ئێران به بڕیارێکی سوکایه‌تی به زمانی کوردی ده‌کات
_____________________________________
سیاسه‌ته‌کانی رژیمی ئێران بۆ ئاسته‌نگکردنی زیاتری په‌روه‌رده به زمانی کوردی و به‌که‌م سه‌یرکردنی و ناساندنی به‌شێوه‌ی زمانێکی لاوه‌کی به‌رده‌وامه. به‌رپرسانی زانکۆی سنه رایانگه‌یاندوه که له ساڵی داهاتووه‌وه وانه‌یه‌کی زمانی کوردی به شێوه‌یه‌کی دڵخواز له زانکۆکه ده‌وترێته‌وه.
_____________________________________
سیاسه‌ته‌کانی رژیمی ئێران بۆ ئاسته‌نگکردنی زیاتری په‌روه‌رده به زمانی کوردی و به‌که‌م سه‌یرکردنی و ناساندنی به‌شێوه‌ی زمانێکی لاوه‌کی به‌رده‌وامه. به‌رپرسانی زانکۆی سنه رایانگه‌یاندوه که له ساڵی داهاتووه‌وه وانه‌یه‌کی زمانی کوردی به شێوه‌یه‌کی دڵخواز له زانکۆکه ده‌وترێته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کانی ئێران، محه‌مه‌د قوربان کیانی به‌رپرسی زانکۆی سنه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا وتوویه‌تی "له سه‌ردانه‌کی دکتۆر میرزاده سه‌رۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی بۆ سنه له پایزی رابردوو، چه‌ندین بڕیاری ده‌رکردووه یه‌کێک له‌وان وانه‌یه‌ک به زمانی کوردی له زانکۆی سنه بخوێندرێت و رێگری لێنه‌کرێت".
تائێستا له سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان خوێندن به زمانی دایک به‌تایبه‌ت زمانی کوردی قه‌ده‌غه بووه، له‌ئێستادا که تێکۆشانه‌کانی کورد له هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان له ئاستێکی به‌رزدایه و داواکانی کوردیش به‌رزتر بووه‌ته‌وه و گرنگی زیاتری پێده‌درێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی رژێمی ئێرانیش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به سیاسه‌تی "ترساندن به مه‌رگ بۆ رازی بوون به که‌م" به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت مافه ره‌وا و سروشتییه‌کانی گه‌لی کورد ئینکار بکات، مافی خوێندی به زمانی دایک و کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌ره‌تاییه‌وه تا خوێندنی باڵا مافی سه‌ره‌تایی ئه‌و گه‌له‌یه.
سنوردارکردنی خوێندن به زمانی کوردی و به‌شێوه‌ی وانه‌یه‌کی (2 واحیدی) له ئاستی زانکۆی ئازاد، ئه‌ویش به‌شێوه‌ی دڵخواز واتا هه‌رکه‌س ئازاده له‌وه‌ی ئه‌و وانه‌یه بخوێنێت یان نه، به گه‌وره‌ترین بێڕێزی داده‌ندرێت له‌سه‌ر کلتوری ده‌وڵه‌مه‌ندی کوردی. ئه‌و جۆره سیاسه‌تانه‌ی رژێمی ئێران به‌رده‌وام بۆ فریودانی گه‌لی کورد گیراوه‌ته به‌ر، هاوکات ده‌وڵه‌تی تورکیاش ئه‌و رێگایانه ده‌گرێته به‌ر له‌سه‌ر گه‌لی کورد بۆ رازی را‌گرتن و خه‌ڵه‌تاندنی کورد، به‌ڵام له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای کوردی له باکوری کوردستان ئه‌و سیاسه‌ته به‌توندی ره‌تده‌کرێته‌وه.
ئه‌وه له‌کاتێکدایه که سیاسه‌ته‌کانی رژێمی ئێران له خوێندنگا و زانکۆکان له چوارچێوه‌ی پاکتاوکردنی و بێگانه‌کردنی کورده‌کانه له کلتور و ناسنامه‌که‌یان، کیانی ئاشکراشی کردووه که زانکۆی ئازاد له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که لقێکی له باشوری کوردستان بکاته‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر