Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۶ مرداد ۲, دوشنبه

ژەنینی دەهۆڵی شۆڤینیەتی عروبە و کوردایەتی ساختە، بێجگە لە ماڵوێرانی زیاتر ئەنجامێکی دیکەی بۆ کوردستان و ئێراق





ژەنینی دەهۆڵی شۆڤینیەتی عروبە و کوردایەتی ساختە، بێجگە لە ماڵوێرانی زیاتر ئەنجامێکی دیکەی بۆ کوردستان و ئێراق نابێت. دەبێت ئەیاد قەبیحچی و حەیدەر عەبادی و نوری مالیکی باش بزانن، ڕەفڕاندوم و سەربەخۆیی، مافی هەر گەل و پێکهاتەیەکە بەکوردیشەوە و ئەگەر بۆ ئەوان وەک شیعە ڕەوابێت خاوەنی دوو دەوڵەتی ئێران و ئێراق بن و وەک عەرەب خاوەنی 22 دەوڵەت بن، ئەوا کوردیش مافی خۆیەتی دەوڵەتی هەبێت. وێڕای ئەوەی من تێبینی زۆرم لەسەر دەوڵەت نەتەوە هەیە و چارەسەری ڕیشەیی کێشە و ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی تێدا نابینمەوە و لەسەر ڕەفڕاندۆمە ساختەکەی بارزانیش قسەم هەبووە، بەڵام هەموو ئەمانە، لەسەر بنەمای بۆ تۆ ڕەوا بێت و بۆ من ناڕەوا، نابنە هۆکار بچینە ژێرباری ملهوڕی عەبادی، مالکی، قەبیحچی و هیچ کەس و لایەن و وڵاتێکەوە. بۆ کۆتایی هێنانیش بەم تەوژم و دەهۆڵژەنینەی فاشیزمی کوردایەتی ساختە و عروبە، یەکگرتن و یەکڕیزی شەرتە و دەبێت هەموو کەسێک بەتایبەتی ڕۆشنبیران و سیاسیە عاقڵمەندانەکانی کورد و عەرەب لە دژی بووەستنەوە و جەخت لە پێکەوە ژیانی ئارەزوومەندانە و ئاشتیانە بکەنەوە و شەقام بەو ئاڕاستەیە بەرن و نەک شەڕ و ماڵوێرانیەکی دیکەی خوێناوی کە قەبیحچی و هاوشێوەکانی لە ئێراق و بارزانی هاوشێوەکانی لە کوردستان بەفیتی ئێران و تورکیا ئاگرەکەی خۆش و گەش دەکەنن.
Handren Hawrami

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر