عبدوڵای مەلا نوری وەدەرنرا...یەکێتیە نیلیەکان دەچنە خانەی راپەڕاندن
هەروەک پێشبینیمان دەکرد،ئەوەی کاک نەوشیروان وتی یەکەم هەنگاو لەلایەن کۆنە یەکێتیەکانەوە لێی دراو شکستی خوارد،بەتەواوی دەست دەگیرێ بەسەر بزوتنەوکەداو ئەوانەی لەناو یەکێتیدا سەرکردایەتی بون لێرەش سەرکردایەتی و بڕیار دەردەبن،ئەمەش یەکەم زەنگی خەتەرناکەو گۆڕان خراپ باجەکەی دەدا.
کۆنە یەکێتیەکان شەڕیانە لەسەر ئەوەیە کێ بچێتە خانەی ڕاپەڕاندنەوە،تەنها گەنجێک کە کاندید بو بچێتە خانەی ڕاپەڕاندن"عەبدوڵای مەلا نوری" بوو،لە هەست کردن بە مەسئولیەت و بۆ ئەوەی شەری ئەوان"کۆنە یەکێتیەکان" ڕابوەستێ مەیدانەکەی چۆڵ کرد شوێنەکەی خۆی دا بە شۆڕش حاجی.
"عوسمانی حاجی مەحمودو حەمە تۆفیق ڕەحیم" شەڕەکەیان گەیاندە مریشکە ڕەشە لەسەر پۆستی ڕێکخەری ژورەکان،بە هیچ جۆرێک چۆڵیان نەکرد بۆ یەک.
کاک عومەری سەید علی پێداگری کردوە کە هەردەبێت جەلال جەوهەری تێدا بێت،واتە لە خانەی ڕاپەڕاندندا،ئەمەیش ماناکەی ئەوەیە کە خۆیان خەڵکی دەردەچوێنن.
کاک عومەری سەید علی پێداگری کردوە کە هەردەبێت جەلال جەوهەری تێدا بێت،واتە لە خانەی ڕاپەڕاندندا،ئەمەیش ماناکەی ئەوەیە کە خۆیان خەڵکی دەردەچوێنن.
عبدوڵا کاندید بو بۆ ژورەکان، شۆڕش بۆ باژێرەوانەکان،عبدوڵا سەحبی کرد تا جێگاکەی بدا بە شۆڕش حاجی و جێگای شۆڕش بۆ حەمە تۆفیق بێت،تەنها لەبەر خاتری بزوتنەوەی گۆڕان.
درێژی ناکەمەوە ئەمە بە کەمێ دەسکاریەوە پێکهاتەی خانەی ڕاپەڕاندن دەبێت،جا با گەنجەکان سیر بخۆن وزوڕنا لێبدەن.
عومەری سەید علی...ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆرانە.
حەمە تۆفیق ...بۆ ژورەکان
عوسمانی حاجی مەحمود ...بۆ باژێڕەوانەکان
جەلال جەوهەر ...........بۆ فراکسیۆنەکان
جەلال جەوهەر ...........بۆ فراکسیۆنەکان
مامۆستا جەمال......... بۆ سکرتێری جڤات
شۆڕش حاجی...بۆ خەڵکە
شۆڕش حاجی...بۆ خەڵکە
ئەم شەش کەسە ئۆتۆماتیکی دەچنە خانەی راپەڕاندن
هەمو ئەوانەی تر فت
بەندەی موخلیس.... ئارام ئەحمەد
24/07/2017
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر