێى ئه‌وانه ده‌یانویست چى بڵێن؟ ئه‌وانه‌ى خۆیان کرده بۆمبا و ته‌قینه‌وه، نه‌فره‌ت و کینیان له چى بوو؟ چ راستییه‌ک هه‌یه پاڵیان پێوه ده‌نێت که ئه‌و کاره بکه‌ن؟ ئه‌گه‌ر من پێشم نه‌گرتایه به‌هه‌زاران بۆ ئه‌و کاره ئاماده بوون. ئه‌مه شێوازى تایبه‌ت نییه به بزووتنه‌وه‌ى رزگاری، به‌ڵکو ئه‌و رووداوانه‌یه که لهدهوروبهرى مندا کۆده‌بۆوه، شیکردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌رکێکه ده‌ستى لێبهرنادرێت."
سه‌رچاوه: گۆڤارى کۆمین – ژماره یه‌ک – مانگى شوباتى 2007 – کۆکردنه‌وه و وه‌رگێڕان: ئارام پێنجوێنی- (به‌که‌مێک ده‌ستکارییه‌وه)
به‌شێک له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانى
به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان
سه‌باره‌ت به پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى 15ى شوباتى 1999
پیلانگێڕییه گه‌وره‌که‌ى گلادیۆ
1ـ ده‌رکه‌وتن له سوریا
ده‌رکه‌وتنم له سوریا گرێدراوى ئۆپه‌راسیۆنى ناتۆ ـ گلادیۆیه. ئه‌گه‌ر جیاوازى ناو سوپاى تورک و گلادیۆ ره‌چاو نه‌که‌ین، ناتوانین به‌شێوه‌یه‌کى راست ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه شیکار بکه‌ین. وه‌ک مه‌زه‌نده ده‌کرێت له سه‌رده‌مى سوپاسالارى ئیسماعیل حه‌قى قهرهداى و حوسێن کڤرک ئۆغڵو به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا زاڵ نه‌بوون. سه‌باره‌ت به کێشه‌ى کورد هه‌ردووکیان نزیکى هه‌ڵوێسته‌که‌ى ئه‌شره‌ف بتلیسى بوون. ئاراستهگرتنى شه‌ڕیان به‌ره‌و له‌ناوبردنى ته‌واوى کوردان به نابه‌جێ و ئه‌سته‌م داده‌نا. رێگه‌چاره‌ى سیاسى و ئاشتیانه‌ى تورگۆت ئۆزال و ئه‌شره‌ف بتلیسى نیازى ده‌ستپێکردنیان هه‌بوو؛ هه‌م وه‌ک پێویستییه‌کى نیشتیمانپهروهرییان ده‌بینى هه‌میش به گوێره‌ى چه‌مکى شه‌ڕى کلاسیکى گونجاویان ده‌بینی. ساقب ساپانجیش له‌ناو توسیاد نوێنه‌رایه‌تى لایه‌نگرانى ئه‌و هێڵه‌ى ده‌کرد. هه‌ڵوێستى سه‌رۆکى به‌شى کۆنترگهریلاى میت محه‌مه‌د ئهیمور و حه‌نه‌فى ئاوجى ته‌شکیلاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایش له‌سه‌ر هه‌مان رێباز بوون. ئه‌و گروپه رووداوى سوسورلوکیان قۆسته‌وه و هه‌ڵمه‌تێکیان له به‌رامبه‌ر لۆبى شهر ئه‌نجامدا. له بنه‌ڕه‌تدا دۆغان گوره‌ش و جهڤیک بیر نوێنه‌رایه‌تى گروپى به‌رامبه‌ر یاخود باڵى گلادیۆیان ده‌کرد. ئه‌و گروپه هه‌وڵه‌کانى تیرۆرکردنى ساقب ساپانجى و حوسێن کڤرک ئۆغلویان ئاراسته کردبوو. هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌کانى پێشووترى هه‌مان گروپ و پاشکۆکانیان پێشتر چه‌ندین هه‌وڵ و تاوانى تیرۆریان ئه‌نجامدا که ئامانجیان هه‌ندێک که‌سى ناو ده‌وڵه‌ت بوو له سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه تورگۆت ئۆزال و ئه‌شره‌ف بتلیس. به‌پێى میکانیزمه‌کانى ناو سوپا نۆره‌ى سوپاسالارى ساڵى 1990 هى محى ا‌لدین فیسۆن ئۆغڵو بوو. کاتێک به‌شێوه‌یه‌کى یاسابهدهر دۆغان گوره‌ش ئه‌رکى سوپاسالارى پێ سپێردرا، درزى نێوانیان گه‌وره‌بوو. گروپه‌که‌ى تر له رێگاى دوو سه‌ربازى هه‌وادارى PKK له‌ناو سوپا هه‌وڵى ژه‌هرخواردکردنى دۆغان گۆرهشیان دا. ئه‌و هه‌وڵه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. له ئیمڕالى کاتێک دۆزگهرى سه‌ربازى تایبه‌ت له‌و باره‌وه لێى پرسیم؛ کێ ئه‌و بڕیاره‌ى دابوو؟ پێم گوتن ئه‌و دوو سه‌ربازه لایه‌نگرى PKK بوون و دواى رووداوه‌که‌ش رایان کرد و په‌یوه‌ندییان به ریزه‌کانى PKKوه کرد و دواتریش شه‌هید بوون، به بڕواى من بڕیارى سه‌ره‌کى له‌ناو سوپاوه درابوو. به‌مجۆره‌ش لێپرسینه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته کۆتایى پێهات.
ئه‌و چه‌شنه ناکۆکیانه‌ى ناو سوپا بۆ سه‌ره‌تاکانى سه‌ده‌ى بیسته‌م بگره بۆ پێشووتریش ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌سه‌رجه‌م رووداوه‌کانى له‌سه‌رکار لابردنى سوڵتان عه‌بدولحه‌مید (سوڵتان عبدولعزیزیش) و هه‌وڵى تیرۆرکردنى مسته‌فا که‌مال، تا ده‌گاته کرده‌وه‌کانى کۆمه‌ڵکوژى کوردان که له 15ى شوباتى 1925 به پیلانگێڕییه‌که‌ى دژ به شێخ سه‌عید ده‌ستیپێکرد و به پیلانگێڕى دژ به سه‌ید ره‌زا و له‌سێداره‌دانى له 18/ 11/ 1937 به‌رده‌وام بوو، له داخستنى فیرقه‌ى سه‌ربه‌ست (1930) و له‌سه‌رکار لابردنى ئینۆنۆ له سه‌رۆک وه‌زیرى (1937)، کوده‌تاى سه‌ربازى 27ى ئایارى 1960، تا کوده‌تاى پۆست مۆدێرنى 28 شوباتى 1997 و ئه‌و قۆناغه سه‌د ساڵییه‌ى تا ئاماده‌کارییه‌کانى دواى 2000 بۆ ئه‌نجامدانى کوده‌تا و رووداوه هاوشێوه‌کانیان ناکۆکى و ململانێى نێوان هه‌مان رێباز جێگاى باسه. سه‌ره‌تا ئه‌ڵمانیا، دواتریش به‌ڕیزه ئینگلته‌را و ئه‌مریکا وه‌ک هێزه هه‌ژموونگه‌راکان له ده‌ره‌وه پشتگیرى و کۆنترۆڵى ئه‌و ململانێیه‌یان ده‌کرد. سه‌رجه‌م ئه‌و رووداوانه‌ى پیلانگێڕى و تیرۆر له ناوه‌ڕۆکدا هه‌ریه‌که و ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و شه‌ڕانه‌ى ههژموونگهرایى بوو که له‌سه‌ر گه‌لانى خۆرهه‌ڵاتى ناوین به‌تایبه‌تیش له دژى گه‌لانى میزۆبۆتامیا و ئه‌نادۆڵ به‌ڕێوه ده‌بران. له‌وانه‌ش چوار قۆناغى گرنگى شه‌ڕى گلادیۆ بووه به‌شى به‌رخودانى کورد که PKK پێشه‌نگایه‌تى ده‌کات و له به‌شه‌کانى پێشووتر به شێوه‌ى گه‌ڵاڵه‌یه‌ک پێشکه‌شم کرد. شه‌ڕى ههژموونگهرایى هێزه سه‌رمایه‌داریه‌کان له‌ژێر پۆشاکى فاشیزمى تورکى سپى به‌ڕێوه چوو. له‌سه‌رده‌مى مسته‌فا که‌ماله‌وه به‌رده‌وام توێژێک له‌ناو سوپا هه‌بووه که له‌و دۆخه ناره‌حه‌ت بووه. ئه‌وانه نیشتیمانپه‌روه‌ر و ئهنادۆڵخواز بوون. له کوده‌تاى 27 ئایارى 1960 وه تا ئاماده‌کاریه‌کانى کودهتاکانى دواى ساڵی2000 ئه‌و توێژه‌ى ده‌توانین به نیشتیمانپه‌روه‌ر و لایه‌نگرانى ئاشتى ناویان ببه‌ین ره‌وشیان له کودهتاچى و پیلانگێڕه‌کان جیاوازتر بوو. له‌بنه‌ڕه‌تدا ناتۆ ـ گلادیۆ له‌پشت کودهتاچى و پیلانگێڕه‌کانه‌وه بوو. هه‌روه‌ها هه‌ردوو لایه‌نیش ناوه‌ند و پاشکۆى به‌هێزیان له‌ناو کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى هه‌بوو. ئه‌وانه به‌رده‌وام له‌ناو په‌یوه‌ندى و ناکۆکیدان. به‌گوێره‌ى سه‌رده‌مه‌کان به‌سه‌ر یه‌کتریدا زاڵ ده‌بن. له‌بوارى چینایهتیشدا نوێنه‌رایه‌تى بۆرژوازى میللى و به‌کرێگیراو ده‌که‌ن.
به‌ر له ده‌رکه‌وتنم له سوریا جارێکى تر کێبڕکێ له‌نێوان ئه‌و دوو گروپه یان باڵه سهریههڵدابوویهوه. بهپشتگیرى ئیسرائیل و ئه‌مریکا کێبڕکێى نێوان لایه‌نگرانى دیالۆگ و دژبه‌ره‌کانیان له به‌رژه‌وه‌ندى باڵى ناتۆ ـ گلادیۆ واته لایه‌نگرانى شه‌ڕ و قڕکردن ئه‌نجامگیر بوو. ماوه‌یه‌کى زۆر که‌م به‌ر له ده‌رکه‌وتن له‌رێگایه‌کى ناڕاسته‌وخۆوه هه‌واڵگرى ئیسرائیل په‌یامى پێویستى به جێهێشتنى سوریاى پێگه‌یاندم. جێهێشتنیم گونجاو نه‌بینیبوو. نه‌مده‌ویست پێگه‌که‌مان له سوریا زه‌برى گه‌وره‌ى به‌ربکه‌وێت. هه‌روه‌ها له‌بوارى ستراتیژى و ئایدیۆلۆژیشه‌وه به‌راستم نه‌ده‌زانی. شهر له‌سه‌ر رێچکه‌ى ئاسایى خۆى به‌رده‌وام ده‌بوو، چاره‌نووس چییه ئه‌وه روویده‌دا. له‌سه‌ر هێڵى قه‌ده‌رگه‌رایى نه‌بووم، به‌ڵام ده‌ستبه‌ردان له‌رێبازى ئایدیۆلۆژی، سیاسى و سه‌ربازى سى ساڵه و ئاراستهگۆڕینیش نه‌ده‌بوو به هه‌ڵوێستێکى مانادار؛ به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌ده‌ره پێویستى به‌راستگۆیى و دڵسۆزى هه‌بوو، هه‌ربۆیه‌ش نه‌ده‌بوو خۆرزگارکردن بهبنهمابگرم. پاش دواترین ئاگاداریه‌که‌ى ئه‌تیلا ئاتێش که به ناوى گلادیۆى ناتۆوه رایگه‌یاند، ته‌نیا له حاڵه‌تى پشتگیرییه‌کى به‌هێزى سوریا و رووسیا ده‌مانتوانى شهر بۆ ئاستێکى بڵندتر به‌رز بکه‌ینه‌وه. به‌ڵام وه‌ک چۆن ئه‌و پشتگیرییه ده‌سته‌به‌ر نه‌بوو، هه‌ردوو ده‌وڵه‌تیش ئه‌و هێزه یاخود نیازه‌یان نه‌بوو شه‌خسى من هه‌ڵگرن. له‌راستیدا شتێکى وه‌ها بۆ سوریا مه‌حاڵ بوو، چونکه له باکووره‌وه سوپاى تورکیا، له باشووره‌وه سوپاى ئیسرائیل له رۆژێکدا ده‌یانتوانى سوریا داگیر بکه‌ن. که‌وتبوونه ناو ترسێکى گه‌وره‌وه، ده‌یانتوانى ده‌رفه‌تێکى گونجاوى جێگیربوونم بۆ بڕه‌خسێنن. ئه‌وه‌شیان ره‌چاو نه‌کرد. هه‌ڵوێستى رووسیا زۆر بێشهڕهفانهتر بوو. له به‌رامبه‌ر پڕۆژه‌ى گازى سروشتى و قه‌رزێکى دهملیارى سه‌ندوقى نێوده‌وڵه‌تى دراو ئێمه‌ى له مۆسکۆ به‌ده‌رنا.
به‌ر له باسکردنى سهرکێشیهکهى ئه‌سینا و مۆسکۆ له نزیکه‌وه بینینى هه‌لومه‌رجه‌کانى به‌ر له ده‌رکه‌وتن و کاتى ده‌رکه‌وتن وانه‌به‌خشه و گرنگیه‌کى مه‌زنى هه‌یه.
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کى راست ده‌رک به هه‌لومه‌رجه‌کانى کوده‌تاى 28ى شوبات نه‌کرێت ئه‌وا به ته‌واوى له رووداوه‌کان تێناگه‌ین. باڵێکى کوده‌تاچیه‌کان له‌میانه‌ى پێشنیازێکى واقیعى ئاشتیه‌وه لێمان نزیک ببوویه‌وه. له‌و بڕوایه‌دام به‌ڵگه‌کانى له ئه‌رشیفماندا ماوه. هه‌روه‌ک هه‌ڵوێسته‌کانى تورگۆت ئۆزال و نه‌جمه‌ددین ئهربهقان له‌و بڕوایه دابووین که جددین و خوازیارى ئاشتین. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى لایه‌نگرى ئاشتى و رێگه‌چاره‌ى سیاسى له‌ناو کوده‌تا رێگایان له‌پێش کوده‌تا کردبوویه‌وه. ئێستا به‌شێوه‌یه‌کى روون و ئاشکرا ده‌رکه‌وتووه که له‌و قۆناغه‌دا واته تا ده‌ستگیرکردنم ئیسرائیل و ئه‌مریکا به‌هیچ جۆرێک لایه‌نگرى ئاشتى و رێگه‌چاره‌ى سیاسى نه‌بوون. به سووربوونه‌وه خوازیارى به‌رده‌وامکردنى شه‌ڕى خه‌ستى ئاست نزم و چارهسهرنهبوونى کێشه‌ى کورد بوون. له‌پێناو کۆنترۆڵکردنى خۆرهه‌ڵاتى ناوین، به‌تایبه‌تیش بۆ رووخانى ئێراق پێویستیه‌کى زۆریان به‌و دۆخه هه‌بوو. ته‌نیا له‌و رێگایه‌وه ده‌یانتوانى کاریگه‌رى تورکیا نه‌هێڵن و پیلانه‌کانى خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن. به‌هۆى ره‌چاونه‌کردنى ئه‌و پیلانانه و هه‌ڵوێستى ئهنادۆڵخوازی، میللى و لایه‌نگرییان بۆ ئاشتى و رێگه‌چاره‌ى سیاسى کێشه‌ى کورد تورگۆت ئۆزال، نه‌جمه‌دین ئهربهقان و بڵند ئه‌جه‌وید له‌سه‌ر کار لابرابوون. تا دوایى درێژه‌یان به شهر دا، هه‌ر کۆسپێکى پێش خۆیان به‌لاوه ده‌نا و ده‌یانویست به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن. له‌ناوبردنى راستینهى کوردان لهرێگاى سه‌ربازیه‌وه، واته جۆرێک له ژینۆسایدیش ده‌که‌وته چوارچێوه‌ى ئه‌و ئامانجهیانهوه. ئه‌گه‌ر هێزه هه‌ژموونگه‌راکان پاڵپشتى ئه‌و چه‌مکه نه‌که‌ن که به‌رده‌وامى رێبازى کلاسیکى ئیتحاد و ته‌ره‌قییه هه‌رگیز چانسى سه‌رکه‌وتنیان نه‌ده‌بوو. چونکه ئه‌وانیش ئاگادارى ئه‌و ره‌وشه بوون، مسۆگه‌ر پێویستیان به پشتگیرى ئه‌مریکا، ئینگلته‌را و ئیسرائیل ده‌بینی. له‌ساڵى 1998 کاتى ده‌رکه‌وتنم له سوریا ئه‌و پشتگیریهیان به‌ده‌ستهێنا بوو.
له سه‌ره‌تاى 1990 کان پشتگیرى ئه‌مریکا و ئینگلته‌را، له 1996 (په‌یمانى هاوکارى ستراتیژى سه‌ربازى نێوان تورکیا و ئیسرائیل) پشتگیرى ره‌هاى ئیسرائیل به‌ده‌ستهاتبوو. ئیتر نۆره‌ى چاره‌سه‌رکردنى لایه‌نى ناوخۆیى مه‌سه‌له‌که بوو، واته ئه‌نجامدانى گۆڕانکارییه پێویسته‌کانى حکومه‌ت و تهسفیهکاریهکانى ناو خودى سوپابوو. له‌ساڵى 1990 به‌دواوه هه‌نگاو به هه‌نگاو پێویستیه‌کانى جێبه‌جێ ده‌کران. دواى وه‌رگرتنى ئه‌رکى سوپاسالارى و ئه‌نجامدانى یه‌که‌مین گه‌شتى بۆ بریتانیا کاتێک دواى گه‌ڕانه‌وه دۆغان گوره‌ش گووتی: "بۆ له‌ناوبردنى PKK لامپى سه‌وزیان بۆ داگیرساندووین" ئه‌و راستییه روون ده‌کاته‌وه. زۆر باش ئاگادارین که قۆناغى دواتر ته‌نیا به هێرشه‌کانى له‌ناوبردنى کوردان و PKK سنووردار نه‌بوون، به‌ڵکو له کوشتنى سه‌رۆک کۆماره‌وه، گۆڕینى حکومه‌ت، تهسفیهکارى ناو سوپا، بزاوت و کرده‌وه ساختهکاریهکانى دژ به کۆمه‌ڵگا، تیرۆرکردنى چه‌ندین رۆشنبیر و کارساز، کۆمه‌ڵکوژى خه‌ڵک و ده‌سته‌مۆکردنى میدیا، رووداو و شه‌ڕى مه‌ترسیدار هاتنه‌ئاراوه. ئه‌وه‌ى که‌م بوو تێگه‌یشتنى په‌یوه‌ندى زنجیره ئاساى نێوان ئه‌و رووداوانه بوو، ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌ى بووه به ئه‌ندامى ناتۆ تا 1998 رێبازه ئهستوورهکهى گلادیۆى ناتۆى ژێر سه‌رجه‌م رووداوه کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسییه گرنگه‌کانى تورکیا نه‌بینین ئه‌وا ناتوانین هیچ تیرۆر، شهر و رووداوێکى گرنگ به‌شێوه‌یه‌کى راست شیکار بکه‌ین. له‌ناوه‌ڕۆکدا شه‌ڕێکى ناتۆ دژى داواکارى ئازادی، یه‌کسانى و ئازادیخوازى گه‌لان راگه‌یه‌نرابوو، ده‌رکه‌وتنم له سوریاش خرابوویه سه‌ر دوا ئه‌ڵقه‌ى ئه‌و شه‌ڕه‌وه.
له‌کاتى ده‌رکه‌وتن دوو رێگام له‌پێش بوو: یه‌که‌میان شاخ، دووه‌میشیان ئه‌وروپا بوو. هه‌ڵبژاردنى رێگاى شاخ ماناى دژواربوونى شهر بوو، هه‌ڵبژاردنى رێگاى ئه‌وروپاش ماناى بژارى چانسى رێگه‌چاره‌ى سیاسى ـ دیبلۆماسى بوو. وه‌ک ده‌زانرێت پێشووتر ئاماده‌کارییه‌کانى رێگاى شاخ ته‌واو ببوو. ئه‌گه‌رى به‌هێز گرتنه‌به‌رى رێگاى شاخ بوو. به‌ڵام له‌وکاته‌دا سه‌ردانى شاندێکى یۆنانى بۆ لامان و دیداره ته‌له‌فۆنییه به‌رده‌وامه‌کانى نوێنه‌رى یۆنانمان ئایفه‌ر قایا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانى یۆنانی، ئاراستهمانى به‌ره‌و یۆنان گۆڕی. کێشه‌ى کاربه‌ده‌ستانى سوریا ئه‌وه‌بوو به‌خێرایى سوریا به‌جێبێڵم. به‌ڵام سه‌باره‌ت به چوونم بۆ ئه‌وروپا نارهحهتییان پێوه دیاربوو. له‌و لایه‌نه‌وه دابین نه‌کردن یان پێشنیازنهکردنى ئه‌ڵته‌رناتیڤێک که‌موکوڕییه‌کى جددى خۆیان بوو. له‌راستیدا چوون به‌ره‌و ئه‌سینا له حیسابدا نه‌بوو. ده‌رفه‌تێک بوو، بڕوام به جددیه‌تى دۆسته‌کانى یۆنان کرد و نه‌مویست ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان له‌ده‌ست بچێت. ئه‌گه‌ر بمزانیبووایه وه‌ک ئه‌و تابلۆیهن که دواتر رووبه‌ڕووى بوومه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه بۆ ده‌ره‌وه نه‌ده‌چووم. لێره‌دا پێویسته بپرسین: وه‌ک ده‌زانرێت به‌شى گلادیۆ که له یۆنانیش زۆر به‌هێزه، ئایا رۆڵى له ئاماده‌کردنى ئه‌و سیناریۆیه‌ى چوونه ده‌ره‌وه‌دا بینی؟ ناتوانم وه‌ڵامێکى مسۆگه‌رى ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه. پێویسته لێکۆڵینه‌وه له‌و باره‌وه بکرێت. به‌لانى که‌م ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه که له چوارچێوه‌ى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى نێوان ئه‌مریکا و تورکیا له‌باره‌ى راده‌ستکردنه‌وه‌ى من هاتۆته‌ئاراوه رێککه‌وتنێکى پرهسیپانه یاخود زاره‌کى سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ یۆنان جێگاى باس بووبێت. شیمانهیهکى به‌هێزه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى قوبرس و ئیجه نیازێکى به‌مجۆره‌یان پیشان دابێت. مسۆگه‌ر پێویسته هه‌ڵوێسته سازشکارانهکهى تورکیا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ره‌چاو بکرێت.
کاربهدهستهکانى سوریا کاتێک له 9/10/1998 پسپۆڕانه ئاراسته‌ى فڕۆکه‌یان به‌ره‌و ئه‌سینا گۆڕى و منیان هێنایه خواره‌وه ئیتر ئاسووده ببوون. که له ئه‌سینا دابه‌زیم کالاندریس له به‌رامبه‌رم بوو. کالاندریس ئه‌فسه‌رێکى ناتۆ بوو و ماوه‌یه‌کى درێژ له تورکیا ئه‌رکدار ببوو. هه‌مان ئه‌رکى له سوێدیش به‌ڕێوه بردبوو. ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌ندامێکى گلادیۆى یۆنان بووبێت. خۆى وه‌ک دۆستێک پیشانده‌دا. تهتهرێکى سه‌یریش له نێوانماندا هه‌بوو. هه‌ندێک له به‌ڵگه‌کانى ناتۆى بۆ ره‌وانه کردبووم. له‌وانه‌یه به ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى باوه‌ڕى ئه‌و هه‌ڵوێست و ره‌فتاره‌ى پیشاندابێت. له‌هه‌مان فڕۆکه‌خانه‌دا منى بۆ لاى ژهنڕاڵێکى هێزى ئاسمانى و ستافراکاکیسى سه‌رۆکى هه‌واڵگرى برد که له ژوورێک چاوه‌ڕوانیان ده‌کردین. ستافراکاکیس به هه‌ڵوێستێکى لێبڕاوانه پێى گوتم؛ "به‌شێوه‌یه‌کى کاتیش بێت ناتوانى بێیته یۆنان". ئه‌و دۆستانه‌ش له ئارادانه‌بوون که به‌ڵێنیان پێدابووین. تا ئێواره مشتومڕمان کرد. به‌ڕێکه‌وت نوێنه‌رمان له مۆسکۆ نومان ئوچار ته‌له‌فۆنى کرد. به فڕۆکه‌یه‌کى تایبه‌تى یۆنانى روومان له مۆسکۆ کرد. به یارمه‌تى جیرنۆفسکى سه‌رۆکى پارتى لیبرال دیموکراتى رووسیا له مۆسکۆ دابه‌زین که ئه‌و کاته به‌ده‌ست کائیۆسێکى ئابوورییه‌وه ده‌یناڵاند. به‌ڵام ئه‌وجاره سه‌رۆکى هه‌واڵگرى ناوخۆى رووسیا رووبه‌ڕوومان بوویه‌وه. ئه‌ویش هه‌مان هه‌ڵوێستى ستافراکاکیسى هه‌بوو. له‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا مانه‌وه له رووسیا زه‌حمه‌ت بوو. نزیکه‌ى سى و سێ رۆژ به قسه‌ى ئه‌وان به‌نهێنى له‌وێ مامه‌وه. ئه‌وانه‌ى لایان مامه‌وه و له‌گه‌ڵم سه‌رقاڵ بوون سیاسه‌تمه‌دارى به بنه‌چه یه‌هودى بوون. له‌و بڕوایه دابووم که راستگۆن. به‌راستیش ده‌یانه‌ویست بمشارنه‌وه. به‌ڵام ئه‌و شێوازه‌م راست نه‌ده‌بینى. له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌م سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل شارۆن هه‌میش وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ئۆڵبرایت سه‌ردانى رووسیایان کرد. بریماکۆڤ سه‌رۆک وه‌زیرانى رووسیا بوو. هه‌مووشیان به بنه‌چه یه‌هودى بوون. هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانى ئه‌و کاته‌ى تورکیا مه‌سعود یلمازیش له‌ناو جموجۆڵ دابوو. له کۆتاییدا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى گازى سروشتى و قه‌رزه دهملیار دۆلاریهکهى سندوقى نێوده‌وڵه‌تى دراو رێککه‌وتن و بڕیارى ده‌رکه‌وتنى منیان وه‌رگرت.
به‌هۆى ئه‌و باوهڕییهم که "هه‌رچۆنێک بێت به ئه‌زموونێکى حه‌فتا ساڵه‌ى سۆسیالیزم تێپه‌ڕیون، ئه‌گه‌ر به‌هۆى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیانه‌وه بێت یان پێویستیه‌کى هه‌ڵوێستى ئه‌نته‌رناسیونالیستى به‌دڵنیاییه‌وه به ئاسانى په‌سه‌ندم ده‌که‌ن" یه‌کسه‌ر مۆسکۆم هه‌ڵبژارد. وێڕاى هه‌ره‌سهێنانى سیسته‌م به‌ڵام به‌و راده‌یه چاوه‌ڕوانى که‌وتنى ئاستى مۆراڵ و ئهخلاقییانم نه‌ده‌کرد. رووبه‌ڕووى وێرانه‌یه‌کى سه‌رمایه‌دارى بیروکراتى بووین که زۆر له سه‌رمایه‌دارى لیبڕال خراپتره. به‌لانى که‌م هێنده‌ى هه‌ڵوێستى دۆسته‌کانى ئهسینامان به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستى دۆستانمان له مۆسکۆش دووچارى هیواشکاندن هاتین. به‌مانایه‌کى تر ئاشکراببوو که ئه‌و په‌یوه‌ندییه دۆستایه‌تیانه جێگاى باوه‌ڕى و متمانه نین.
سێیه‌مین وێستگه‌مان دیسان به‌ڕێکه‌وت له‌سه‌ر بنه‌ماى سوودبینین بوو له په‌یوه‌ندییه‌کانى رۆما. به‌یارمه‌تى دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانته‌رى پارتى کۆمۆنیست ـ سه‌رله‌نوێ ئاواکردنه‌وه که تازه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌ستبوون سه‌رکێشى رۆمامان ده‌ستپێکرد. ئه‌وجاره به سیناریۆکه‌ى هه‌واڵگرى ئیتاڵیا رۆژانى رۆما ده‌ستیپێکرد که شه‌ست و شه‌ش رۆژ به‌رده‌وام بوو و به‌شێکى له نه‌خۆشخانه به‌سه‌ر چوو. هه‌ڵوێستى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئه‌وکاته‌ى ئیتاڵیا راستگۆیانه بوو، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا ناته‌واو بوو. گه‌ره‌نتى سیاسى ته‌واوى پێ نه‌به‌خشین. دۆخى ئێمه‌ى بۆ دادوه‌رى به‌جێده‌هێشت. به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌وشه تووڕه و ناره‌حه‌ت بووم. بۆیه بڕیارم دابوو له‌یه‌که‌م ده‌رفه‌تدا ئیتاڵیا جێبهێڵم. ماسیمۆ دالێما له دوا لێدوانی‌دا گووتبووى چه‌نده‌ى بمه‌وێت ده‌توانم له‌ئیتاڵیا بمێنمه‌وه. به‌ڵام من ئه‌وه‌م وه‌ک هه‌ڵوێستێکى ناچارى بینی. ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دانه‌چووبم له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى هاوبه‌شى عه‌ره‌بى جێگاى باس بوو. باسى چوون به‌ره‌و شوێنێکیان ده‌کرد که ناوه‌که‌یان ئاشکرا نه‌کرد. به‌هۆى نه‌بوونى زامن و فه‌رمى نه‌بوونى په‌سه‌ندم نه‌کرد.
دووه‌مین جار چوونم بۆ رووسیا هه‌ڵه بوو. به‌ڵام رۆڵى هه‌ڵوێسته خاو و سواوه‌که‌ى نومان ئوچار له‌و هه‌ڵه‌یه‌دا هه‌بوو. باوه‌ڕم به هه‌ڵوێسته سواوه‌که‌ى ئه‌و که‌سه کرد که تا ئێستاش له ناوه‌ڕۆکه‌که‌ى تێنگهیشتووم و که‌وتمه رێ. ناوهڕۆکهکهیم زانیبووایه هه‌رگیز له رۆما دهرنهدهکهوتم. دهستخهڕۆیان کردبووم. کاتێک به فڕۆکه تایبه‌ته‌که‌ى ماسیمۆ دالێما له گۆڕه‌پان و سنوورى ناتۆ ده‌رکه‌وتم ئۆخهیهکم کرد. به‌ڵام ئه‌و ده‌رکه‌وتنه وه‌ک ئه‌وه وابوو کاتێک هه‌وڵمان ده‌دا له باران رزگارمان بێت که‌وتینه ژێر ته‌رزه‌وه. ئه‌وجاره دواى رازیکردنم له‌لایه‌ن هه‌واڵگرى ناوخۆى رووسیا که به‌ره‌و ئه‌رمه‌نستان ده‌ڕۆین منیان برده فڕۆکه‌خانه. له‌و بڕوایه‌دام وه‌ک پێویستیه‌کى سیناریۆى ئاماده‌کراو ده‌ستبه‌ردارى مه‌سه‌له‌ى ئه‌رمه‌نستان بوون، بۆیه پێیان گوتم؛ بۆ هه‌فته‌یه‌ک ده‌توانیت بچیته تاجیکستان تا له‌ناو ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا شوێنێکى ئه‌ڵته‌رناتیڤ ئاماده ده‌که‌ین. به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان منیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند و به فڕۆکه‌یه‌کى بارهه‌ڵگر له دۆشنبهى پایته‌ختى تاجیکستان دایانبهزاندم. به‌بێ ده‌رکه‌وتن یه‌ک هه‌فته‌ى ته‌واو له ژوورێکدا چاوه‌ڕوانیمان کرد. دووباره گه‌ڕاینه‌وه مۆسکۆ، به‌ناچارى دووباره په‌یوه‌ندیمان به دۆسته یۆنانیه‌کانه‌وه کرد. له‌ناو دوو رۆژدا دواى رۆژێکى سه‌رکێشانه، سارد و سێ و بهفراوى مۆسکۆ دووباره روومان له ئه‌سینا کرد.
هێنده‌ى له بیرمه ئه‌و جاره به ئه‌سپایى به خۆمم گوت که که‌وتوومه‌ته داوى یارى خوداوه‌نده‌کانى ئۆلۆمپۆسه‌وه. ته‌واو له‌نێو تارمایى ئه‌و خوداوهندانهدا بووم. به‌تایبه‌تیش خوداوه‌ند حهدهسم بهبیرداهات. له هۆڵیVIPى فڕۆکه‌خانه چووینه ژووره‌وه و ده‌ست پێکردنى چاودێرییه بێئامانهکهى خوداوه‌ندى دۆزه‌خ حه‌ده‌س به‌یه‌که‌وه بوون. شه‌وێک له ماڵه پهرشوبڵاوهکهى خه‌سووى ناکازاکیسى دۆستم خه‌وتم که به ژنه جادووگهرهکانى چاخى کۆن ده‌چوو. لێم پرسیبوو "پانگالۆس چیده‌کات" کاتێک گوتی:"له هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌کارى دێنێت"ئاشکرا ده‌بوو که چه‌نده له راستیهکانى سه‌رده‌م دابڕاوه. تۆزێکیش راستینه کۆن و ره‌سه‌نه‌که‌ى گه‌لى یۆنانى ده‌هێنایه‌وه بیرى مرۆڤ که زۆر بێهێز کراوه. دواى ئه‌و شه‌وه به جۆرێک له جۆره‌کان هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ى مه‌رگ ده‌ستیپێکرد. حه‌ده‌س به ته‌واوى ده‌ست به‌کار بوو. هه‌ر قسه‌یه‌کى ده‌کرا، هه‌رکارێکى ئه‌نجامده‌درا ساخته و درۆ بوو. ئایا که‌سى راستگۆ نه‌بوو؟ هه‌بوو، به‌ڵام هه‌موویان به‌رامبه‌ر جانهوهرهکهى مۆدێرنیته بێچاره بوون. له‌هه‌نگاونان به‌ره‌و ئه‌فریقیا ئه‌وجاره فاکته‌رى ماندێلا کاریگه‌ر بوو؛ وه‌ک چۆن فاکته‌رى لینین له ههنگاونانمان به‌ره‌و مۆسکۆ خاوه‌ن کاریگه‌رى بوو. گوایه ده‌چووینه باشوورى ئه‌فریقیا، هه‌م په‌یوه‌ندى دیبلۆماسى تهندروستانهمان پێشده‌خست، هه‌میش پاسپۆرتى فه‌رمیم وه‌رده‌گرت. ساخته‌کارى یۆنان له‌و تهڵهکهبازیهشدا سه‌رکه‌وتوو بوو. ده‌بووایه هه‌ڵوێستم به‌گوێره‌ى ئه‌و راستیه بووایه که دیموکراسى گه‌لى یۆنان به‌درێژایى مێژوو له‌لایه‌ن ئه‌و ساخته‌کاره فریو دراوه و دووچارى تراژیدیاى مه‌زن کراوه. باوه‌ڕى بێگه‌ردى منداڵانه به دۆستایه‌تى کاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌م هه‌بوو. له‌کاتى ده‌رکه‌وتن له یۆنان و چوونمان بۆ هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌که شوفێرى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى منیان هه‌ڵگرتبوو به ئه‌نقه‌ست شتێکیان ده‌کرد تا هه‌ست به دۆخه‌که بکه‌م و له چوون پاشگه‌ز ببمه‌وه. به‌و ئامانجه‌ى له پیلانگێڕییه‌کى گه‌وره ئاگادارمان بکه‌نه‌وه راستگۆ بوون و هه‌رچیه‌کیان بۆ کرا ئه‌نجامیاندا. ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌وانیش ئه‌ندامى پله نزمى هه‌واڵگرى بووبن. یه‌که‌میان ئۆتۆمبێلى به فڕۆکه داکێشا و چوونمانى به‌ربه‌ست کرد. هى دووه‌میشیان سه‌ربارى نهێنى چوونه‌که‌مان بۆ فڕۆکه‌خانه به‌ڵام به بیانووى خراپبوونى ئۆتۆمبێل حه‌وت جار چه‌ندین ده‌قیقه‌یه‌ک نزیک به فڕۆکه‌خانه‌که وه‌ستا. هێنده بڕوامان به به‌ڵێنه‌کانیان هه‌بوو ئه‌و دۆخه‌مان نه‌بینی. به پێچه‌وانه‌وه په‌له‌مان ده‌کرد تا زووتر بزانین چى له چاره‌نووسماندا هه‌یه. ئه‌و فڕۆکه‌ى سوارى ببووین یه‌کێک له‌و فڕۆکانه بوو که گلادیۆ له ئۆپه‌راسیۆنه نهێنیه‌کان به‌کارى ده‌هێنان.
هه‌روه‌ها به‌ر له‌وه گه‌شتێکمان بۆ مینسک ئه‌نجامدا. به‌ر له چوون بۆ نایرۆبى گوایه له رێگاى مینسکه‌وه ده‌چووینه هۆڵه‌ندا. دیسان به فڕۆکه‌یه‌کى تایبه‌ت له مینسک دابه‌زین و دوو کاتژمێر زیاتر له‌ژێر ئه‌و سه‌رما و سۆڵه بێ وێنه‌یه چاوه‌ڕوانیمان کرد، فڕۆکه چاوه‌ڕوانکراوه‌که نه‌هات. پۆلیسه‌کانى فڕۆکه‌خانه‌ى بیلارووسیا بۆ چه‌ندین ده‌قیقه فڕۆکهکهمانیان پشکنی. وه‌ک ئه‌گه‌رێک و دوا ده‌رفه‌ت له‌وانه‌یه منیان له فڕۆکه‌خانه‌ى مینسک جێهێشتبووایه. ئه‌ویتریش بۆ ویژدانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بیلارووسیا مابوویه‌وه. ئه‌وه‌ى سه‌یره له هه‌مانکاتدا عیسمه‌ت سهزگینى وه‌زیرى به‌رگرى میللى تورکیا به سه‌ردانێک له مینسک بوو. که فڕۆکه‌ى چاوه‌ڕوانکراو نه‌هات، گوایه ده‌رفه‌تى دواییش له‌ده‌ست چووبوو. گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌ش جۆرێک له "مردنى سپی" بوو. له شرۆڤه‌کانى دواترم لاربوونه‌وه‌ى فڕۆکه‌که‌ى گلادیۆ به‌سه‌ر ده‌ریاى سپیم به کاروانى ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه چواند که له کۆمه‌ڵکوژى یه‌هودییه‌کان به‌کارده‌هێنران. هه‌ستیارترین و مه‌ترسیدارترین قۆناغى رژێمى کۆمه‌ڵکوژى جێگاى باس بوو که له که‌سایه‌تى من دژ به گه‌لێک په‌یڕه‌و ده‌کرا. له‌و گه‌شتانه‌دا رووى نهێنى و راسته‌قینه‌ى ناتۆم بۆ روون بوویه‌وه. کاتێک له مینسک گه‌ڕاینه‌وه، به‌و ئامانجه‌ى فڕۆکه‌که‌مان له‌هیچ یه‌کێک له فڕۆکه‌خانه‌کانى ئه‌وروپا نه‌نیشێته‌وه بۆ ماوه‌ى 24 کاتژمێر ره‌وشى نائاسایى راگه‌یه‌نرابوو. وه‌ک روون ده‌بێته‌وه جگه له فڕۆکه‌خانه‌ى مینسک له بیلارووسیاى یاخى هیچ فڕۆکه‌خانه‌یه‌کى دیکه نیشتنهوهمانى په‌سه‌ند نه‌ده‌کرد. له دۆزه‌خه‌که‌ى نایرۆبى سێ رێگایان له‌پێش دانابووم: یه‌که‌میان؛ له‌ژێر بیانووى سه‌رپێچى فه‌رمانى بۆ ماوه‌یه‌کى درێژخایه‌ن، مردنێک بوو که شێوه‌ى پێکدادانى پێده‌درێت، دووه‌میان؛ به‌بێ ئه‌وه‌ى قسه‌یه‌کى CIA بکه‌م به دوو، فه‌رمانه‌کانیان په‌سه‌ند بکه‌م و به ته‌واوى راده‌ستیان بم، سێیه‌میان؛ قۆڵبه‌ستکردنم و رادهستکردنم به تیمه‌کانى هێزى تایبه‌تى تورک که له مێژ بوو ئاماده کرابوون.
کاتێک له نایرۆبى بووین یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ى له‌گه‌ڵمدا بوو دیلان له حاڵه‌تێکى رۆحى زۆر نائارام دابوو. ئه‌گه‌ر به ته‌واوى بۆچوونه‌کانى خۆى روون کردبایه‌وه و تواناى خستنه‌گه‌ڕى رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى هه‌بووایه، له‌وانه‌یه پیلانگێڕییه‌که تاڕاده‌یه‌ک بهربهستکرابایه یاخود مایه‌پووچ کرابووایه. کاتێک پێشنیازى کرد به ده‌مانچه‌یه‌ک خۆمان بپارێزین، لام سه‌یربوو و په‌سه‌ندم نه‌کرد. ئه‌وه ماناى خۆکوژى من و هه‌موومان بوو. نیازى خۆکوشتنم نه‌بوو. تادوا ساتیش لێم پاڕایه‌وه ده‌مانچه‌که‌ى لێوه‌ربگرم. ئه‌گه‌ر ده‌مانچه‌که‌م لابووایه و هه‌وڵى راکێشانم دابووایه، مسۆگه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته ماناى مردن بوو. دواتر له‌کاتى لێپرسینه‌وه پێیان راگه‌یاندم که؛ له حاڵه‌تى به‌کارهێنانى چه‌ک فه‌رمانى کوشتن هه‌بووه. هه‌روه‌ها پێیان گوتم؛ ده‌رکه‌وتنت له کۆنسوڵگهریش ماناى مردن بوو، ئاقڵمهندانهترین هه‌ڵوێستت پیشانداوه. نازانین تا چ راده‌یه‌ک راستى ده‌ڵێن. تێگه‌یشتنى هه‌ڵوێستى باڵوێز کۆستالس له‌و پازده رۆژه‌ى نایرۆبى گرنگ و بایه‌خداره. ئایا به‌کاریان هێنابوو؟ یاخود زۆر پێشووتر وه‌ک به‌شێکى پیلانه‌که ئاماده‌کرابوو؟ نه‌متوانى ئه‌وه شیکار و یه‌کلایى بکه‌مه‌وه. به‌ر له راده‌ستکردنه‌وه‌م به هیچ جۆرێک سه‌ردانى ئه‌و ماڵه‌ى نه‌کرد که شوێنى نیشته‌جێبوونى خۆى بوو. کاتێک ویستیان به فشار له کۆنسوڵخانه وه‌ده‌رم نێن به‌توندى به‌رپه‌رچى زهبانیهکهى نایرۆبى دایه‌وه. به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ساختهکارانهش بووبێت. ئه‌وجاره‌ش گوایه پانگالۆس مۆڵه‌تى هۆڵه‌نداى وه‌رگرتووه. بڕوام به‌و قسه‌یه نه‌کرد. چونکه له حاڵه‌تێکدا که له کۆنسوڵخانه دهرنهکهوتبامایه تیمه تایبه‌ته‌کانى یۆنان له پسوودابوون تا به ناچارى به‌ده‌رم نێن. پۆلیسى کینیاش بۆ ئه‌نجامدانى هه‌مان کار ئاماده‌کرابوو. هه‌ڵبه‌ته چیرۆکى باشوورى ئه‌فریقیاش وه‌ک هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێک بو و له مێژبوو له‌بیرکرابوو. پێشنیازه‌کانى له جۆرى په‌نابردنه به‌ر نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کڵیساش جێى گومان بوون. هه‌وڵ و به‌رخودانم بۆ ده‌رنه‌که‌وتن بوو.
قۆناغه چوار مانگیهکهى 9 ـ 10ـ 1998 تا 15 شوباتى 1999 زۆر سه‌یر ده‌ربازبوو. جگه له ئه‌مریکاى هێزى ههژموونگهرایى جیهان هیچ هێزێکى دیکه نه‌یده‌توانى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه چوار مانگییه رێکبخات. رۆڵى هێزه‌کانى شه‌ڕى تایبه‌تى تورک (ژه‌نڕاڵ ئه‌نگین ئاڵان سه‌رۆکى ئه‌و هێزانه بووه) له‌و قۆناغه‌دا ته‌نیا به فڕۆکه گواستنه‌وه‌ى من بوو بۆ ئیمڕالى. مسۆگه‌ر ئه‌وه یه‌کێک له ئۆپه‌راسیۆنه گرنگه‌کانى مێژووى ناتۆ بوو. ئه‌وه‌ش هێنده روون و ئاشکرابوو، بۆ هه‌ر کوێیه‌ک ده‌چوویت هه‌مان هه‌ڵوێست جێگاى باس بوو، که‌س هه‌ڵوێستێکى جیاوازى پیشاننهدهدا، که‌سانێکى به‌مجۆره‌ش هه‌بووایه یه‌کسه‌ر بێ کاریگه‌ر ده‌کران. بگره رووسیاى مه‌زنیش به‌شێوه‌یه‌کى روون و ئاشکرا بێکاریگه‌ر کرابوو. هه‌ڵوێستى یۆنانیه‌کانیش بۆ روونکردنه‌وه‌ى هه‌موو شتێک به‌س بوو. ئه‌و ته‌گبیره ئاسایشیهى له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ماڵه وه‌رگیرابوو که له رۆما لێى گیرسابوومه‌وه رهوشهکهى روون ده‌کرده‌وه. ته‌گبیرى نائاسایى تایبه‌ت به زیندانییان وه‌رگرتبوو. نه‌مده‌توانى هه‌نگاوێک بۆ ده‌ره‌وه بهاوێژم. تیمه تایبه‌ته‌کانى ئاسایش 24 کاتژمێر هه‌ر شوێنێکیان خستبووه ژێر کۆنتڕۆڵه‌وه. حکومه‌تى دالێما حکومه‌تێکى چه‌پى دیموکراتیخواز بوو. دالێما بێ ئه‌زموون بوو، خۆى به ته‌نیا بڕیارى نه‌دا. ته‌واوى ئه‌وروپا گه‌ڕا. ئینگلته‌را پێى گوت پێویسته خۆت بڕیار بده‌یت؛ هاوکاریه‌کى ئه‌وتۆى نه‌کرد. هه‌ڵوێستى بروکسلیش روون نه‌بوو. له ئاکامدا حه‌واڵه‌ى دادوه‌رى کراین. له‌و هه‌ڵوێسته‌دا ناشێت رۆڵ و کاریگه‌رى گلادیۆ نه‌بینرێت. بێگومان ئیتاڵیا یه‌کێک له‌و وڵاتانه بوو که گلادیۆ تێیدا زۆر به‌هێز بوو. بهرلسکۆنى هه‌موو هێزى خۆى خستبووه گه‌ڕ. خۆى ئه‌ندامى گلادیۆ بوو. کاتێک بینیم ئیتاڵیا تواناى هه‌ڵگرتنى نییه، ناچار بووم ئه‌وێش به‌جێبێڵم. هه‌ڵبه‌ته له به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌دا تورکیا کرابوو به بڕواپێکراوترین و پاشکۆترین وڵاتى ئه‌مریکا و ئیسرائیل. ئه‌و قۆناغه‌ى به خێرابوون و جیهانیبوونى سه‌رشێتانه داده‌نرێت، له‌راستیدا جگه له چیرۆکى پێشکه‌شکردنى تورکیا به سه‌رمایه‌ى فینانسى جیهانگیرى شتێکى تر نه‌بوو.
سیناریۆى داگیرکردنى ئێراقیش په‌یوه‌ندیه‌کى به‌هێزى بهرادهستکردنهوهى منه‌وه هه‌یه. له‌راستیدا له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى سه‌ر من داگیرکردن ده‌ستیپێکرد بوو. هه‌مان خاڵ بۆ داگیرکردنى ئه‌فغانستانیش له جێگاى خۆیدایه. به‌مانایه‌کى تر یه‌کێک و یه‌که‌مین هه‌نگاوى بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوینى مه‌زن نراوه ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى دژى من بوو. له‌خۆڕا ئه‌جه‌وید نه‌یگووت: "به‌هیچ جۆرێک تێنه‌گه‌یشتم بۆچى ئۆجه‌لانیان ته‌سلیم به ئێمه کرده‌وه". وه‌ک چۆن یه‌که‌مین جه‌نگى جیهانى به کوژرانى شازاده‌ى جێنشینى نه‌مسا به ده‌ستى ناسیۆنالیستێکى سربى ده‌ستیپێکرد، به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان "سێیه‌مین جه‌نگى جیهانی"ش به ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى سه‌ر من ده‌ستى پێ‌کردبوو. بۆ تێگه‌یشتنى قۆناغى دواى ئۆپه‌راسیۆن، پێویسته ده‌رک به رووداوه‌کانى به‌ر له ئۆپه‌راسیۆن و کاتى ئۆپه‌راسیۆن بکرێت. به ئامانجى تاوتوێکردنى مه‌سه‌له‌ى ده‌رخستنم له سوریا سه‌رۆکى ئه‌وکاته‌ى ئه‌مریکا بیڵ کلینتۆن دووجار، جارێکیان له دیمه‌شق و جارێکیشیان له سویسرا کۆبوونه‌وه‌ى چوار کاتژمێرى له‌گه‌ڵ حافز ئه‌سه‌دى سه‌رۆکى سوریا ئه‌نجام دابوو. له‌و دیدارانه حافز ئه‌سه‌د هه‌ستى به گرنگى پێگه‌ى من کرد. درێژکردنه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیدا بینی. به‌شێوه‌یه‌کى کاتیش بێت داواى به‌جێهێشتنى سوریایان لێنه‌کردم. به‌نیاز بوو تاکۆتایى من وه‌ک فاکته‌رێکى هاوسهنگیکردن له به‌رامبه‌ر تورکیا به‌کار بێنێت. منیش سوریام ناچارى پیشاندانى هه‌ڵوێستێکى ستراتیژى ده‌کرد. به‌ڵام هێزه‌که‌م و دۆخه‌که‌م بۆ سه‌رخستنى ئه‌و هه‌نگاوه له‌بار نه‌بوو. ئه‌گه‌ر له ئێران بوومایه له‌وانه‌یه رێککه‌وتنێکى ستراتیژیمان پێشخستبووایه. له‌و باره‌یه‌وه من بڕوام به ئێران نه‌بوو؛ به‌هۆى هه‌ڵوێسته باوه‌کانى (پیلانگێڕیهکانى له دژى سمکۆى شکاک و قاسملۆ و هاوشێوه‌کانی، له‌سه‌رکارلابردنى ئهستیاغ له‌لایه‌ن ههرپاکۆسهوه) یان دوودڵ بووم. کلینتۆن و سه‌رکرده کورده‌کانى ئێراق مانه‌وه‌ى منیان له سوریا به‌گوێره‌ى به‌رژه‌وه‌ندى ستراتیژى خۆیان نه‌ده‌بینی. چونکه تا ده‌چوو کورد و کوردستان له‌ژێر کۆنتڕۆڵیان ده‌رده‌که‌وت. ئیسرائیلیش زۆر له‌و دۆخه ناڕه‌حه‌ت و نیگه‌ران بوو. کۆنتڕۆڵکردنى کوردستان رۆڵێکى گرنگى بۆ جێبه‌جێکردنى پیلانه‌کانى ده‌رهه‌ق به ئێراق هه‌بوو. مسۆگه‌ر ده‌یانویست ده‌رچوونم له سوریا و وازهێنان له رێبازى ئازادى و ناسنامه‌ى کوردى سه‌ربه‌خۆم به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
هۆکارى بوونى ئێمه‌ش پارته‌که‌مان و رێبازى ئازادى بوو. ئه‌مریکا و ئینگلته‌را پابه‌ندى ئه‌و به‌ڵێنه بوون که له ساڵى 1925 به تورکیایان دابوو (به‌و مه‌رجه‌ى په‌نجه بۆ کوردستانى ئێراق نه‌به‌ن، کوردستانى تورکیا بکه‌نه قوربانی). له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه تورکیا ببوو به ئه‌ندامى ناتۆ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به کێشه‌ى کورد رێککه‌وتبوون. پێگه و ستراتیژییه‌که‌مان هه‌ڕه‌شه‌ى له‌و ههژموونگهرایى و هاوسهنگییهى خۆرهه‌ڵاتى ناوین ده‌کرد که به‌شێوه‌یه‌کى گشتى و هه‌لومه‌رجى هه‌نووکه‌ییش گرنگى و بایه‌خێکى مه‌زنى هه‌بوو. یان ده‌چووینه ناو خولگه‌ى ئه‌و ههژموونگهراییهوه یان له‌ناویان ده‌بردین. ده‌وڵه‌تى تورکیا خوازیار بوو ئه‌و رێککه‌وتنانه‌ى له ساڵى 1925 له‌گه‌ڵ هێزه هه‌ژموونگه‌راکان ئه‌نجامیداوه (له ساڵى 1926دا رێککه‌وتن سه‌باره‌ت به بابه‌تى موسڵ ـ که‌رکوک، ئه‌و رێککه‌وتنانه‌ى له 1958 و 1996دا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئیمزاکراون) له‌سه‌ر بنه‌ماى سڕینه‌وه‌ى کوردان له‌مێژوودا به‌کاربێنێت. ئایدیۆلۆژیاى میللیگهرایى عه‌لمانى پۆزیتیڤیست رێگا و ده‌رفه‌تى به‌و هه‌نگاوه ده‌دا. کادیرانى کۆمار به‌وه رازى کرابوون. له‌راستیدا ئه‌وه ره‌وشێکى زۆر پێچه‌وانه و دژى رێککه‌وتن و رۆحى په‌یوه‌ندى مێژوویى کورد ـ تورک بوو. به‌ڵام به‌هۆى حیسابهکانى دامه‌زراندنى ئیسرائیل هیچ سهرشێتیهک نه‌بوو سیسته‌م ئه‌نجامى نه‌دات. پێکهاته دروستکراوهکهى ئه‌و ئایدیۆلۆژیا، کادیر و چینه‌ى به واقیعى تورکى سپى ناو ده‌برێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بونیاد نرابوو. هه‌روه‌ها PKK ش گورزێکى کوشنده‌ى له‌و پێکهاته‌یه وه‌شاندبوو. چونکه په‌سه‌ندکردنى ناسنامه‌ى کورد و داننان به ئازادییه‌که‌ى ماناى نکوڵیکردنى ئه‌و پێکهاته‌یه بوو، به‌لانى که‌م ده‌ستبه‌ردانى ئه‌و سیاسه‌ته کوشنده‌یه‌ى ده‌کرده پێویستیه‌ک. ئه‌و رێککه‌وتنانه‌ى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌نجام درابوون گرنگیه‌کى ژیانیى بۆ ئه‌و پێکهاته‌یه هه‌بوو. خۆى له‌خۆیدا ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ى تورک وه‌ک پرۆتۆ ـ ئیسرائیل بونیاد نرابوو.
له چوارچێوه‌ى PDKشدا هه‌وڵى ئاواکردنى پێکهاته‌یه‌کى کوردى سپى هاوشێوه دراوه. هه‌مان ناوه‌ند ئافراندنى دوو هێزى کورد و تورکى هاوشێوه و ناکۆک له‌گه‌ڵ یه‌کتریان به پێویستیه‌کى ژیانیى بوونى خۆیان ده‌زانى (له‌پێناو ئاسایشى ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندى هێزه هه‌ژموونگه‌راکان له خۆرهه‌ڵاتى ناویندا، له‌سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مریکا و ئینگلته‌را). پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان به چوارچێوه‌ى ئه‌و دوو هێزه‌ى وابه‌سته به‌خۆیان و ناکۆک به‌یه‌کتر تا دوا راده سیاسه‌تێکى ئاقڵانه بوو. به‌ڵام هه‌ستانه‌وه‌ى PKK ئه‌و ته‌ڵه‌زگه مێژوویى و ههنووکهییهى تێکده‌دا. سه‌رهه‌ڵدانى ده‌رفه‌تى ئاشتى و رێگه‌چاره له 1993و 1998 ماناى کۆتایى ئه‌و ته‌ڵه‌زگه‌یه بوو. هه‌ربۆیه‌ش مۆڵه‌تیان به‌و شێوازه‌ى چاره‌سه‌رى نه‌دا. تیرۆر و پیلانگێڕى مه‌زن رێکخران. کاتێک PKK کوردان له‌ژێر کۆنتڕۆڵیان ده‌ربخات و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگاکانى دیکه ئاشتیان بکاته‌وه، له‌سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه له‌گه‌ڵ تورکه‌کان، ئه‌وا گورزێکى ستراتیژى بوو به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامکردنى به‌رژه‌وه‌ندى و ته‌ڵه‌زگه ههژموونگهراییهکانى ئه‌و هێزانه له خۆرهه‌ڵاتى ناویندا. ئه‌و خاڵانه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى تێر و ته‌سه‌لتر ده‌توانین راستیهکانى ریز بکه‌ین به‌پێى پێویست روونى ده‌کاته‌وه که بۆچى ئامانجى پیلانگێڕى 1998 گه‌وره و ستراتیژى بوو.
له‌و قۆناغه‌دا کلینتۆن گرنگیه‌کى زۆر به شاڵاوه ههژموونگهراییهکهى خۆرهه‌ڵاتى ناوین ده‌دات و جه‌ختى له‌سه‌ر بایه‌خى رۆڵى تورکیا ده‌کرده‌وه. راوێژکاره تایبه‌ته‌که‌ى ژه‌نڕاڵ گالتارى خۆى رایگه‌یاند که ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى دژى من به فه‌رمانى خودى کلینتۆن به‌ڕێوه‌براوه. کاتێک دێینه سه‌ر باسى "سێیه‌مین جه‌نگى جیهانی"ش، له زۆر لایه‌نه‌وه ده‌ربازکردنى ئامارى یه‌که‌مین و دووه‌مین جه‌نگه‌کانى جیهانى له‌لایه‌ن ئامارى ئه‌و شه‌ڕانه‌ى له رووداوه‌کانى زۆربه‌ى وڵاتانى هاوشێوه‌ى ئێراق، ئه‌فغانستان، لوبنان، یه‌مه‌ن، سۆماڵ و میسر هاتۆته ئاراوه بۆ تێگه‌یشتنى واقیعى ئه‌و شه‌ڕه به‌سه و روونکهرهوهیه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و خاڵه مایه‌ى تێگه‌یشتنه که به‌هۆى چه‌کى ئه‌تۆمیه‌وه "سێیه‌مین جه‌نگى جیهانی" پارچه پارچه رووده‌دات، ماوه‌یه‌کى درێژ ده‌خایه‌نێت و له‌میانه‌ى ته‌کنۆلۆژیاى جیاوازه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. دوا لوتکه‌ى ناتۆ له لیزبۆن و قووڵکردنه‌وه‌ى ئابڵۆقهکهى ئه‌مریکا له ده‌وروبه‌رى ئێران زانیارى پێویست سه‌باره‌ت به ئاراسته‌ى سێیه‌مین جه‌نگى جیهانى پێشکه‌ش ده‌کات.
"سێیه‌مین جه‌نگى جیهانی" واقیعێکه و جوگرافیاى خۆرهه‌ڵاتى ناوین و زه‌مینه کلتوورییهکهى چه‌قى قورساییه‌که‌یه‌تی. ته‌نیا ئه‌و بوویهرانهى له چه‌قى قورسایى "سێیه‌مین جه‌نگى جیهان" ى له ئێراق رووده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو روونى ده‌کاته‌وه که ئه‌و شه‌ڕه ته‌نیا په‌یوه‌ندى به وڵاتێکه‌وه نییه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندى به به‌رژه‌وه‌ندى و بوونى هێزه ههژموونگهراکانى جیهانه‌وه هه‌یه. ته‌نیا دواى بێکاریگه‌رکردنى ته‌واوه‌تى ئێران، سه‌قامگیربوونى بارودۆخى ئه‌فغانستان و ئێراق، به‌لاوه‌نانى دۆخى هه‌ڕه‌شه‌ى چین و ئه‌مریکاى لاتین ده‌شێت ئه‌و شه‌ڕه کۆتایى پێ بێت. له‌و سۆنگه‌یه‌وه؛ هێشتا له ناوه‌ڕاستى شه‌ڕه‌که داین. هه‌رچه‌نده گوتنى شتێکى ره‌ها و مسۆگه‌ر له‌بوارى کۆمه‌ڵناسیه‌وه راست نه‌بێت، به‌لانى که‌م له‌وانه‌یه شه‌ڕه‌که ده ساڵى دیکه به‌رده‌وام بێت (دوا پیلانه ستراتیژیه‌کانى ناتۆش بۆ ماوه‌ى ده ساڵ پێشبینى کراوه). هه‌ندێک جار دیبلۆماسی، جارانێکیش توندوتیژى چێ ده‌بێته‌وه. له‌میانه‌ى قه‌یرانى ئابوورى دژوار و کۆنتڕۆڵکراوهوه ده‌ستێوه‌ردان به رۆژه‌ڤ ده‌کرێت. له پێشینه‌یى ناوچه‌کان ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌جۆرێک له جۆره‌کان به‌شێوه‌یه‌کى ههمهگیرى شهر له چه‌ندین ناوچه رووده‌دات. ته‌نیا کاتێک ئه‌و سروشته بنه‌ڕه‌تییه‌ى شهر ره‌چاو بکرێت، ئه‌و کاته باشتر ده‌رکى پێده‌کرێت که بۆچى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى 1998 دژى من له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ڕێوه‌چوو، له‌به‌رچى گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنى گلادیۆى ناتۆیه. بێگومان له شه‌ڕه گه‌وره‌کاندا به‌رده‌وام هێزه هه‌ژموونگه‌راکان سه‌رکه‌وتوو نابن. به‌ڵکو گه‌لانیش ده‌توانن دهسکهوتگهلێکى زۆر به‌ده‌ست بێنن. بگره له‌وانه‌یه هێزه هه‌ژموونگه‌راکان وه‌ک سیسته‌م ژێر بکه‌ون، گه‌لانیش وه‌ک سیسته‌م سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنن.
2 ـ قۆناغى ئیمڕالى
گرنگترین به‌شى پیلانگێڕییه گه‌وره‌که‌ى گلادیۆ له ئیمڕالى هه‌وڵى جێبه‌جێکردنى دراوه. ته‌نیا ئه‌رکى ژه‌نڕاڵ ئه‌نگین ئاڵانى سه‌رۆکى ئه‌و یهکینهیهى منى هێنایه دورگه‌که به‌سه بۆ روونکردنه‌وه‌ى ئه‌و واقیعه. ئه‌نگین ئاڵان فه‌رمانده‌ى هێزه تایبه‌ته‌کانى ئه‌و قۆناغه بوو، واته به‌رپرسه فه‌رمیه‌که‌ى گلادیۆى تورک بوو. هه‌ڵوێستى کاربهدهستهکهى کۆنسه‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا که له دوورگه پێشوازى لێکردم، باشتر ره‌هه‌ندى یه‌کێتى ئه‌وروپاى پیلانگێڕییه‌که‌ى روون ده‌کرده‌وه. به‌مجۆره‌ش رێککه‌وتنى نێوان ئه‌مریکا، ئه‌وروپا و به‌ڕێوه‌به‌رانى تورکیا ئاشکرا ده‌بوو. به‌ڵگه‌یه‌کى روونتر له‌و سێ هێمایه (لێدوانه‌کانى راوێژکارى تایبه‌تى کلینتۆنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا ژه‌نڕاڵ گالیتاری، هه‌ڵوێستى ژنه کاربهدهستهکهى کۆمیسارى سیاسى یه‌کێتى ئه‌وروپا و رۆڵى به‌رپرسى فهرماندارێتى هێزى تایبه‌تى تورک ئه‌نگین ئاڵان) جێگاى باس نابێت که له‌سه‌ره‌تاوه تا کۆتایى ئۆپه‌راسیۆنه‌که له‌ژێر به‌رپرسیارێتى سیاسى ئه‌مریکا و یه‌کێتى ئه‌وروپا و له‌لایه‌ن گلادیۆى ناتۆوه به‌ڕێوه چووه. به‌ر له ئاشکرابوونى ئه‌و راستیانه‌ش هیچ گومانێکم نه‌بوو که ئه‌و هێزه‌ى منى بێکاریگه‌رى کردووه هێزه ئاسایشیه‌کانى حکومه‌تى تورک نین، به‌ڵام ته‌واو له میکانیزمى ئۆپه‌راسیۆنه‌که تێنه‌گه‌یشتبووم. ئۆپه‌راسیۆنه‌که لهواقیعهکهى خۆى زۆر جیاوازتر پیشانده‌درا. به‌ئه‌نقه‌ست و به سووربوونه‌وه که‌شێکى له‌و جۆره دروست ده‌کرا که گوایه حکومه‌تى تورکیا فشار دێنێت و ئه‌نجام به‌ده‌ست دێنێت. ته‌نانه‌ت کاتێک سه‌ره‌تا بڵند ئهجهویدى سه‌رۆک وه‌زیریش بێ ئاگایى خۆى له هۆکارى ده‌ستگیرکردنم و راده‌ستکردنه‌وه‌م راگه‌یاند، بووه به‌ڵگه‌یه‌کى گرنگ و سه‌لمێنه‌رى ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌م. چه‌نده‌ى ئه‌و بوویهرانه شیکارو یه‌کلا بکرێنه‌وه ئه‌وا بانگه‌شه‌که‌م به‌شێوه‌یه‌کى باشتر ده‌سه‌لمێت.
یه‌که‌م که‌سى له دورگه‌ى ئیمڕالى پێشوازى له من کرد سه‌ربازێکى به‌پله‌ى سه‌رتیپ بوو. خۆى وه‌ک نوێنه‌رى سوپاسالار ناساند. له دانیشتنێکدا که جه‌ختى له‌سه‌ر نهێنیهکهى کرده‌وه ئاخافتنگهلێکى گرنگى کرد. دواتر کاتێک لێکۆڵینه‌وه به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى ده‌ستیپێکرد هه‌مان کاربه‌ده‌ست ئاخافتنى جیاواز و گرنگى کردبوو. لێکۆڵینه‌وه راست و چهپهکهى ئه‌و گروپه‌ى له‌چوار یه‌کینه‌ى ئاسایش (سوپاسالار، جه‌ندرمه، ئاسایش و هه‌واڵگرى میللی) پێکهاتبوو ده رۆژ به‌رده‌وام بوو. له‌و ناوه‌دا کاسێتێکم تۆمار کرد که ئاخافتنه‌کانم روو له فه‌رمانده‌ى هێزه‌کان بوو. دواتریش به‌درێژایى چه‌ندین مانگ به‌شێوه‌ى گفتوگۆ ئاخافتین. ناوه به‌ناوه که‌سانى دیکه‌ش نێوه‌ندگیریان ده‌کرد، هه‌ندێک جار شاند له ئه‌وروپاشه‌وه ده‌هاتن.
ئه‌وله‌ویه‌تم به چه‌مکى به‌رگرینامه‌یه‌کدا که ماهیه‌تى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى قۆناغى ئیمڕالى ره‌چاو ده‌کات. ئه‌و هوشیارییه تورکێتیه وشکهى دووچارى هاتبوون، په‌یوه‌ندى ئه‌و که‌سانه‌ى بهراستیهوه بڕیبوو که به‌ناوى تورکێتیهوه ده‌جوولانه‌وه. ده‌رککردنمان به فه‌لسه‌فه‌که‌ى پشت پیلانگێڕیه‌که‌وه پێچه‌وانه‌ى سروشته‌که‌یان بوو. چونکه ئه‌وانیش به‌رهه‌مێکى ئه‌و بونیادانه بوون که به‌لانى که‌م ئه‌و فه‌لسه‌فه سه‌د ساڵیه‌ى پیلانگێڕى بونیادیان ناون. له‌و سۆنگه‌یه‌وه؛ چاوه‌ڕوانى نکوڵیکردن و رهخنهکردنى ئه‌و بونیادانهیان لێنه‌ده‌کرا. چاوه‌ڕوانیکردنى هه‌ر ئیراده‌یه‌کى ئه‌رێنى گۆڕانکارى چ له‌کاتى کۆمیدیاکهى دادگایى کردن بێت یان له قۆناغى حوکم دراویدا بێ‌واتا ده‌بوو. بڕواکردن به‌وه‌ى به‌گوێره‌ى گوته بهچرپهکانى نوێنه‌رى سوپاسالار ده‌جووڵێنه‌وه، له‌و هه‌لومه‌رجه زاڵه‌دا سافێتى بوو. خۆشیان له‌و هێزه‌ى بڕیاردان بێبه‌ش بوون که گوته‌کانیان جێبه‌جێ بکه‌ن. سیسته‌مێکیان سه‌باره‌ت به من دۆزیبوویه‌وه که ئه‌مریکا پاڵپشتى ده‌کرد و یه‌کێتى ئه‌وروپاش کۆنتڕۆڵى کردبوو. وێناکردن و داهێنانى سیسته‌مه‌که کارى ئینگلته‌را بوو، جێبهجێکردنیشى به‌شى تورکه‌کان بوو.
تێگه‌یشتنى زهنیه‌تى فه‌لسه‌فى و سیاسى پشت پیلانگێڕییه‌که بایه‌خداره و گرنگیه‌کى مه‌زنى هه‌یه. به‌رده‌وام باسى بنه‌ما سه‌د ساڵیه‌که‌ى پیلانگێڕى ده‌که‌م و هه‌وڵى روونکردنه‌وه‌ى ده‌ده‌م. باسى ئه‌و پیلانگێڕییانهم کرد که به‌ردى بناغه‌ى هه‌ر قۆناغێکن. به‌ساته وه‌ختێک ده‌توانرێت سه‌دان له‌و پیلانگێڕییانه‌ى ده‌رهه‌ق به کوردان ریزبکرێت: پیلانگێڕى فیرقهکانى حه‌میدیه، 1914 له بتلیس دژى مه‌لا سه‌لیم، 1925 دژى شێخ سه‌عید، پیلانگێڕى 1930ى ئاگرى و 1937ى دێرسم، دۆزى 49 که‌سى 1959و 400 کهسیهکهى 1960، کوشتنى فائیق بوجاق و تیرۆرکردنى سه‌عید قرمزى تۆپراغ له‌لایه‌ن PDKوه، هه‌روه‌ها سه‌دان پیلانگێڕى له سه‌رده‌مى گروپى ئایدیۆلۆژیه‌وه تا رۆژى ئه‌مڕۆمان دژى PKK رێکخراون. رێکخه‌رانى پیلانگێڕى ئه‌و پیلانگێڕییانه به هونه‌رێکى ده‌سه‌ڵات داده‌نێن که به‌شێوه‌یه‌کى شاره‌زایانه رێکخراوه. واته پیلانگێڕى گرنگترین ئامراز و رۆحى هونه‌رى ده‌سه‌ڵاته. مسۆگه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى پیلانگێڕى ئه‌و هونه‌ره‌یان له‌سه‌ر کوردان په‌یڕه‌و ده‌کرد. جێبه‌جێکردنى پیلانگێڕى به‌شێوازێکى ئاشکرا، وه‌ک چیرۆکه‌که وایده‌کرد منداڵه‌که بڵێ:"دایکه سه‌یرکه پاشا رووته". هێزێکى ده‌سه‌ڵات که ئامانجى کرده‌وه‌گه‌لێکه تا ئاستى کۆمه‌ڵکوژى ده‌ڕوات، جگه له پیلانگێڕى و زهنیهتێکى ئاراستهکارى پیلانگێڕى ئامرازێکى دیکه‌ى له‌ده‌ستدا نییه. ئه‌وه‌ى لێره‌دا گرنگه ناسین و پێناسه‌یه‌کى راستى ئه‌و هێزانه‌یه که جێگاى خۆیان له‌ناو پیلانگێڕیدا ده‌گرن.
پێویسته بڵێم؛ که له قۆناغى ئیمڕالیدا له‌و باره‌وه زه‌حمه‌تیم بینی. چونکه زۆر هێزى ناکۆک له‌گه‌ڵ یه‌کتر جێگاى خۆیان له‌ناو پیلانگێڕییه‌که‌دا گرتبوو. له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکاوه تا فیدراسیۆنى رووسیا، له یه‌کێتى ئه‌وروپاوه تا کۆمکارى عه‌ره‌بی، له تورکیاوه تا یۆنان، له کینیاوه تا تاجیکستان چه‌ندین ده‌وڵه‌ت که‌وتبوونه ناو پیلانگێڕییه‌وه. چى بوو ئه‌وه‌ى تورک و یۆنانیهکانى دوژمنى سه‌دان ساڵه‌یان کردبوو به‌یه‌ک؟ بۆچى رێککه‌وتنى هێنده بێ پره‌نسیپانه یاخود یه‌کێتى به‌رژه‌وه‌ندى له‌سه‌ر پشتى من به‌دیده‌هات؟ هه‌روه‌ها ژماره‌ى ئه‌و به‌کرێگیراوه میللیگه‌را و چه‌پڕه‌وه کورد و تورکانه‌ش له ژمار نه‌ده‌هاتن که له‌ناخه‌وه به‌هۆى به‌ئامانجگرتنى من دڵخۆش بوون. وه‌ک بڵێی؛ له که‌سایه‌تى مندا دونیاى فه‌رمى مه‌ترسیدارترین ره‌قیبى خۆى به‌ته‌ڵه‌وه کردووه. هه‌روه‌ها له‌ناو PKKشدا ژماره‌ى ئه‌وانه که‌م نه‌بوو که له‌و بڕوایه‌دابوون ئیدى رۆژى خۆیان هات و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ره‌خساوه چۆنیان بوێت وه‌ها بژین. بێگومان به‌ر له هه‌موو شتێک و تێبینیه‌کى گشتى پیشانى ده‌دات که سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه له‌و چین و توێژانه‌ى مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى پێکدێن که به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندییه لیبڕالهکانهوه بوون. منیش هه‌ڕه‌شه‌م له به‌رژه‌وه‌ندى و زهنیه‌تى فاشیستانه‌ى لیبڕالیزمى زۆربه‌یان ده‌کرد.
بۆ نموونه؛ له‌ناو ئه‌و هێزانه‌دا ئینگلته‌را به ئهزموونترینیان بوو. ئه‌و هێزه‌یه که به‌ئامانجى به‌ربه‌ستکردنى سیاسه‌تکردنم له ئه‌وروپا یه‌که‌مین فیشه‌کى ته‌قاند. هه‌رچۆن هه‌نگاوم بۆ ئه‌وروپا هاوێشت یه‌کسه‌ر منى به "که‌سى نه‌خوازراو" راگه‌یاند. ئه‌وه هه‌نگاوێکى بچووک و ئاسایى نه‌بوو، یه‌کێک له‌و هه‌نگاوانه بوو که پێشوه‌خت ئه‌نجامى دیاریده‌کرد. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى سه‌باره‌ت به خومه‌ینى و لینینیش پیشاننهدرا بۆچى یه‌کسه‌ر به‌رامبه‌ر من پیشاندرا؟ له‌چه‌ندین به‌شى بهرگرینامهکهمدا هه‌وڵى روونکردنه‌وه‌ى سه‌ره‌داوه‌کانى ئه‌و هۆکارهم داوه. هه‌ر بۆیه‌ش دیسان پێویستى به دووباره‌کردنه‌وه نییه. به‌کورتی؛ وه‌ک کۆسپێکى جددى به‌رده‌م لێکدانه‌وه دووسه‌د ساڵیه‌که‌ى ههژموونگهرایى سه‌ر خۆرهه‌ڵاتى ناوین و سیاسه‌ته‌که‌یان له‌باره‌ى کوردستان (به کورتی؛ به‌هۆى سیاسه‌تى "که‌رکوک ـ موسڵ مان پێبده، کورده‌کانى خۆت له‌ناو ببه") سه‌رم هه‌ڵدابوو. ئیتر له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م پیلان و جێبهجێکارهکانیانهوه به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى داده‌نرام. مه‌سه‌له و ده‌ردى ئه‌مریکا جیاوازتر بوو. خوازیار بوون پڕۆژه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوینى مه‌زن بخه‌نه‌گه‌ڕ. هه‌ربۆیه‌ش گۆڕانکارى و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى کوردستان رۆڵى کلیلى ده‌بینی. بێکاریگهرکردنم به‌شێوه‌یه‌کى ره‌ها به‌لانى که‌م پێویستییه‌کى هه‌لومه‌رجى زاڵ بوو. له‌ناوبردنم به‌گوێره‌ى سیاسه‌ته جیهانگیرییهکانى ئه‌وکاتیان بوو. رووسیا ئه‌و کاته که دووچارى قه‌یرانێکى گرنگى ئابوورى مێژووى خۆى هاتبوو پێویستییه‌کى په‌له‌ى به قه‌رز هه‌بوو. ئه‌گه‌ر ببێت به ده‌رمانى ده‌رده‌که‌ى ئه‌وا هیچ هۆکارێک نه‌بوو جێگاى خۆى له پیلانگێڕییه‌که‌ى دژى من نه‌گرێت و رۆڵى خۆى له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نه‌بینێت. ئه‌وانه‌ى تریش برا بچووکى "برا گه‌وره" بوون. هه‌رچیه‌کى بڵێت ده‌ست له‌سه‌ر سینگ بۆى وه‌ستابوون. ده‌رفه‌تێکى جددى رزگاربوون له رهقیبهکهیان بۆ چهپڕهوێتى تورک (ده‌رئاساکان جیاوازن)، کورده به‌کرێگیراوه‌کان و ناڕازییه‌کانى ناو PKK ره‌خسابوو. فه‌لسه‌فه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیپه‌رستی، پراگماتیزم و خۆپه‌رستى له قووڵایى ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى هه‌موویاندا شاراوه بوو.
کاتێک باسى ئه‌و خاڵانه ده‌که‌م له‌و بڕوایه‌دام که تۆزێکیتریش راستى رۆشن ده‌که‌مه‌وه. له‌و رۆژانه‌دا لایهنگریکردنى ئازادى کوردستان و به‌ده‌ستهێنانى ناسنامه‌ى کوردان، پێویستى به ده‌ربازکردنى هه‌موو جۆره به‌رژه‌وه‌ندییه‌کى رۆژانهیى لیبڕالیزم، پراگماتیزم و خۆپه‌رستى هه‌بوو؛ فه‌رمانى پێده‌کردین ده‌ستبه‌ردارى ژیانى راستڕه‌و و چهپڕهوانى مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى بین یاخود به‌ره‌نگارى ئه‌و ژیانه ببینه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه دونیاى ئه‌و رۆژانه دونیایه‌ک بوو که لیبڕالیزمى جیهانگیرى له شه‌ڕى فهتحکردنى جیهاندا گه‌وره ده‌بوو. ساڵانێک بوو که فاشیزمى لیبڕال باڵاده‌ستى خۆى به‌سه‌ر جیهاندا راگه‌یاند. لهروانگهى سیاسیشه‌وه خۆرهه‌ڵاتى ناوین ناوه‌ندى ململانێى ههژموونگهرایى بوو. تێکۆشان و ململانێى سه‌ر کوردستان سه‌باره‌ت به لێکدانه‌وه‌کانى ههژموونگهرایى رۆڵى کلیلى ده‌بینی. پێگه ئایدیۆلۆژى و سیاسیه‌که‌ى PKK ناکۆکیه‌کى روون و ئاشکراى له‌گه‌ڵ حیسابهکانى ههژموونهگهرایى هه‌بوو. له‌و سۆنگه‌یه‌وه؛ تهسفیهکردنم ماناى رێخۆشکردن بوو له‌پێش ئه‌و حیساب و لێکدانه‌وانه‌وه.
لهگێژاو و سوڕى ناپه‌سه‌ندى ئیمڕالى سه‌رجه‌م ئه‌و حیسابه مێژووییانه سه‌رله‌نوێ له که‌سێتى مندا زیندوو بوویه‌وه. له‌پێناو شیکارکردنى قۆناغى ئیمڕالى ده‌بووایه خاوه‌نى هوشیارییه‌ک بم که ده‌رک به ململانێ هه‌نووکه‌ییه‌کانى به‌رژه‌وه‌ندى بکات که خاوه‌ن ریشه‌یه‌کى مێژوویى درێژخایه‌نه. یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ى حیسابهکانى پیلانگێڕى سیسته‌مى پیلانگێڕى که پێویسته ره‌چاو بکرێت به ئامرازنهبوونى سیاسه‌ته‌کانى په‌رتکه ـ زاڵبه‌یه که شاره‌زایانه پیلانى بۆ دانراوه و له‌و دوو سهدهیهى دواییدا ده‌رهه‌ق به ناوچه‌که په‌یڕه‌و کراوه و له قووڵکردنه‌وه‌ى شه‌ڕى کورد ـ تورک ى ئامانجکراو له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و هێزانه به‌کارده‌هێنرێت. ئه‌رمه‌نی، گریک، گروپه ئهتنیکیهکانى به‌لقان، عه‌ره‌ب، سوریانی، تورک و کورده‌کان که بوونه ئامرازى ئه‌و سیاسه‌ته شتگه‌لێکى زۆریان له‌ده‌ست دا و زیانێکى زۆریان به‌رکه‌وتبوو. هه‌ندێک له‌وانه له نیشتیمانى هه‌زاران ساڵه‌یان ده‌ربه‌ده‌ر بوون و بوونى کلتوورییان له‌ده‌ستدا، بگره له‌دۆخى کۆمه‌ڵگایه‌کى نه‌ته‌وه‌یى وه‌ده‌رنرابوون. هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ تورکه‌کان به‌یه‌که‌وه ده‌ژیان چه‌ندین هێز کین و توڕهیییان به‌رامبه‌ر کوردان هه‌بوو. ئه‌و یه‌کێتیه‌ى له‌سه‌رده‌مى شه‌ڕى مه‌لازگرده‌وه گرنگى خۆى پاراستبوو، به‌هۆى په‌یڕه‌وکردنى سیاسه‌تى نکوڵى و قڕکردن له 1925 به‌دواوه کۆتایى پێهێنرا. ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کى قووڵ لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى نکوڵى و له‌ناوبردنى ئه‌و ئه‌ندامه بنهڕهتیهى کۆمار بکرێت و له‌میانه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى مێژووه‌وه راڤه بکرێت، ئه‌وا ئاشکرا ده‌بێت که له ناوه‌ڕۆکدا ئه‌و یه‌کێتییه ستراتیژییه کراوه‌ته ئامانج. فشارى ئینگلیزه‌کان و پاشکۆ ناوخۆییه‌کانى بۆ سه‌ر مسته‌فا که‌مال و ناچارکردنى گرنگترین هه‌نگاوى پیلانگێڕى بوو. دوژمنایه‌تى و ئاسیمیلاسیۆنى کوردان له فه‌لسه‌فه و دیارده‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌ریتى تورک‌دا نه‌بوو. ئه‌و دوژمنایه‌تییه به ئامانجى تایبه‌ت پێشخرابوو. قۆناغه‌کانى سه‌رهه‌ڵدان و رووداوه‌کانى دواتر ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن. ئه‌و ره‌وشه که له ئیمڕالى زیاتر سه‌رنجى راکێشام و له‌باره‌یه‌وه قووڵتر بوومه‌وه، له فه‌لسه‌فه‌ى سیاسیمدا رێگاى له‌پێش وه‌رچه‌رخانێکى ریشه‌یى کرده‌وه.
له‌و بهرگرینامانهى به‌شێوه‌ى سێ ڤێرسۆن پێشکه‌شم کردن ده‌شێت په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌و فیکره سیاسییه ببینرێت. هێڵه گشتیه‌کانى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى پێى گه‌یشتووم به‌م شێوه‌یه‌یه:
أ ـ له‌که‌سێتى مندا پیلانگێڕى ته‌نیا دژى کوردان ئه‌نجامنه‌دراوه، به‌ڵکو دژى تورکه‌کانیش ئه‌نجامدراوه. شێوه‌ى راده‌ستکردنه‌وه‌م و نیازى ئه‌وانه‌ى رۆڵیان تێدا بینى کۆتاییهاتنى تیرۆر و چاره‌سه‌رى نه‌بوو، به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌ک قووڵکردنه‌وه‌ى بناغه‌ى ئه‌و ناکۆکیه بوو تا سه‌ده‌یه‌کى دیکه‌ش به‌رده‌وام بێت. پاڵنانى من بۆ ناو ته‌ڵه‌زگه‌ى پیلانگێڕى و پێوهکردنم ده‌رفه‌تێکى بێ وێنه‌ى پێشکه‌ش به‌و نیازه‌یان کردبوو. تادوایى خوازیارى به‌کارهێنان و قۆستنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌رفه‌ته بوون. ئه‌سته‌م بوو به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه بیربکه‌نه‌وه. چونکه ئه‌گه‌ر بیانویستبایه له‌و باره‌یه‌وه ده‌یانتوانى کۆمه‌ک به په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌رێنیه‌کان پێشکه‌ش بکه‌ن. که‌چى به‌رده‌وام کاره‌کانیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌برد، له‌جیاتى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌که ته‌واو ده‌یانکرد به گرێکوێره. ده‌یانویست دوالیزمێکى هاوشێوه‌ى ئیسرائیل ـ فه‌له‌ستین بئافرێنن. وه‌ک چۆن سه‌ده‌یه‌که دوالیزمى ئیسرائیل ـ فه‌له‌ستین له خۆرهه‌ڵاتى ناوین خزمه‌ت به ههژموونگهرایى خۆرئاوا ده‌کات، دوالیزمى تورک ـ کوردیش که زۆر له‌و گه‌وره‌تر و فره ره‌هه‌ندتره به‌لانى که‌م سه‌ده‌یه‌کى تر خزمه‌تى به حیساب و لێکدانه‌وه‌کانیان ده‌کرد. هه‌ڵبه‌ته هه‌مان ئامانج له‌ژێر پێشخستنى چه‌ندین کێشه‌ى مه‌زهه‌بى و ئه‌تنیکى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مى ناوچه‌که و بێچاره هێشتنهوهیاندا شاراوه‌یه. واقیعى قۆناغى ئیمڕالى زانیارییه خاوهکانمى له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌یاند. به‌ڵام گرنگترین کێشه‌ى رووبه‌ڕووم ده‌بوویه‌وه، حاڵیکردن و تێگه‌یاندنى نوخبه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تورک بوو.
ب ـ له‌و سۆنگه‌یه‌وه؛ گه‌وره‌ترین کێشه‌م ئه‌وه‌بوو تێ‌یان بگه‌یه‌نم که له من و کوردان زیاتر پیلانگێڕى دژى تورکه‌کان ئه‌نجامدراوه. به‌رده‌وام ئه‌وه‌م بۆ لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان دووباره و روون ده‌کرده‌وه. به‌ڵام ئه‌وان خۆیان خستبووه ناو هه‌وه‌س و خۆشى سه‌رکه‌وتنه‌وه. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان تا ساڵى 2005 به‌رده‌وام بوو تا ئه‌و کاته‌ى زانییان بزووتنه‌وه‌ى ناسنامه و ئازادى کوردان له‌جاران زیندووتره. کاتێک به‌شێوه‌یه‌کى قووڵتر سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌که قاڵبوومهوه، ئه‌وا له نزیکتره‌وه فاکته‌ره‌کانى پیلانگێڕى سه‌رده‌مه‌کانى مه‌شروتیه‌ت و کۆمارم بینی. بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌و بوویهرهى به سه‌ربه‌خۆیى تورک داده‌نرێت یه‌کێکه له خراپترین جۆره‌کانى وابه‌سته‌یی. وابه‌سته‌یى تورکه‌کان ئایدیۆلۆژى و سیاسى بوو. تا ده‌چوو زیاتر ده‌رکم به‌وه ده‌کرد که میللیگهرایى و نهتهوهپهرستى بونیادنراو زاده‌ى ده‌ره‌وه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌کى زۆر که‌مى به مێژوو و دیارده‌ى کۆمه‌ڵگاى تورکه‌وه هه‌یه. هێزه هه‌ژموونگه‌راکان ئاگاداربوون که نوخبه و هێزى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تورک له‌باره‌ى ده‌سه‌ڵاته‌وه چه‌نده لاوازن و ئه‌و لاوازیهشیان به‌کارده‌هێنا. ئه‌و سته‌م و فه‌رمانڕه‌واییه سنوورنهناسهى له‌سه‌ر کوردانیشیان ئاواکردبوو بۆ هه‌مان لاوازى ده‌گه‌ڕایه‌وه. ئه‌و زاڵبوون و سته‌مه له هه‌مانکاتدا ماناى ده‌سته‌مۆبوون و مهحکومبوونیشیان بوو. فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌یان به‌رده‌وام پاشکۆ بوو، ئایدیۆلۆژیاى خۆیان نه‌بوو؛ به مانایه‌کى تر رێساى "زاڵبوون و فه‌رمانڕه‌وایه‌تى هه‌موو شتێکه، ئایدیۆلۆژیا هیچ نییه" په‌یڕه‌و ده‌کرا.
ج ـ "که‌روێشک راکه، تانژى بیگره" ئه‌و رێبازه بوو که هێزه هه‌ژموونگه‌راکان له قووڵکردنه‌وه‌ى دوالیزمى تورک ـ کورد به‌کاریان هێناوه. رێبازێکه هه‌م تانژى هه‌م که‌روێشک له‌و راکهراکهیهدا ماندوو ده‌بن، له‌ئاکامدا هه‌ردووکیشیان ده‌که‌ونه ژێرخزمهت و فه‌رمانى خاوه‌نه‌کانیان. ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر منیش په‌یڕه‌وکراوه ماناى سه‌لماندنى ئه‌و رێبازه‌ى ده‌به‌خشی. هه‌ڵوێسته‌کانى کۆنسه‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا و بڕیاره‌کانى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا به ته‌واوى خزمه‌تى جێبه‌جێکردنى ئه‌و سیاسه‌ته‌یان ده‌کرد. ئه‌و لۆژیکهى جێگاى باس بوو: تادوا راده به‌خۆوه گرێدانى هه‌ردوو لایه‌ن بوو. ئامانج دادوه‌رى و چاره‌سه‌رى نه‌بوو. هه‌ر بۆیه‌ش زیاتر به ئامانجى شه‌رمه‌زار و ریسواکردنى ئه‌و لۆژیکه به‌رگرینامه‌کانم پێشکه‌ش کرد. به‌شێوه‌یه‌ک جێگیرکردنى رێکخراوى گلادیۆ له لوتکه‌ى ده‌وڵه‌تدا که له‌هیچ وڵاتێکى ناتۆدا نه‌بینراوه ناشێت بهبیانووهکانى نیازپاکى و ئاسایش روون بکرێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جڵهوهکهى به‌ده‌ستى خۆیانه‌وه بو و وڵاتیان به ئاره‌زووى خۆیان به‌ڕێوه ده‌برد، هێزه هه‌ژموونگه‌راکان چاوپۆشیان له پاشکۆى گلادیۆى تورکیا کرد. کاتێک به‌شێوه‌یه‌کى گشتگیر له‌نزیکه‌وه توێژینه‌وه له‌باره‌ى گلادیۆوه بکرێت و فه‌لسه‌فه‌که‌ى رۆشن بکرێته‌وه، ئه‌وا ده‌بینرێت که ئامانجیان داگیرکردنى وڵاته له کورتترین رێگاوه و پارچه‌کردن و به‌گژ یهکترهوهنانى گه‌له. به‌تایبه‌تیش ئه‌و واقیعه به‌رده‌وام له‌ناو پاشکۆکانیان لهخۆرههڵاتى ناوین جێگاى باس بووه و له‌میانه‌ى کرداره‌کانیانه‌وه ده‌رده‌که‌وته روو. به‌کاریگه‌رترین ئامرازى به‌ڕێوه‌بردنى گه‌لێک بوو. هه‌م گه‌له‌که‌ى دژى ده‌وڵه‌ت راده‌کاته سه‌ر پێیان، هه‌میش هه‌ردووکیان به‌یه‌کتره‌وه سه‌رکوت ده‌کات. هه‌ریه‌کێک یان هێزێکى به هه‌ڕه‌شه‌یان زانیوه به‌و رێبازه له‌ناویان ده‌بردن. لهراستینهى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شه‌ست ساڵى دوایى تورکیادا ئه‌و دیارده‌یه زۆر زه‌ق و به‌کاریگه‌ر بوو. ئیتر وڵات کرابوو به تاقیگه‌ى شه‌ڕ و ململانێکانى گلادیۆ. ته‌نیا ئه‌و شهر و پێکدادانانه‌ى له‌سه‌رجه‌م قۆناغه گرنگه‌کانى مێژووى PKKدا به‌هۆى گلادیۆ هاتوونه‌ته ئاراوه به‌س بوو بۆ کۆتاییهێنان به‌و دۆستایه‌تییه نه‌ریتییه سه‌دان ساڵییه‌ى گه‌لان و ده‌وڵه‌ت.
د ـ قۆناغى ئیمڕالیم وه‌ک پلاتفۆرمێکى نموونه‌یى تێکدانى ئه‌و گه‌مه‌یه هه‌ڵسه‌نگاند. هه‌ربۆیه‌ش بنه‌ما تیۆریهکهى خۆم به‌هێزتر کرد که له‌و پێناوه‌دا پێویست بوو. په‌ره‌م به سه‌رجه‌م به‌ڵگه و کۆڵه‌که فه‌لسه‌فى و کردارییه‌کانى هه‌لومه‌رجه‌کانى ئاشتى و رێگه‌چاره‌ى سیاسیانه‌دا. ئه‌و کار و خه‌باته سه‌ختانه‌ى پێویستى به‌خۆڕاگرى و ئارامى هه‌بوو ده‌یتوانى سووڕه ناپه‌سه‌نده‌کانى پیلانگێڕى بشکێنێ و ئهڵتهرناتیڤهکانى چاره‌سه‌رى پێشبخات. له‌و باره‌وه جگه له متمانه به‌خۆکردن هیچ چاره‌یه‌کى دیکه‌م نه‌بوو. له‌بنه‌ڕه‌تدا نیازى پیلانگێڕان و ئه‌و هێزانه‌ى رۆڵیان تێدا بینى زۆر جیاواز بوو. له که‌سایه‌تى مندا خوازیار بوون PKKو بزووتنه‌وه‌ى ئازادى له‌ناوببه‌ن. کرده‌وه و ره‌فتاره‌کانى زیندان، هه‌ڵوێسته‌کانى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا و یه‌کێتى ئه‌وروپا گرێدراوى ئه‌و ئامانجه سه‌ره‌کیه بوو. ئامانجیان بزووتنه‌وه‌یه‌کى کوردان بوو له‌من پاککرابێته‌وه. خوازیاربوون ڤێرسیۆنێکى مۆدێرنى بهکرێگیراوێتى نه‌ریتى خه‌سێنراو ئاوا بکه‌ن که له خزمه‌تى سه‌رداره‌کانى دابێت. به‌تایبه‌تیش هه‌وڵه درێژخایه‌نه‌کانى ئه‌مریکا و یه‌کێتى ئه‌وروپا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بوو. هێزى ده‌سه‌ڵاتدارى تورکیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بۆ رێککه‌وتن کراوه بوو. به‌کورتی؛ ئه‌و مۆدێله‌ى خه‌ساندن که به‌تایبه‌تى ههژموونگهرایى ئینگلیز سه‌ره‌تا له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى چینى کارکه‌ر، دواتریش له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌کانى رزگارى نیشتیمانى و بزاوته دیموکراسیخواز ـ شۆڕشگێڕه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى سه‌رکه‌وتوو جێبه‌جێى کرد، له‌میانه‌ى رێبازى لیبڕالیانهى ئازادى و مافى مرۆڤ به سه‌رکه‌وتن گه‌یشتبوو. رێکخستن و سه‌رکرده شۆڕشگێڕه‌کانیان له‌ناوبرابوون. هاوشێوهیهکى رێبازه سه‌دان ساڵیهکانى له‌ناوبردن له‌سه‌رPKK و بزووتنه‌وه‌ى شۆڕشگێڕی، یه‌کسانى و ئازادیخوازى هاوبهشیخواز جێبه‌جێ ده‌کرا. ئه‌وه ئه‌و ئه‌نجامه سه‌ره‌کیه بوو که له قۆناغى ئیمڕالى چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد، ئه‌وه ئه‌و پیلانه بوو که کارێکى زۆریان بۆ کردبوو، به‌شێوازێکى پسپۆڕانه هه‌وڵى جێبه‌جێکردنیان ده‌دان. ستراتیژ و ته‌کتیکه‌کان له چوارچێوه‌ى ئه‌و پیلانه‌دا پێشدهخران. ئه‌و بهرگرینامهیهى له به‌رامبه‌ریاندا ئاماده‌م کرد پشتى به هه‌ڵوێستى دۆگماتیکانهى ئۆرتۆدۆکسى کلاسیک و خۆرزگارکردن و باشترکردنى هه‌لومه‌رجه‌کانم نه‌ده‌به‌ست. ئه‌و شته‌ى بهرگرینامهکانمى ئاراسته‌کرد، رێبازى ئاشتى شه‌ڕه‌فمه‌ندانه و رێگه‌چاره‌ى دیموکراتیانه بوو که به پره‌نسیپه و به‌گوێره‌ى راستینهى کۆمه‌ڵایه‌تى و مێژوویى گه‌لانه.
سه‌رچاوه: په‌رتووکی: مانیفستۆى شارستانێتى دیموکراتیک – به‌رگى پێنجه‌م: کێشه‌ى کورد و رێگه‌چاره‌ى نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتیک - عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان چاپى یه‌که‌م – لاپه‌ڕه‌کانى نێوان (397 تا 415)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر