Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۶ مرداد ۷, شنبه

ئاڵدار خه‌لیل: ئێمه‌ سنور به‌ ڕووى باشورى کوردستان داناخه‌ین


ئاڵدار خه‌لیل: ئێمه‌ سنور به‌ ڕووى باشورى کوردستان داناخه‌ین
Rojnews ajans
2017-07-29 21:04:26
- ئاشتى ئه‌حمه‌د


هاوسه‌رۆکى ته‌ڤگه‌رى کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتى - ته‌ڤده‌م له‌ ڕۆژئاواى کوردستان ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده‌ له‌ باشور سنورمان به‌ڕودا داخراوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ سنور به‌ ڕویاندا داناخه‌ین له‌ کاتى داخستنى سنوره‌کانى ئێران و تورکیادا به‌ڕووى هه‌رێمى کوردستاندا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌هۆڵى ڕۆشنبیرى چه‌مچه‌ماڵ ئاڵدار خه‌لیل له‌گه‌ڵ کوردانى ڕۆژئاواى کوردستان که‌ له‌ئێستادا له‌سنورى شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ نیشته‌جێن و ئاواره‌ن چه‌ندین پرسى بۆ کوردان ڕوونکرده‌وه‌.
هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، له‌ ڕۆژئاواى کوردستان به‌رده‌وامن له‌قوربانى و به‌رخودان و شه‌ڕڤانان زۆرباش له‌شارى ڕه‌قه‌ به‌ڕه‌وپێشچوون و توانیویانه‌ ناوچه‌یه‌کى باش له‌ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار بکه‌ن و به‌رخودانێکى مێژوویى تۆماربکه‌ن
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئه‌گه‌ڕ ڕه‌خنه‌ و تێبنیش هه‌بێت له‌سه‌ر سیستمى حکومڕانى ئه‌وا کارده‌که‌ن بۆ زیاتر باشکردنى و تێبینییه‌کانیش به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها هه‌مووشتێک ته‌واونه‌بووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ قۆناغێکى نوێى پێکهێنانى سیستمى دیموکراسین و له‌ ده‌ستپێکێکى سه‌ره‌تادان، بۆیه‌ ئه‌و شۆڕشه‌ى ده‌ستپێکراوه‌ پێویستى به‌خوێن و گیان و ماڵه‌
له‌ به‌شێکى دیکه‌ى قسه‌کانیدا ئاڵدار خه‌لیل وتى: "کۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت له‌ ژنێف به‌بێ به‌شداریکردنى نوێنه‌رى شۆڕشى کورد له‌ سوریا سه‌رکه‌و نابێت، ئه‌گه‌ر سه‌د کۆبوونه‌وه‌ش ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وانه‌شى له‌ کۆبوونه‌وه‌کانى ژنێف به‌شدارى ده‌که‌ن ئه‌وا نوێنه‌رى گه‌لى سوریانین، به‌ڵکو نوێنه‌رى تورکیاو سعودیاو ڕژێمى به‌عسن".
هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌وانه‌ى هه‌ڵده‌ستن به‌ ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه‌ى ژنێف خۆیان له‌و ڕاستییه‌ گه‌یشتوون که‌ به‌بێ نوێنه‌رى شۆڕشى کورد له‌ سوریا کۆبوونه‌وه‌کانیان هیچ ئه‌نجامێکى نابێت.
ئه‌وه‌شى ڕوونکرده‌وه‌، که‌ ئه‌گه‌ر دیموکراسى له‌ سوریا سه‌ربکه‌وێت ئه‌وا گرفتى کوردان چاره‌سه‌ر ده‌بێت، چونکه‌ ئه‌وانه‌ى ئه‌مان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن به‌بیرَیکى به‌عسیانه‌ په‌ره‌وه‌رده‌ کراوان.
وتیشى:"بۆیه‌ ئه‌رکى ئێمه‌ گرانه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌که‌م ده‌بێت سیستمى خۆمان ئاوا بکه‌ین و هه‌روه‌هاش خۆمان بپارێزین و پاشان سیستمى سوریاش بۆ دیموکراسى بگۆڕین بۆ ئه‌وه‌ى مافه‌کانى خۆمان به‌ده‌ست بهێنین".
سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تى فاشیستى تورکیا ئاڵدار خه‌لیل باسى له‌وه‌کرد، که‌ پێشتر تورکیا له‌ ڕێگه‌ى به‌ره‌ى نوسه‌ره‌ و چه‌ته‌کانى داعشه‌وه‌ شه‌ڕى دژى ده‌ستکه‌وته‌کانى کورد ده‌ستپێکرد و هێرشى بۆ سه‌ر جه‌رابلوس و کۆبانى ئه‌نجامدا و له‌ ئێستاشدا خۆى ڕاسته‌وخۆ شه‌ڕى ده‌ستپێکردووه‌ و هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر عه‌فرین، به‌ئامانجى ئه‌وه‌ى ئه‌و هێزه‌ى له‌ ڕه‌قه‌ شه‌ڕده‌کات به‌ره‌پێشنه‌چێت و داعش نه‌شکێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هێزه‌کانى نێو سوریا هه‌موو دژى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى تورکیا بچنه‌وه‌و کاربکه‌ن بۆ به‌ دیموکراتیزه‌کردنى سوریا، چونکه‌ له‌ سوریاى دیموکراتدا مافى کورد و عه‌ره‌ب و کلدان و ئاشورى هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان پارێزراو ده‌بێت.
هه‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م باسى له‌پرسى ڕیفراندۆم کرد و ئه‌وه‌ى ڕوونکرده‌وه‌، ئه‌وه‌ پرسێکى دیموکراسیه‌، به‌ڵام له‌ناوخۆى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى باشورى کوردستان گرفت و ئاڵۆزى هه‌یه‌و په‌رله‌مان په‌کى خراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ زه‌مینه‌سازى بۆ پرسى ڕیفراندۆم نه‌کراوه‌، که‌ پێویست بوو بکرایه‌، دواى ئه‌نجامدانى ئه‌و پرسه‌یش ڕه‌نگه‌ هه‌ڵوێستى وڵاتانى دراوسێ وه‌ک ئێستا نه‌بێت به‌رامبه‌ر باشور، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان سنوریان به‌ڕووى ڕۆژئاوادا داخست.
ئاڵدار خه‌لیل وتى: "ڕه‌وشى ئێمه‌ با

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر