فه‌رمانداری هه‌په‌گه تەواوی ورده‌کاری شه‌ڕی کێله‌شین ئاشکرا ده‌کات.. نوێکراوەتەوە
===============================
===============================
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزی پاراستنی گەل هەپەگە، دەربارەی ئاڵۆزی نێوان گەریلاکانیان و پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستان - ئێران لێدوانێکی دا.
هەپەگە رایگەیانە کە وەک پێشتر پلانڕێژکراو بێ، هەندێ دەزگای ڕاگەیاندن دەیانەوێ ئێمە وەک هێڕشبەر نیشان بدەن، بەڵام ئەوە راست نیە و ئەوەش بە نیازێکی باش ناکرێ، بۆ ڕوون کردنەوەی و چارسەرکردنی ئەو مەسەلەیە ئێمە بۆ هەموو جۆرە لێپرسینەوە و گفتوگۆیەک ئامادەین.
هەپەگە رایگەیانە کە وەک پێشتر پلانڕێژکراو بێ، هەندێ دەزگای ڕاگەیاندن دەیانەوێ ئێمە وەک هێڕشبەر نیشان بدەن، بەڵام ئەوە راست نیە و ئەوەش بە نیازێکی باش ناکرێ، بۆ ڕوون کردنەوەی و چارسەرکردنی ئەو مەسەلەیە ئێمە بۆ هەموو جۆرە لێپرسینەوە و گفتوگۆیەک ئامادەین.
ده‌رباره‌ی ڕوداوهکەی کێله‌شین ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگەیاند کە گروپێک له پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموکراتی کوردستان - ئێران که له 15 بۆ 20 که‌س پێکده‌هاتن، هاتنه هه‌رێمی خنێره و رایانگه‌یاند که ده‌خوازن بچنە ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، بۆچونیان هاوکاریان کرا، به‌لام پاشان ئه‌م گروپه سنوره‌که‌یان ده‌رباز نه‌کردووه له نزیک گەریلاوە خاڵیان داناوە، دوێنێش له کاته‌کانی 5 ی ئێواره، 7 بۆ 8 ئۆتۆمبێلی هێزه‌کانی حزبی دیموکراتی کوردستان که له دیاناوه ده‌هاتن له هه‌رێمی به‌ربزن خاڵێکیان دروست کرد.
هه‌په‌گه رایگه‌یاند بۆ تێگه‌یشتن له ئامانجی حزبی دیموکراتی کوردستان شاندێکمان نارده لایان و لە بارەیەوە دەڵێ: له به‌ربزن هێزێکی 60 تاوه‌کو 70 پێشمه‌رگه چاوپێکه‌وتن ئه‌نجامدرا. پاشان هێزه‌کانمان چوونه خنێره و بینیان تیمێک له پێشمه‌رگه‌کان له پشته‌وه خواستویانه به‌دزییه‌وه نزیکی هه‌ڤاڵانمان ببنەوە و چەکیان بکەن. لەسەر ئەوەش هەڤاڵانمان وشیاریان کردونەتەوە و پێیان وتوون نزیک نەبنەوە، بەڵام ئەوان گوێیان بەو وشیاریە نەداوە. ئەو هێزەی ئێمەش بۆ ئامانجی وشیاری فیشەکیان تەقاندوە. لەوی شەڕێکی ٣-٤ دەقەیی ڕوویداوە، بەڕێوەبەرانمان لەو هەرێمە یەکسەر خۆیان لە مەسەلەکە گەیاند و شەڕەکە راوەستا و لەگەڵ فەرمانداری تیمەکە دیداریان ئەنجام دا. لە ئاکام دا پێشمەرگەیەکی بریندار بۆ تیمارکردن گوازرایەوە نەخۆشیەکی ئێمە، پێشمەرگەکانی تر کشانەوە. بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە بەڕێی دیالۆگ و بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر ببێ درێژە بە بە دیدارەکان دەدڕی.
هەروەها هەپەگە رایگەیاند کە هیچ نیازێکی هێرش و شەڕیان نیە و بانگەوازیەکی وەهای بۆ رای گشتی کرد: دەبێ گەلەکەمان و ڕای گشتی باش بزانێ ئێمە لایەنگری شەڕ و هێرش نین، تیمەکانی ئەوێمان کاتێ بینمان دەیانەوێ چەکمان بکەن، ناچاربووین وشیاریان بکەینەوە. ئێمە لە کەوتنەوەی ئەو شەڕ و شەهید بوونی پێشەرگەیەک دڵگرانین، ڕاستی ڕوداوەکە بەوشێوەیەوە، وەک پێشتر پلانڕێژکراو بێ، هەندێ دەزگای ڕاگەیاندن دەیانەوێ ئێمە وەک هێڕشبەر نیشان بدەن، بەڵام ئەوە راست نیە و ئەوەش بە نیازێکی باش ناکرێ. بۆ ڕوون کردنەوەی و چارسەرکردنی ئەو مەسەلەیە ئێمە بۆ هەموو جۆرە لێپرسینەوە و گفتوگۆیەک ئامادەین. بانگ لە تەواوی گەلەکەمان دەکەین، دیموکراتیەکانیش دەکەین لە دژی هەڵوێستی نانەتەوەیی بن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر