تکایە هاورییان ناوی خۆتان لە بن ئەو راگەیاندەنە بنۆسن. پلاتفورمی چارەسەری بۆ شەری ناوخۆیی.
به‌ر له‌وه‌ی بزووتنەوەی کورد جارێکی تر مێژووی خوێناوی خۆی دووبارەکاتەوە!
ئیمڕۆ نزیک بە چوار دەیە تێپەڕ ئەبێ بە سەر دوایین قۆناخی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دە ساڵەی یەکەمی ئەم قۆناخە پڕ خوێناوی و زیانبارترین سەردەمی مێژووی کورد بووە لەم بەشەی ووڵات. لە ماوەی ئەم چل ساڵە و بە تایبەتی دە ساڵی یەکەمیدا سەدان ڕووداوی گەورە، هەر بەو نیسبەتەش بڕیاری گرنگ لە پێوەندی لەگەڵ چارەنووسی گەلی ئێمەدا دراون و هەر کام لەم ڕووداو و بڕیارانەش بە شێوە و نۆرەی خۆی، کاریگەری چاک و خراپیان بووە لە سەر تێکڕای بزووتنەوەکە.
دوای تێپەڕینی ئەو گشت ساڵە، ئێمە هێشتا کۆبەندیی و هەڵسەنگاندنێکی شیاوی باسکردنمان لە سەر ئەم چل ساڵ خەبات و خۆڕاگریەی خەڵک و هێز و ڕێکخراوەکانمان نەکردووە، خاڵی بەهێز و لاوازمان دیاریی و دەستنیشان نەکردوون و تەنانەت هێندێک لە ڕووداوەکانیشمان وەک خویان نەنووسیوەتەوە.
دوای تێپەڕینی ئەو گشت ساڵە، ئێمە هێشتا کۆبەندیی و هەڵسەنگاندنێکی شیاوی باسکردنمان لە سەر ئەم چل ساڵ خەبات و خۆڕاگریەی خەڵک و هێز و ڕێکخراوەکانمان نەکردووە، خاڵی بەهێز و لاوازمان دیاریی و دەستنیشان نەکردوون و تەنانەت هێندێک لە ڕووداوەکانیشمان وەک خویان نەنووسیوەتەوە.
گەل و خەڵکی دیکە بەم شێوەیەی ئێمە لەگەڵ مێژوو و ڕابووردووی خۆیاندا ناجووڵێنەوە . لە ڕاستیدا ستەمه و زۆریش ناڕەوایە ئێمە بەم شێوە لەگەڵ مێژووی خوێنینی خۆماندا مامەڵە بکەین. ئێمە گەلێک دەرفەتی باش و کەسی بە توامان لە ناو کۆمەڵگە و ناو ڕیزی بزووتنەوەکەشدا هەبوون کە بە هاسانی ئەیانتوانی ئەم ئەرکە بگرنە ئەستۆ و ئەویش نەک تەنیا جارێک، بەڵکوو ئەبوو ئێستا بە دەیان و بگرە سەدان لێکۆڵینەوە، لێوردبوونەوە، خوێندنەوەی ڕەخنەگرانەمان لە قۆناخە جیاوازەکانی بزاڤەکەمان هەبووایە. ئەم کارە ئەیتوانی لە دوور ماوەدا بە تایبەتی بۆ نەسڵ و نەوێ تازەمان گرنگی و پڕبایەخبێت، هەروه‌ها مایەی لێ فێربوون بێت.
لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه مێژووییه‌كان، له دونیای ئازاد‌دا كارێكی زۆر ئاساییه. هیچكه‌س و هیچ لایه‌نێك مافی ئەوەی نیه ئەوە دیاری بكات كه لێكۆلینه‌وه له كام دیارده‌ی مێژوویی و له كام كاتدا ئاساییه یان نەشیاو و بڤه‌یه.
ئەوە به‌رهه‌می لێكۆلینهوهکەیە نیشانی ده‌دات كه لێكۆڵه‌ر چه‌نده بێ لایه‌ن لێكۆلینه‌وه‌ی كردووه، له چ میتوودێکی زانستی كه‌ڵكی وه‌رگرتووه، چه‌نده به درووستی میتوودهكهی به‌كار هێناوه. هاوکات لای لێكۆڵه‌ر گرینگ نیه چ کەس و لایه‌نێك كه‌ڵك له به‌رهه‌مه‌كه‌ی وه‌رده‌گرن. ئامانجی لێكۆلینه‌وه به‌كار هێنانی زانسته بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان نه‌ك خزمه‌ت به سیاسه‌تێکی دیاریكراو. دیاره ئه‌وه‌نده كه لێكۆلینه‌وه لە دیاردە و ڕووداوەکان ئاساییه، هه‌ر بەم ئەندازەیەش ڕه‌خنه له به‌رهه‌می لێكولینه‌وه لە سەرکراو ئاساییه. بێگومان ئه‌و لایه‌نانه كه له ئاشكرابوونی ڕاستیه‌كان ده‌ترسن، هه‌وڵده‌ده‌ن به پاساوی جۆراوجۆر كوسپ و تهگەرە درووستکەن له رێگای لێكوڵینهوە. دەنا ئه‌وانه‌ی ترسیان له پێداچوونه‌وه‌ی ڕابردوو نیه، هه‌موو كات ئاماده‌ن بۆ باس و دیالۆگ سه‌باره‌ت به هه‌ر ڕووداوێكی مێژوویی.
وه‌ك ده‌زانین لە شۆڕشی چه‌كداری هه‌شتاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌موو دڵسۆزی و فیداكارییەکی هێزی پێشمه‌رگه و پشتیوانی بەرفراوانی خه‌لكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سەرەنجام بزووتنەوەکە لە بەرانبەر دووژمندا شكستی خوارد. پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و مێژووه، به مه‌به‌ستی ده‌ست نیشانكردنی لایه‌نه لاواز و به‌هێزه‌كانی ئه‌ركێكی دڵسۆزانه و نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌یه. چونکە تەنیا له‌م ڕێگایه‌وه‌یه چالاكانی ئەم بوارە ئه‌مرۆ ده‌توانن له خاڵه لاوازه‌كانی دووری بكه‌نەوە و لایه‌نه به‌هێزه‌كانی گه‌شه پێبده‌ن.
جیاواز له‌م ئه‌ركه گرینگ و ئاساییه كه ده‌بوو لەم سی ساڵەی دواییدا به شێوازێكی جیدی و زانستیانە كاری له‌سه‌ر بكرایه، کە بەداخەوە نەکراوە، ئێتر هیچ پاساوێك نیه بۆ خۆ لێ بواردن و لەمە فرەتر دواخستنی، پێداچوونهوهیەکی ورد و بەرپرسانە بەم مێژووه تاڵ و خوێناوییە، له‌مڕۆدا گرینگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. گرینگیه تایبهتیهكەیشی بریتیه لە:
كۆمه‌ڵگای ئیستای ئێران، توشی قه‌یرانێكی قووڵی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی هاتووە. به‌شێكی زۆر له بیرمه‌ندانی سیاسی و ئابووری شارەزای وەزعەکە، به دووری نازانن كه كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌توانێت له‌م قه‌یرانه ده‌ربازبێت و ئیحتیمالی ئاڵوگۆڕی گەورە له ئێران‌دا ده‌بینن. هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان نیگه‌رانی چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێش چوونی ئه‌م ئاڵوگۆڕه ئیحتیمالییهن هه‌روه‌ها نیگه‌رانی داهاتووی خۆشیانن کە دوای ئه‌و ئاڵوگۆره ئیحتیمالییه کوردستان بە گشتی چی بە سەردێت؟
له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی کە له سەروە ئاماژەی پێکرا، وروژاندن یان به‌شداریی له باس و دیالۆگێكی ره‌خنه‌گرانه، نه‌ترسانه، راشكاوانه‌ی شارستانی و ئامانجدار، سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری هه‌شتاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سه‌ر ئه‌نجام و ئاکامەكهی، هەروەها هۆكاره‌كانی پاشه‌كشێ و شكسته‌كه‌ی، یان لانیكه‌م هه‌ندێك له دیارده‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه نه‌ک هەر زیانبار نیه، به‌ڵكوو له نانی شه‌و پیویستر و گرینگتره بۆ چالاكانی ئەم قۆناخەی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
دیاره له باس و خواسێكی كراوه و ڕووندا كه زۆرێک له قسە نه‌ووتراو و نهبیسراوهكان بگوترێت و ببیسرێت، کەسانێک پەیدا دەبن کە قازانجی خۆیانی تێدا نەبینن، هەوڵی چەواشەکارانه بدەن بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان. بۆیه کاردانەوەی لەم چەشنەی ئه‌و کەس و لایەنانە کە هه‌وڵ ده‌ده‌ن به پاساوی جۆراوجۆر پێش به‌م باسانه بگرن ، رێكخه‌ران و به‌شدارانی باسه‌كان تاوانباربكهن یان لانیكه‌م نه‌هێلن لایه‌نگرانی خۆیان هه‌ندێك له‌و شتانه ببیستن، چاوه‌روانكراوه، هاوکات زۆر ناڕەوایە. قازانج و بەرژەوەندیی بزووتنەوەیەک کە پێوەندی ڕاستەوخۆی بە چارەنووسی نەتەوەیەکەوە هەیە، نابێت بکرێتە قوربانی پێگه و به‌رژه‌وه‌ندی کۆمەڵێک کەسی تایبەت.
نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته كه بۆ خۆم له رۆژانی ئه‌وه‌ڵه‌وه به‌شداری ئه‌و بزووتنه‌وه چه‌كداریه بووم، پێموایه، لانیكه‌م له‌مڕۆدا پێداچوونه‌وه و لێكوڵینه‌وه سه‌باره‌ت به شێوازی دهسهڵاتدارەتی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌و سه‌رده‌مدا، سیاسه‌ته‌كانیان به‌رانبەر یه‌كتر و سه‌رئه‌نجام شه‌ڕی خۆكووژی حیزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه زۆر پێویسته.
به‌لێكدانه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه له‌و سه‌رده‌مه و دەستنیشانکردنی لاوازی و دەستکەوتەکانی، ئاسانتر ده‌كرێت ڕێكارێكی باشتر ببینرێته‌وه كه كوردانی رۆژهه‌ڵات له داهاتوودا بتوانن زۆرینه‌ی هێز و توانا و پۆتانسیەلی خۆیان به‌كار بێنن بۆ ڕێكخستنی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی دیموكراتیک و عه‌داڵه‌تخواز كه نوێنه‌رایه‌تی زۆربەی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات بكات. هاوکات ئەم دەسەڵاتە بتوانێت ئه‌من و ئاسایش له كۆمه‌ڵگا دابین بكات، هێزێكی نیشتیمانی بۆ پاراستنی كوردستان پێك بێنێت و بۆ هەمیشە كۆتایی بێنێت به دیارده‌ی شه‌ری خۆكوژی ناوخۆ له كوردستان و ئه‌و دڵه‌راوكێ و ترسه له ناوخه‌ڵكی كوردستاندا بڕه‌وێنێته‌وه، هیوا به سه‌ركه‌وتن و ئه‌من و ئاسایش و ئاوەدانی بئافڕێنێت.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و خاڵانه‌ی باسكرا و به پێ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه و زانیاری و بۆچوونه سیاسیه‌كانی من :
١- له دوای ڕووخاندنی ڕژیمی پاشایه‌تی ئێران و هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی، له‌و بۆشاییه سیاسییه‌ی كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاته پێش، حیزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان هیچ پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بۆ ئیداره‌ی كوردستان نه‌بوو و زۆرتر سه‌رقاڵی خۆڕێكخستنی ڕێكخراوی خۆیان بوون. له‌و ماوه‌دا ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان له هه‌ر شار و شارۆچكه‌یه‌ك له ڕێگای شوورای شاره‌كان، ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و له هێندێك شاریش به به‌شداری حیزبه‌كان ده‌چووه پێش.
دوای هێرشی یه‌كه‌می كۆماری ئیسلامی بۆ سەر كوردستان و سێ مانگ به‌رگری چه‌كدارانه‌ی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات و خه‌باتی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كان، كۆماری ئیسلامی پاشه‌كشێ كرد. ئه‌وكات حیزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه وه‌ك دوو هێزی سه‌ره‌كی گەڕانهوه زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان. به‌ڵام ئه‌مجاریش ئه‌گه‌ر چی حیزبی دیموكرات، كۆمه‌ڵه، مامۆستا شێخ عێزه‌دینی حسینی و چریكه فیدایه‌كان به دروستی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردیان بۆ وتووێژ له‌گه‌ل كۆماری ئیسلامی پێك هێنا به‌ڵام هیچ پرۆژه و به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بۆ ئیداره‌ی كوردستان نه‌بوو. دیموكرات و كۆمه‌ڵه هەرکامەیان پڕۆسەی خوێندن، شێوازی چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ل تاوانباری تایبه‌ت به خۆی لەو ناوچانەدا کە لە ژێر دەسەڵاتیاندا بوو بە ڕێوە ئەبرا بە دوو شێوە و ڕووانگەی تەواو جیاوازەوە. نه‌بوونی به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش، بهڕێوەبەری هاوبه‌ش و هێزی پێشمەرگەی هاوبه‌ش، سه‌ره‌كیترین دیارده‌ی لاوازی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن کە چارەنووسی تێکڕای بزووتنەوەکەیان دیاری کرد. ئه‌و هەیئەتی نوێنەرایەتییە کوردییەش كه لەو قۆناخەدا وه‌ك خاڵێکی باش و پۆسێتیڤ بوو، بەداخەوە ئه‌وه‌یشیان تا كۆتایی وه‌ك هه‌یئه‌تی هاوبه‌ش نه‌هێشته‌وه.
٢- سیاسه‌تی ئەودەمی حیزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه له هه‌ر دوو لاوه، له‌و ناوچانه‌ی کە خۆیان پێ زۆرینه بوو، هه‌نگاو به هه‌نگاو و ئه‌وه‌نده‌ی پێیاندهكرا داسه‌پاندنی سیاسه‌تی خۆیان و گۆشه‌گیركردنی لایه‌نی دیكه بوو. هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بوو كه له لایه‌ك، حیزبی دیموكرات خۆی به حیزبی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانی و پێ وابوو كه ده‌بێت هه‌موو حیزب و رێكخراوه‌كانی دیكه ملكه‌چی ئیراده‌ی ئه‌و بن بۆ دابینكردنی ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، له هه‌ر شوێن و له‌گه‌ل هه‌ر رێكخراوێك به پێویستی زانیبا ده‌ستی ده‌دایه چه‌ك و زه‌خت و زۆر. له لایه‌كی دیكه‌ش، كۆمه‌ڵه له سه‌ر ئه‌و ئایدۆلۆژیه خۆی ساخكرده‌وه كه خۆی به نوێنه‌ری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ده‌زانی و حیزبی دیموكراتی به نوێنه‌ری بورژوازی (دژی شورش یان ناشۆرشگێڕ)ی كوردستان دەناساند. بۆیە پێ وابوو كه ده‌بێت خه‌باتی چینایه‌تی خۆی بۆ ڕزگاری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان دژی بۆرژوازی كورد بەڕێوه ببات. دوو سیاسه‌تی وه‌ها كه هه‌ر كامه‌شیان هێزی چه‌كداری خۆی هه‌بوو هه‌ر دوو لاش له ئیدارەی كۆمه‌ڵگای كوردستاندا به پێ یاسا و ڕێسای خۆی هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد، دره‌نگ یان زوو ده‌بوا ئه‌و شەڕه خۆكووژیهی لێ ساز بێت.
بۆیه چه‌وتی ئه‌و دوو سیاسه‌ته و خاوه‌ن هێزی چه‌كداری حیزبی بوونیان بنەمای هه‌لگیرساندن و به‌رده‌وامی ئه‌و شەڕه‌ی لە ناو هەردووک هێزدا مسۆگه‌ر كرد.
٣- له به‌ر ئه‌وه‌ی ئامانجی هه‌ر دوو لایان له پرۆسه‌ی شەڕی ناو بەریان دا به چۆكدادانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر بوو، هه‌ر دوو لا و هه‌ندێك جار ئه‌و په‌ڕی بێ ڕه‌حمی و بێئه‌خلاقیان له‌و شەڕانهدا له خۆیان نیشانداوه.
شەڕی گڵیەی کۆماسی، دۆزەغەڕەی ساراڵ، یه‌كه‌م و دووهه‌م شەڕی هه‌ورامان، شەڕی گوردانی ٢٢ كۆمه‌ڵه لە ''شومالی'' کوردستان، شه‌ڕی قوڵقوڵه‌ی سەقز نمونه‌ی زۆر ڕوونی ئه‌و په‌ڕی بێ ئه‌خلاقییه به‌رانبه‌ر یه‌كتر.
٤- زیانەکانی ئەم شەڕه خۆکوژییە نە بۆ حاشالێکردن ئه‌بن نه ئیستاش قەرەبوو کراونەتەوە. حیزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه بۆ خۆیان و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش شاهێدی ئەم زیان و زەرەرانەن. جگە لەو ژمارە کەسەی کە لە سەنگەری خۆكوژیدا بوونە قوربانی، بێ هیواییەکی پشت شکێنیش بوو بە هۆی خۆتەحویڵدانەوەی سەدان پێشمەرگە بە دووژمن و دڵساردبوونەوەی کۆمەڵانی خەڵکیش. هاوکات کۆسپ سازکردن لە سەر کۆکردنەوە و هێرشی هاوبەش، یان جیا جیای هەردووک هێز بۆ سەر دووژمنی سەرەکی، واتا ڕژیمی کۆماری سێدارەی ئێران.
٥- ته‌واوی ئێمه كه پێشمه‌رگه و چالاكی ئه‌و دوو حیزبه بووین و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیمان به‌رانبه‌ر ئه‌و شەڕه ده‌رنه‌بڕیوه، بەشی خۆمان تاوانبارین له‌و ڕووداوانه‌دا. دیارە ڕاده‌ی تاوانباریی به پێ به‌رپرسایه‌تییه له‌و كاته‌دا، واتا ئه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تی گه‌وره‌تری بووه، تاوانبارتره.
بۆیه وه‌ك به‌شدارێكی ئه‌و شەڕە کارەساتبار و قیزه‌وونه کە زیانێکی گەورەی لە بەرەی کورد، لە ئیعتباری بزووتنەوەکەی و لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دا، ڕاشکاوانە و بێ هێنانەوەی هیچ بیانوویەک، له كانگای دڵمه‌وه داوای لێبووردن له خه‌ڵكی كوردستان، به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ئه‌و شه‌ڕه خۆكووژییه ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها ئاواته‌خوازم هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه‌ش كه به‌شداری ئه‌و شەڕه نەگریسه بوون ڕاشكاوانه داوای لێبووردن له خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن.
٦-له كاتێكدا كه ئێستاش:
- هیچ یاسا و ڕێسایه‌كی هاوبه‌ش كه هه‌موو حیزبه‌كان ملكه‌چی بن له ئارادا نیه.
- هیچ بەڕێوهبهریهكی هاوبه‌ش و گشتی هێزه‌كانی كوردی ڕۆژهه‌ڵات له ئارادا نیه.
- هیچ هێزێكی هاوبه‌ش و غه‌یره حیزبی نیه كه پارێزه‌ری یاسا و ڕێسا گشتیه‌كان بێت و هه‌ر حیزبه هێزی چه‌كداری خۆی هه‌یه.
- حیزبی چه‌كداری ئەم قۆناخە ته‌نها دوو حیزبی كۆمه‌ڵه و دیموكرات نین، به‌ڵكوو چه‌ند كۆمه‌ڵه و چه‌ند دیموكراتن، په‌ژاك و كۆمه‌ڵێك حیزبی چه‌كداری دیكه هه‌ن یان دوای گۆڕانێکی سەرپێیش لە ناو خەڵکدا هه‌ڵده‌قوڵن.
-هه‌ر كام له‌م حیزبانه‌ش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له ژێر كاریگه‌ری حیزبه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندان.
به ئیحتیمالی گه‌وره له ئه‌گه‌ری ئاڵوگۆڕێکی بەرچاو له ئێران‌دا ئیمكانی شەڕی خۆكووژی زۆر زۆر زیاتره له‌و سه‌رده‌مه‌ی پێشوو له كوردستاندا. ئه‌زمونی شه‌ره خۆكوژیه‌كانی كوردی ئه‌وه‌شمان پێ ده‌ڵێت كه له كاتی شه‌ردا حیزبه‌كان یاسای شهر به‌رێوه‌ده‌به‌ن و هیچ گرینگیهك به راووبۆچوونی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ناده‌ن.
بۆیه لێره‌وه نیگه‌رانی خۆم ڕاده‌گه‌یه‌نم و داوا له هه‌موو خه‌ڵكی نیشتیمانپه‌روه‌ر و چالاكان و دڵسۆزانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌م كه هاوده‌نگبن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پێش به دووپاتبوونەوەی كاره‌سات بگرین، بتوانین له هێز و توانا گشتیه‌كانمان كه‌لك وه‌رگرین. هاوده‌نگ و خوازیار بین كه:
یه‌كه‌م، هیچ حیزبێكی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا نابێت چه‌كدار بێت. له هیچ وڵاتێكی دیموكرات و نیوه دیموكراتی دونیادا حیزبی سیاسی چه‌كدار نین. با ئێمەیش وەک خەڵکانی دیکە وەک ئامرازێکی شیاو کەڵک لە حیزب و ڕێکخستنەکانمان وەرگرین. با حیزبه‌كانی ئێمه‌ش وه‌ك هه‌موو حیزبه سیاسیه‌كانی وڵاتانی دیكه به كاری سیاسی و رێكخراوه‌ی خۆیان، به جێگا خستنی به‌رنامه و سیاسه‌تی خۆیان و له ڕێگای ده‌نگدانه‌وه جێگا‌و پێگه‌ی خۆیان بگرنه‌وه. چه‌كداربوونی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات خه‌ته‌ری زۆر گه‌وره‌ن بۆ پێشێلكاری مافه‌كانی خه‌ڵك له كوردستان، بۆ قۆرهخكردنی ده‌سه‌ڵات، بۆ ههڵایساندنهوهی شەڕی خۆكووژی له كوردستان وه بۆ دامەزراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی گەندەڵی هاوشێوەی ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و شكستخواردووه‌كه‌ی باشووری كوردستان.
دووهەم، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی درووستكردنی له‌شكر و هێزی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ببێته به‌رنامه‌ی جیدی ئه‌مڕۆی حیزبه‌كانی كوردستان، پێویسته گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ یه‌كه‌مین جار حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ئاگادار بكه‌نه‌وه كه قه‌ت چه‌كی هیچ حیزبێك هه‌ڵناگرن و ته‌نها ئاماده‌ن له له‌شكر و هێزی نه‌ته‌وه‌ی كوردستاندا چه‌كدار بن. له‌و ڕێگه‌وه داوا له هه‌موو حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ن كه هه‌رچی زووترە هێزه‌كانی خۆیان له سوپا و له‌شكری كوردستاندا ڕێكبخه‌ن.
سێهه‌م، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی شار و شارۆچكه و گونده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆیان ئاماده‌كه‌ن له ئه‌گه‌ری هه‌ر ئاڵوگۆرێك ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆجێیی خۆیان پێك بێنن و ئیداره‌ی ناوچه‌ی خۆیان بگرنه ئه‌ستۆ و نه‌هێلن هه‌لپه‌ره‌ستان ئه‌من و ئاسایشی خه‌ڵكی تێك بده‌ن. درووستكردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆجێییانه هاسانكاری ده‌كات له كاتی پێویست ده‌سه‌ڵاتێكی گشتیش بۆ ئیداره‌ی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد پێكبهێنرێت.
سیاسه‌تی دروست ، شێوازی خه‌باتی گونجاوو، كۆده‌نگی و یه‌كریزی مه‌رجی سه‌ره‌كین له رێگای به‌ره‌وپێشبردنی خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا.
تاهیر خالیدی ١٢-١٢-٢٠١٨
ئه‌و دۆستانه‌ی كه پشتگیری له‌م نوسراوه و داواكاریه‌كه‌ی ده‌كه‌ن ده‌توانن به په‌یامێك ناو، ناسناو و ئادره‌سی خۆیانم بۆ بنێرن كه ناویان لێره‌دا وه‌ك هاوده‌نگ بنوسرێت.
له‌گه‌ل رێز و سپاس تا ئێستا ئه‌م دۆستانه پشتگری خۆیان له‌م نوسراوه‌یه راگه‌یاندووه:
١- جه‌لال زه‌ندپوور ٢- غوڵام زه‌به‌رده‌ست ٣- ده‌لیله رۆسته‌می ٤- به‌ختیار بلوری ٥- دیاكۆ مورادی ٦- هاوار موحه‌مه‌دی ٧- كه‌ژاڵ بلوری. ٨-عه‌لی كۆكه‌یی. ٩- باوار عه‌بدینی ١٠- كه‌ریم كاكهسوری ١١- ئیحسان نه‌قشبه‌ندی ١٢- ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌دزاده. ١٣- كه‌ماڵ بلوری. ١٤-كازیوه ئارمانجی ١٥-ساسان شێخ ره‌شی ١٦-كه‌ماڵ فازڵی ١٧- به‌شیر یوزی. ١٨- ئه‌نوه‌ر كوههنساڵ. ١٩-كوژان ئه‌حمه‌دپوور. ٢٠- حه‌مید ئاریا كه‌لهور. ٢١- ره‌نج بایاب ٢٢- وه‌فا كاكیلی. ٢٣-رێبوار مه‌عروفزاده ٢٤-شیرین بایاب. ٢٥-شلێر ئینفرادی ٢٦- لوقمان تاریك ٢٧- مانی ره‌حیمی. ٢٨- كاوه فتوحی. ٢٩- هوشه‌نگ یونسی ٣٠-خالد عه‌لی په‌نا. ٣١- ئاسۆ ئامێدیان ٣٢- نه‌وید عه‌لایی حه‌سینی. ٣٣-ره‌حیم فه‌یزوڵاهی ٣٤- بارام رهزایی٣٥.دڵشاد دەشتی٣٦.ئەمیرکەنعانی٣٧.فەتاح ئەحمەدی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر