هیومان رایتس وۆچ: حەشدی شەعبی یانی داعشی شیعە هەڵاتوانی موسڵ لەشوێنی نهێنی دەستبەسەردەكەن
كەركوك ناو
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، گروپەكانی سەر بەحەشدی شەعبی تۆمەتباردەكات بەدەستبەسەركردنی هەڵاتوانی موسڵ لەگەڵ چەكدارانی داعش، ئەوەش لەشوێنی نهێنی كە هیچ پەیوەندییەكیان بەدەرەوە نەماوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتییەی بواری مافەكانی مرۆڤ لەراپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، گروپەكانی سەر بەحەشدی شەعبی چەندین پیاوی هەڵاتوی موسڵیان دەستبەسەركردووە بۆ لێكۆڵینەوە بەتۆمەتی پەیوەندییان بەداعشەوە، بەڵام لەشوێنە نهێنیەكان هێڵدراونەتەوەو بێسەروشوێنن.
بەپێی هیومان رایتس وۆچ، ئەو گروپانە رانەهێنراون لەسەر پشكنینو لێكۆڵینەوەو دەستبەسەركردن، نەبوونی پەیوەندی دەستبەسەركراوەكانیش بەدەرەوە ژیانیانی روبەڕوی مەترسی گەورە كردۆتەوە.
لەمیا فەقیە، جێگری بەڕێوەبەری ەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەهیومان رایتس وۆچ دەڵێت كەسوكاری دەستبەسەركراوەكان باسیان لەوەكردووە كە چەكدارانی حەشدی شەعبی نزیكەكانیان دەستگیركردوونو ئێستاش نازانن چییان بەسەرداهاتووە.
هەروەها نیگەرانی رێكخراوەكەیشی نیشاندا بەهۆی نەبوونی شەفافیەتو زانیاری دەربارەی دەستبەسەركراوەكان، داواشی لەدەسەڵاتدارانی عیراق كرد تەنیا رێگە بەلایەنی تایبەتمەند لەلێكۆڵینەوە مامەڵە لەگەڵ دەستبەسەركراوەكان بكات، لەشوێنێكی دیاریشدا بێت كە چاودێران بتوانن سەردانی بكەن.
هیومان رایتس وۆچ بەپێویستی دەزانێت بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەكان، لێكۆڵینەوە لەگەڵ دەستبەسەركراوەكاندا بكرێتو لەماوەی 48 كاتژمێردا لەبەردەم دادوەردا ئامادەبن دوای دەستگیركردنیان، ئەوەش بەپێی یاسای عیراقی.
حەشدی شەعبی، دوای هێرشەكانی داعش لەناوەڕاستی ساڵی 2014 بەفەتوای عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق دامەزراو لەمانگەكانی كۆتایی ساڵی رابردوودا، بوو بەبەشێك لەهێزە فەرمیەكان دوای پەسەندكردنی یاساكەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.
هێزەكانی حەشدی شەعبی، پێشتر لەئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا بەشدارییانكردو لەرۆژئاوای موسڵەوە، چەندین ناوچەیان بەپێنج قۆناغ كۆنتڕۆڵكردەوەو بڕیارە قۆناغی شەشەمیش رابگەیەنن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر