Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۹ آبان ۱۲, دوشنبه

لە هەموو سەردەم و زەمەنێکا ڤایرۆسی دین لە ژێر باڵی حکومەتی گەندەڵ و چەواشەکاردا گەشەی کردووە!

 



لە هەموو سەردەم و زەمەنێکا ڤایرۆسی دین لە ژێر باڵی حکومەتی گەندەڵ و چەواشەکاردا گەشەی کردووە!
ئەوەی کە ڕۆژی ڕابوردوو لە کاتی خاکسپاری شاعیر و نوسەر و ئەدیبی بە هەڵوێستی کوردستان مامۆستای نەمر #جەلالی #مەلەکشا لە گوندی مەلەکشای دەڤەری سنەی سەربەرز وە زێدی مامۆستای نەمر بینیمان هەڵوێستی بوێرانە و قارەمانانەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە بە ئازایەتی و خۆڕاگری خۆیان مستێکی توندیان لە دەمی ڕژێمی دژی گەلی و کۆنەپەرست و فاشیستی کۆماری ئیسلامیدا وە بە ڕێز و شکۆیەکی بێوێنە هاتنە مەیدان و تەرمی شاعیری نەمریان تەسلیم بە خاکی نیشتمان کرد، بەڵام ئەوەی کە لە هەرێمی کوردستان وە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کوردایەتی ئەبینین ڕۆژ بە ڕۆژ شکۆی ژنانی کوردستانیان شکاندووە وە بە ناوی دین و خواپەرەستی بێحورمەتی بە ژنانی کۆڵنەدەر وە کەلتوری نەتەوەی کورد ئەکەن وە بە جلوبەرگی داپۆشراوی ئایینی کە ئاوێتەیەکە لە [ کەلتوری قێزەونی ئایینی شیعەی ئاخوندیسم وە ئایینی سوننەی مەکتەبی ئەردۆغانی فاشیست] لە ناو شەقامی سلێمانی مانۆڕیان پێ ئەیەن بە بێ ئەوەی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵەی کوردایەتی لەو دەڤەرە هەست بە مەترسی بکات بۆ داهاتووی کوردستان!
بە بڕوای من ئەبێ ژنانی بە هەڵوێست و بوێر و یەکسانیخواز ئەو بێڕێزی کردنە بە خۆیان قبوڵ نەکەن وە ئازایانە ڕابن و بێنە مەیدان وە دژایەتی ئەو ئیسلامییە کۆنەپەرەستانە وە دەسەڵاتی گەندەڵی ( پارتی و یەکیەتی) بکەن.
هەزاران درود و ستایش بۆ ژنانی ئازا و بوێر و چاونەترسی کوردستان
🙏🙏
نەفرەت لە خورافەی دینی و ئیسلامی سیاسی، پشتیوان و یارمەتیدەری تیرۆریزم

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر