پلینۆمی سێهەمی كومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات بەرێوەچوو
رۆژانی یەك شەممە و دووشەممە، ٢ و ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٧ بە ئامادەبوونی سكرتێری گشتی، پلینۆمی سێهەمی كومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بەرێوەچوو.
رۆژانی یەك شەممە و دووشەممە، ٢ و ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٧ بە ئامادەبوونی سكرتێری گشتی، پلینۆمی سێهەمی كومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بەرێوەچوو.
رۆژی یەكەمی كاری پلینۆم، ژمارەیەك له كادر و بەرپرسانی سازمانی خەبات لە ناوخۆ و دەرەوە بە مەبەستی راوێژكردن بەشدارییان پێكرا. سەرەتای كاری پلینۆمیش بە دەقیقەیێك وێستان و بێدهنگی بۆ رێزگرتن لە روحی پاكی شەهیدانی سازمانی خەبات و رۆحی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمان دەستی پێكرد.
بەرێز سكرتیری گشتی سازمانی خەبات راپۆرتی سیاسی و تەشكیلاتی خۆی بۆ پلینۆمی سێهەم پێشكەش كرد. لهو ڕاپۆرتهدا کاک باباشێخ، شیكردنەوە و باسێكی تێر و تەسەلی لەسەر دوایین ئاڵوگۆر و پێشهات و رووداوەكانی جیهانی و ناوچەیی کردو شیکاری بهپێزی بۆ کوردستان و ئێران و و بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی كورد و سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران کرد، و لەسەر هەر كام لەو تەوەرانە دید و بۆچوون و خوێندنەوەی خۆی پێشكەش بە پلینۆمی سێهەم كرد.
کاک بابهشێخ حسێنی لە سەرەتای قسەكانی بە ئاوردانەوەیێك لە سەر بارودۆخ و نەخشەی سیاسی جیهان، تیشكی خستە سەر سیاسەتی هەنووكەیی جیهانی و باسی لە سەر بلۆكبەندییە جیهانیەكان، كێشەی نێوان ووڵاتانی خاوەن هێزی جیهان بە تایبەت ناكۆكی لە نێوان ئەمریكا و روسیە لە لایەك و كێشەی ئەمریكا لە گەل چین و هەروەها ناكۆكی نێوان ئەمریكاو ئوروپاو .....هتد كردو ووتی ئەو هەلومەرجە دەرخەری ئاڵۆزی قوڵی سیاسی و ناتەبایی لە پێوەندیەكانی حكومەتە خاوەن هێزەكانی جیهانە كە ئەو ئاڵۆزیانە خۆیان لە كێشە سیاسی و ئابووری و ناوچەییەكان و خاوەنداری جیهاندا دەبینێتەوە.
http://www.sazmanixebat.com/kurdi/item_detail.php
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر