نووێنەرانی داعەش لە پارەلەمانی کوردستان وەک یەکگرتووەی ئیسلامی و کۆمەلی ئیسلامی بەشیک لە ئەندامانی گۆران و پارتی بەپەلە: داعش چۆن بڕیاری پەرلەمانی کوردستانی گۆڕی؟
9/1/2014 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا داعش کەوتووەتە ژێر گوشارێکی زۆرەوە و هەر ڕۆژە بەرەی دژی داعش فراوانتر دەبێتەوە. هاوکاتیش فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ڕۆژانە بنکەکانی چەکدارانی داعش بۆمباران دەکەن.
هەڵهاتنی پێشمەرگەی پارتی لەشەنگاڵ و تراژیدیای ئاوارە بوون و ماڵوێرانبوونی دەیان هەزار کوردی ئێزیدی، حکومەتی هەرێمی لەگەڵ کێشەو پرسیاری زۆر ئاڵۆزدا بەرەو ڕووکردۆتەوە. ئەنفالکردنی ئێزییدیەکانیش لەلایەن داعشەوە، ڕق و بێزاری خەلکی کوردستانی لەدژی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە زیاتر کردووە.
داعش بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکان لەسەر خۆیی و گۆڕینی ڕای گشتی، داوای لە ٢٢ ئەندام پەرلەمانی ناو پەرلەمانی کوردستانکرد کە بەهەر شێوەیەک بووە ڕێگا بگرن لە کۆبوونەوە و بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی جینۆسایدکردنی ئێزییدیەکان و ڕووخاندنی مەعنەویەتی زیاتری پێشمەرگە لەبەرەکانی شەڕدا.
داعش داوای لە ئەندام پەرلەمانەکانی سەربەخۆی[ کە زیاتریانئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامین] لە ناو پەرلەمانی کوردستانکرد کە کۆمەڵیک فایل و بەڵگە لەسەر "دامەزراندن و موچە "بڵاو بکەنەوە بە مەبەستی:
١- ڕووخاندنی ورەی پێشمەرگە لە بەرەکانی شەڕدا لە ڕێگای پیشاندانی جیاوازییەکی گەورە لە نێوان مووچەی پێشمەرگە و خانەنشینکراوەکاندا.
٢- بەبڵاوکردنەوەی ئەو فایل و بەڵگەنامانە، سەرنجی پێشمەرگە لە مەیدانی شەڕدا بەرەو ئەوە ڕابکێشن کە بۆچی دەبێت گیانی ئەو لەمەترسیدا بێت بە مووچەیەکی کەمتر لەو خانە نشینکراوە حیزبیانەی کە لەماڵەوە دانیشتوون و هیچ مەترسییەک لەسەر ژیان و گیانیان نییە.
٣- گۆڕینی بیروڕای گشتی لەسەر کارەسات و تراژیدیای شەنگاڵ و مەشغولکردنی هەموو میدیای کوردستان بە فایل و سکانداڵی موچەی خانەنشیکراوە حیزبییەکانەوە.
تێبینی:
١- کاناڵی "العربییە- بەشی ئینگلیزی" لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە داعش پێش لەوە کە هێرشە سەرباییەکانی خۆی بۆ سەر شوێنێکی دیاریکراو دەستپێبکات، هێرشی سایکۆڵۆجی و سیاسیی دەکات و هەوڵدەدات لەڕووی ئیعلامی و سایکۆڵۆژییەوە بەرامبەرەکەی بڕوخێنێت.
٢- ئەندام پەرلەمانە داعشییەکانی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی لەناو پەرلەمانی کوردستاندا، بەبڵاوکردنەوەی ئەو فایل و بەڵگانە، وەک سەربازە سیاسیی و ئیعلامییەکان، هەمان شەڕی سایکۆڵۆژی و ئیعلامیان بە قازانجی تیرۆریستەکانی داعش و زیاتر کپکردنەوەی دەنگی هاوار و ناڵەی ئێزدییەکان و شەنگاڵ بەرەوپێشەوەبرد.
٣- کۆمەڵێک زانیاری و بەڵگە لەبەردەستدان پیشانیدەدەن کە چۆن ٢٢ ئەندام پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی، پارتی و یەکگرتووی ئیسلامی لەناو پەرلەمانی کوردستاندا کار بۆ داعش دەکەن. ئێمە لە داهاتوودا ئەو زانیاری و بەڵگانە لەسەر ئەو ئەندام پەرلەمانانە بڵاو دەکەینەوە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر