Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ شهریور ۲۱, جمعه

گەریلاو پێشمەرگە 20چەتەی داعش یان کوشت و 3گەریلا شەهید بوون


گەریلاو پێشمەرگە 20چەتەی داعش یان کوشت و 3گەریلا شەهید بوون
یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى مه‌خمور : (20)چه‌ته‌ى داعش کوژران
مه‌خموور 
یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى مه‌خمور له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنى هێزه‌کانیان له‌دژى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش رایگه‌یاند که‌ (5) گوندى مه‌خمور له‌ده‌ستى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش رزگارکران . هه‌روه‌ها له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا (20)ئه‌ندامى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش کوژران و بڕێکى زۆر جبه‌خانه‌ش ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا . هاوکات (3) گه‌ریلاى HPG ش گیانیان له‌ده‌ستدا .

ئه‌نجامى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ى له‌ ئێواره‌ى دوێنێوه‌ ده‌ستى پێکرد و تا سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ به‌رده‌وامى کرد به‌و شێوه‌یه‌ :
" ئێواره‌ى دوێنێ یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى مه‌خمور له‌به‌رامبه‌ر گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش که‌ له‌گوندى له‌چه‌کا ، مه‌حمودیه‌ ، خربانێ ، ره‌شیدیه‌ و فاتیماى سه‌ربه‌ شارى مه‌خمور ئۆپه‌راسیۆنێکیان ده‌ستپێکرد ."
له‌ئه‌نجامى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا که‌لایه‌ن گه‌ریلاکانى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل HPG و YJA STAR و پێشمه‌رگه‌ ده‌ستى پێکردبوو (5) گوند له‌ده‌ستى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش رزگاکران . هاوکات (20) چه‌ته‌ کوژران ، چه‌ندین ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى و جبه‌خانه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا و چه‌ندین چه‌ته‌ش ده‌ستبه‌سه‌رکران ."
(3) گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ستدا
راگه‌یه‌ندرا که‌ له‌ئه‌نجامى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا (3) گه‌ریلاى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل HPG گیانیان له‌ده‌ستدا که‌ ناوه‌کانیان به‌و شێوه‌یه‌ :
ئاڤێستا هارون خه‌ڵکى شارى وانى باکوورى کوردستان .
دیار شه‌ڕاڤا ناسراو به‌ حه‌سه‌ن بۆدک له‌ساڵى 1987 له‌دایک بووه‌ و له‌ساڵى 2010 به‌شدارى ریزه‌کانى گه‌ریلابووه‌ .
سیابه‌ند زاپ ناسراو به‌ ره‌مه‌زان ئاکار له‌ساڵى 1989 له‌دایک بووه‌ و له‌ساڵى 2012 به‌شدارى ریزه‌کانى گه‌ریلابووه‌ .
له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌دا هاتووه‌ :" ئێمه‌ وه‌ک یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى مه‌خمور به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو هێرش و ده‌ستدرێژه‌کانى سه‌ر کوردستان هه‌تا دوایین سات به‌رخۆدان بکه‌ین ، له‌سه‌ر رێبازى هه‌ڤاڵانى شه‌هید رێگامان به‌رده‌وام ده‌که‌ین ."

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر