تورکیە هێزێکی دیکەی ناردە باشوری کوردستان
جارێکی دیکە تورکیا ژمارەیەکی زۆر هێزی سەربازی خۆی بەتانک و تۆپ و چەکی گرانەوە ڕەوانەی باشووری کوردستان دەکات.2982015647710 ame3d
دوای سەردانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق مەسعود بارزانی بۆ تورکیا و ڕێکەوتنی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری میتی تورک و ئەردۆغان و ئاکەپە شەوی ڕابردوو کاتژمێر 23:00 ژمارەیەکی زۆر تۆپ و تانک و سەربازی تورک لە ئیبراهیم خەلیلەوە دەربازی باشووری کوردستان بوون.
ئاژانسی دەنگوباسی فرات هەواڵەکەی بڵاوکردوەتەوە ئاشکرای کردوە کە هێزە تورکیەکە بە ئاشکرا بە پاڵپشتی چەکی گران بەڕەسمی لە دەرگای سنوری ئیبراهیم خەلیلی ژێر دەستی پارتی پەڕیونەتەوە باشووری کوردستان، بەڵام دەربارەی ژمارەی هێزەکە زانیاری بەدەستنەخراوە.
سەرنجڕاکێشە دوای سەردانەکەی بارزانی بۆ تورکیا و کۆبونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان و داودئۆغڵوو و ڕاوێژکاری میتی تورک هاکان فیدان تورکیا هێزی دیکەی ناردووە.
هێژای بیرهێنانەوەیە لە 04.12.2015 دا تورکیا ژمارەیەک سەربازی خۆی بەچەکی گرانەوە ڕەوانەی ناوچەی باشیک و شێخانی نزیک شەنگال و دەڤەری سۆران کرد، ئەوەش بووە هۆی سەرهەڵدانی ئاڵۆزی لە نێوان حکومەتی عێراق و تورکیا، بۆئەوەش بەغداد داوای لە ئەنکەرە کردبوو کە بەزوترین کات هێزەکەی بکشێنێتەوە و سکاڵای خۆی گەیاندووەتە نەتەوە یەکگرتوەکان.
http://www.newroz.tv/p…/kurdistan-so/546-2015-12-14-07-43-42
http://www.newroz.tv/p…/kurdistan-so/546-2015-12-14-07-43-42
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر