Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ خرداد ۹, جمعه

ساڵح موسلیم: هه‌ڵبژاردنی سوریا له‌ ناوچه‌كانی ئێمه‌ ناكرێت


ساڵح موسلیم: هه‌ڵبژاردنی سوریا له‌ ناوچه‌كانی ئێمه‌ ناكرێت
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ ده‌ڵێت: كورد له‌ خۆرئاوای كورستان به‌شداری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سوریادا ناكات‌و ده‌شڵێت: رێگه‌ناده‌ن سندوقی هه‌ڵبژاردن له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده‌ دابنرێت.

ساڵح موسلیم- هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات له‌خۆرئاوای كوردستان رایگه‌یاند: له‌چوار رۆژی داهاتودا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سوریا له‌ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام كورد له‌ خۆرئاوای كوردستان به‌ شداری له‌ پرۆسه‌كه‌دا ناكات.

موسلیم وتیشی  "كورد نه‌ك هه‌ر بایكۆتی ده‌نگدان ده‌كات، به‌ڵكو رێگه‌ش ناده‌ین بنكه‌و ناوه‌ندی ده‌نگدان له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده‌ له‌ خۆرئاوی كوردستان بكرێنه‌وه‌".

هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كورد به‌شداریی له‌پرۆسه‌یه‌كدا ناكات، كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی رون‌و ئاشكرایه‌، ده‌شڵێت ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای سوریادا، هیچ بایه‌خێكی نیه‌‌و ته‌نها به‌فیڕۆدانی كاته‌.

http://knnc.net/

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر