Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ تیر ۵, چهارشنبه

شورای کاتی:


شورای کاتی:
شورایێک پێک هاتوو له ناو دڵی ئەندێشمەندان و  ڕووناکبیرانی سیاسی و مەدەنی/حیزبەکان و ڕێکخراوه 
مەدەنیکان و بەتایبەت چینی زەحمەتکێشی کۆمەڵگاو
سەرجەم چالاك وانانی ناو کۆمەڵانی خەڵکی کووردوستان؛ خاڵی 1 (شورا بۆ دابەزاندنی ئامانجه بەرزەکانی کۆمەڵگا 
به دوور له عەشیرەت گەرایی و ناوچه گەرایی و تاك گەرایی که کۆسپ دەخاته بەردەم ڕێگای گەییشتن به ئازادیکانی تاك و  کۆمەڵگا و به پێی ڕێز گرتن له بنەماکانی گووفتومان و  دیالۆگ لەم ڕێگایەدا دەستی سەرجەم هاورێیان و 
چالاك وانان به گەرمی دەکوشێت وپێشوازیان لێدەکات )           
                            

خاڵی 2 (ڕێزگرتن له سەرجەم ئایین و ئایین زاکان و چین و  توێژەکانی کۆمەڵگا به پێی ڕێزگرتن و بیرکردنەوەی له 
کەرامەتی مرۆڤایەتی
بنەما وئەساس و سەرلەوحەی کاری شوورایه،
بۆیه له سەر ئەو بنەمایه داوامان له سەرجەم هاورێیان هەیه بۆ پێش گرتن له دژایەتی و بێ ڕێزی به تاك و چینێکی تایبەت له چوارچێوەی کاری شوورادا ئاخاوتنی ئایینی و عەشیرەتی نەکرێت ).                    

خاڵی 3 (وێڕای ڕێزگرتن له هەموو هاورێیان و هەڤالان  و کۆمەڵگای مەدەنی و سیاسی که تا ئێستا شۆڕشگێڕی و  تێکۆشان و خزمەتی بەرزیان بۆ ڕووخان و تێکدانی دەسەڵاتی تاکی و دیکتاتۆری کردووه، 
ئەم شوورایه کار دەکات بۆ نوێژەن کردنەوەی دادپەروەری له 
سەر بنەمای ئازادی بێ مەرج بۆ کۆمەڵگا به شێوازێکی نوێ و 
ڕێك و پێك).                                             

خاڵی 4 (داوا له سەرجەم هاوڕێیان دەکەین بۆ پشتیوانی له 
یەكڕیزی نێوان هەموو هاورێیان و کۆمەڵگا و چالاك وانانی 
مەدەنی و سیاسی به پێی هەلو مەرجی شوێنی ژیان و 
مانەوه وەك چالاکی شوورایی تەنیا هێماو ئاڵای تایبەت به شوورا بەکار بهێندرێت و له بەکارهێنانی نیشانەکان و  هێماکانی سیاسی تر له چوارچێوەی کاری شوورا پارێز بکرێت).                  

خاڵی 5 (هاورێیانی خۆشەویست بۆ پێشگرتن له رووداوی نەخوازراو و هەر جۆره کێشه و ناکۆکیەك له داهاتوودای کارەکان دا بانگهێشت کردنی هاورێیانی نوێ بۆ شورا بە شێوەی فەرمی تەنیا به هاوئاهەنگی لەگەڵ شورای باڵا ڕێک دەخرێت).                                                                                

خاڵی 6 (بۆ پێشگرتن له ڕەنجانی خاتری سەرجەم هاورێیان داواکارین به بێ  بانگهێشت کردنی فەرمی  یان وەرگرتنی ئیزنی شورای باڵا دەست، 
ئاخاوتنی تایبەت یان دو کەسی نەکرێت).                                                                                     

خالی 7 (بۆ ڕێز لێنان له کات و ساتی هەموو هاورێیانی خۆشەویست و دووپات نەبونەوەی بابەتەکان دەستمان به گۆڕینی شێوازی لایڤەکان کردووه و هەول دەدرێ به شێوازێکی پڕۆفێشێناڵ و کورت پێشکەش بکرێت).
29 گوڵانی 1398 هەتاوی
🔙گرووپی ئەرتەشی کوردستان 🔙
🔷ئامانجی گرووپ تێکۆشانە بۆ نزیکی و ئاشتەوایی و دیاڵۆگی نێوان هێزو  لاوانی  رۆژهەلات
https://t.me/joinchat/AAAAAEFO06v5M8MADW97Ng

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر