هاوار بازیان: که‌م له پارته‌کانی باشوری کوردستان هه‌یه که په‌ێوه‌ندی ژێر به ژێری له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا نه‌بوو بێت
رۆڵی وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌رهه‌رێمی کوردستان و پارته‌کانی نکۆڵی لێ ناکرێت، ئاخۆ ئێران تا چه‌ند هێژمونی وده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر
هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه؟
رۆژنامه‌وان هاوار بازیان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " شتێکی شاراوه نییه که کۆماری ئیسلامی دهستبهردانێکی مێژوویی له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه و هه‌ر له ماوه‌ی 20 – 25 ساڵی رابووردا ئێمه ده‌توانین زۆر به روونی ئه‌و دهستبهردانهی ئێران ببینین. کاک هاوار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ده‌ستبه‌ردانی کۆماری ئیسلامی ئێران له باشوری کوردستان ده‌ستوه‌ردانێکی ریشه‌ییه، ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌ردانی تورکیا دهستبهردانێکی رووکه‌شانه‌یه یا ئه‌وه‌ی به‌غدا فه‌رمی و ده‌ستوریه، ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی زۆر ریشه‌ییه، به واتای ئه‌وه‌ی زۆر که‌م له پارته‌کانی باشوری کوردستان هه‌یه که په‌ێوه‌ندی ژێر به ژێری له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا نه‌بوو بێت. کاک هاوار ده‌شڵێت په‌ێوه‌ندیه‌کان دوو جۆرن، فه‌رمی وه نا فه‌رمی، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی حه‌زی له په‌ێوه‌ندیه نا فه‌رمیه‌کانه و له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو بوه وله‌سه‌ر زۆرینه‌ی هێزه‌کانی کوردی له باشور کاریگه‌ری هه‌یه. کاک بازیان دیسانه‌وه ده‌ڵێت تێکه‌ڵاوی ئێران له‌گه‌ڵ باشوری کوردستان، زۆرتر تێکه‌ڵاویه‌کی ئاسایشی - رامیاریه پاشان ئابوری به‌ڵام له‌گه‌ڵ تورکیادا زۆرتر بناغه‌ی ئابوری هه‌یه".
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر