حکومەتی عێڕاق ئیدانەی کوشتنی وڵاتییانی کورد دەکات بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیاوە، حکومەتی هەرێمیش ئیدانەی پەکەکە.
ئەوە هەقیقەتی حکومەتی هەرێمە کە لەلایەن پارتیی دیموکراتیی کوردستانەوە بەڕێوەدەبرێت.
کوردایەتیی، وەک زۆربەی پڕۆژە ناسیۆنالیستییەکانی دیکەی دونیا، ئەگەر تا دوێنێ بزوتنەوەیەک بوبێت بۆ بەرگریکردن لە ئازادیی و مافەکانی کورد، ئەمڕۆ رێک بزوتنەوەیەک دژ بە ئازادیی، دژ بە دیموکراسیی. ئەگەر تا دوێنێ کوردایەتیی پڕۆژەیەکی نیشتیمانیی بوبێت بۆ دروستکردنی ناسنامەیەکی کوردیی گەورەتر لە هەرێمێک، ئەمڕۆ رێک پڕۆژەیەکە بۆ لێدان لە هەر نزیکبونەوەیەکی کوردیی جا چ سیاسیی بێت چ کەلتوریی.
ڕاستە پەکەکە لەقەندیلە بەڵام خۆ کورتک پەکەکەی لێنیە تورکیا هێرش ئەکاتە سەر هاوڵاتی سڤیل و شەهیدو برینداری ئەکات پارتی و بارزانی ئیدانەی پەکەکە ئەکەن.
ئێران موشەک بارانی کۆیە ئەکات و پێشمەرگەی دیموکراتەکان شەهیدو بریندار ئەکات پارتی و بارزانی ئیدانەی دیموکرات ئەکەن .
ئای لەوە دیوکراتەکانیش بە پارتی و بارزانی ئەڵێن نەتەوەیی و کورد پەروەر.
کوردایەتی بەشەرتی ئێران و تورکیا
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر