لە بەرنامەی ئەمرۆی ڕۆڤەڤا باکوردا لەگەڵ بەڕیزان، سەرخێل هاشم ڕۆژنامەوان ، دکتۆر ناجح گوڵپی جیگری سکرتیڕی رێکخراوی کوردۆساید چاک، ئەمژرانەی خوارەوەمان خستە بەربەرباس و گفتوگۆ.
لە جزیرەی بۆتان، تەرۆر و دڕندەیی دەوڵەتی تورک هەمووانی سەرسام کردوە و هێزە داگیرکەرەکانی ئەو دەوڵەتە بەردەوامن لە گەمارۆدان و بۆردومان کردنی دەیان برینداری شارەکە.
بهمهبهستی رزگارکردنی بریندارانی ژێرزهمینهکانی جزیرەی بۆتان، هاوسهرۆکی گشتیی دهبهپه "کامهران یوکسهک ،ژمارەیەک پارلەمانتارانی هەدەپە، هاوشارهداریی گەورەی مێردین، ئهحمهد تورک ، ژمارەیەک لە خەباتکارانی تهندروستیی ش هەن، لە ئیستادا لە سەر رێی جزیرەن.
لە شاری هەولێرچالاکی جەماوەری بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی باکوری کوردستان و شەرمەزارکردنی تەرۆری دەولەتی تورک بەرێوەچوو و هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە گولە و کوتە هیرشیان کردە سەر.
گەنجانی شەنگال ئامادەن بۆ پەیوەستبوون بە ڕێزکانی یەکینەکانی پاراستنی سڤیلی باکور.
د. رێبوار رهشید، هاوسەرۆکی کەنەکە ، رایاگەیاند، لە پای روداوەکانی باکوری کوردستان،دەبوو کونسوڵی تورک له ههولێر و لهشکری تورکیا لە باشوری کوردستان دەرکرانایە.
رێکخراوی کوردۆساید-چاک، بۆ بەهانانەوە چوونی بریندارانی جزیرە داوای هەڵوێست لە هەمووان دەکات.
لە بەرنامەی ئەمرۆی ڕۆڤەڤا باکوردا ئەم مژارانە لەگەڵ بەڕیزان ، کامەران یوکسەک هاوسەرکۆی گشتی بەدەپە، سەخێل هاشم ڕۆژنامەوان ، دکتۆر ناجح گوڵپی جیگری سکرتیڕی رێکخراوی کوردۆسایدا چاک دەخەینە بەرباس و گوفتوگۆ، هەڵبەتە لە رێی تەلەفۆنەوە و ئەگەر گرفتێک ڕوونەدات.
لە قەندیل، بۆردومان و هێرش و تەرۆری دەوڵەتی تورک لە باشور و لە باکوری کوردستان شەرمەزار کرا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر