رۆژنامەیەکى تورکى: ئەمریکا لەماوەى 3 ساڵى داهاتوو دهوڵهتێكی بههێزی كورد بنیات دهنێت
فشــــارنیوز
فشــــارنیوز
رۆژنامەى “ئیدنلک دەیلى” تورکى دەڵێت، ئەمریکا ئامانجییەتى لەماوەى 36 مانگى داهاتوودا، رۆژهەڵاتى ناوەڕاست داگیر بکات و دووبارە دابەشى بکاتەوە.
محەممەد عەلى گیولەر، ئامادەکارى راپۆرتەکە دەڵێت، پلانى ئۆباما بۆ لێدانى داعش، هەمان پلانى دووبارە دابەشکردنەوەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستەو بڕیاردراوە بە سێ قۆناغ بکرێت:
یهكهم- هاوپەیمانێتى بەستن لەگەڵ کورد.
دووهم-داگیرکردنى عێراق.
سێههم- دەستێوەردان لە سووریا.
بەگوێرەى راپۆرتەکە لە قۆناغى یەکەمدا، ئەمریکا هێرشە ئاسمانییەکانى بۆسەر داعش لە عێراق چڕ دەکاتەوە و پشتێنەیەکى پارێزەر لە هەرێمى کوردستان بۆ خۆى پێکدێنێت و دوابەدواى تەواوبوونى داعشیش. هاوپەیمانێتى لەگەڵ کورد درێژە پێدەدات.
قۆناغى دووەمیش کۆنترۆڵکردنەوەى عێراق دەبێت. دواى ئەوەى ئەمریكا توانى لەمپەرى نوورى مالکى لەسەر رێگاى خۆى لابدات، ئیدى هەوڵى کۆنترۆڵکردنى حکومەتەکەى عەبادى دەدات. هەروەها ئەمریکا هەوڵیش دەدا، یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان کۆنترۆڵ بکات، کە ئێستا بەوە دەناسرێن پەیوەندییان لەگەڵ ئێران پتەوە و لەگڵ پارتى دیموکراتى کوردستان لاوازە.
دواتر ئەمریکا هێزەکانى پارتى و یەکێتى یەکپێدەگرێت و هێزێکى شەڕکەریان لێ درووستدەکات.
دواتر ئەمریکا دەستدەکات بە بەخشینى پارە و چەک بۆ ئۆپۆزسیۆنى میانڕەوى سووریا، لەدژى بەشار ئەسەد.
دواتر ئەمریکا دەستدەکات بە بەخشینى پارە و چەک بۆ ئۆپۆزسیۆنى میانڕەوى سووریا، لەدژى بەشار ئەسەد.
لە قۆناغى سێدا ئەمریکا هێرشەکانى بۆسەر داعش لە سووریا چڕ دەکاتەوە و هانى ئۆپۆزسیۆن دەدات، بەرەو باشوورى ووڵاتەکە بکشێن و هەمانکات فشار دەکات بۆ ئەوەى ئۆتۆنۆمى بدرێت ناوچەکانى باکوورى سووریا.
دواتر ئەمریکا راڕەوێکى کوردى پێکدەهێنێ، کە باکوورى عێراق و باکوورى سووریا دەگرێتەوە و سنوورى کوردستان دەگەیەنێتە دەریاى ناوەڕاست.
رۆژنامەکە دەڵێت، کاتى خەمڵێنراوى ئەمریکا بۆ تەواوکردنى ئەم پرۆژەیە 36 مانگە.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر