کۆماری پەتۆسیداری ئیران زیندانییەکی سیاسی کوردیسمکۆ خورشیدی خەڵکی شاری بانە لە زیندانی دیزل ئابادی شاری کرماشان لە سێدارەدا
رۆژی پێنج شەممە[ ١٧ی ئاوریل بەرانبەر بە ٢٨ی خاکەلێوە ] کۆماری پەتۆ سیداری ئیسلامی ئێران لە بەندیخانەی دیزل ئابادی شاری کرماشان بەندکراوێکی سیاسی کوردی خەڵکی شاری بانەی لە سێدارەدا.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ، سمکۆ خورشیدی" بەندکراوی سیاسی کوردی بە ئێعدام مەحکووم کراو" لە بەندیخانەی دیزل ئابادی کرماشان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە حوکمەکەی جێبەجێ کرا و لە سێدارە درا .
سمکۆ خورشیدی خەڵکی شاری بانە و لە ڕێکەوتی ٨ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی ، لە یەکێک لە ئتوبانەکانی نزیک تاران لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی رێژیمەوە تەقەی لێ دەکرێ و بە برینداری دەستبەسەری دەکەن . دواتر و پاش چەند مانگ هێشتنەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندیخانەی شاری سەقزی دەگوازنەوە و لە بانەمەڕی ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا و بە تاوانی دژایەتی لەگەڵ خوا و ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و بەشداری لە چالاکی چەکداری، حوکمی ئێعدامی بەسەردا دەسەپێنن .
بە پێی هەواڵدەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ، تا ئێستا تەرمی سمکۆ خورشیدی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر