Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۹ آبان ۱۳, سه‌شنبه

راگەیاندراوی کۆمیسیۆنی ئەمنیەت و دژەتیرۆری ئەنجوومەنی نیشتمانیی موقاومەتی ئێران

 



راگەیاندراوی کۆمیسیۆنی ئەمنیەت و دژەتیرۆری ئەنجوومەنی نیشتمانیی موقاومەتی ئێران
...
فریوکاریی گێشتاپۆی دینی بە رێگەی کرێگرتەی دزەکەر، (ئیرەج میسداقی)یەوە

ئاگاداری سەرجەم دۆستان و هەڤاڵان و پێشمەرگەکان، کە تووڕەن لە هەڵوێستی دژەمرۆیی و قسە ژەهراوییەکانی ئیرەج میسداقی دژ بە شاعێری کۆچکردووی کورد، مامۆستا جەلال مەلەکشا، دەکەینەوە کە ئەم فریوکارییە، بەر لە هەر شتێک، بابەتێکی ئەمنییەتی و فریوکاریی وەزارەتی ئیتڵاعاتی رژێمی ئێرانە بۆ بە سپی نواندنی کرێگرتە "ئیرەج میسداقی"، بۆ ئەوەی وانیشان بدات کە ناوبراو نەک تەنها مەئمووری رژێم نییە، بەڵکو هەر کەس کە هاوکاریی رژێمی کردبێت ئاشکرای دەکات!
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە کەس و کار و هۆگرانی شاعێر، مامۆستا مەلەکشا و جیا لە هەڵوێستی سیاسی، دلنیا بن کە شاعێر و، کەم و کوڕییەکانی، یاخود خاڵە نەرێنی و ئەرێنیەکانی شاعێر، بابەتی سەرەکیی کێشەکە نیە، ئامانجی سەرەکیی رژێم، بە سپی نواندنی هاوکارێکی لەقاودراوی لاجەوەردییە بۆ دەست بەسەرداگرتن و ئالودەکردنی بزوتنەوەی دادخوازی و شارنەوەی ناوبراو لە تەلەڤیزیۆنە فارسی زمانەکان، لە ژێر ناوونیشانی چەواشەکارانەی وەک شرۆڤەکار و لێکۆڵەر و چالاکوانی مافی مرۆڤ. ئەگینا پێویستی نەدەکرد لە بابەتی قەتڵوعامکردنی زیندانیانی سیاسی دا ژەهر بکاتە سەر رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی. ئەنجوومەنی نیشتمانیی موقاومەت رایگەیاندووە کە "بەرۆکی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی گرتن لەبەر ئەوەی بەدواداچوونی کردووە لەو قەتڵوعامکردنەدا و راپۆرتی بڵاو کردوەتەوە لەسەر راستیەکان، کارکردنە لە پێناو بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و فەرماندەران و بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی و ئەنجامدانی مەئموورییەتی ئەم وەزارەتخانەیەی رژێمە"(21ی خەرمانانی 1399).
تایبەت بە ناوونیشانی چەواشەکارانە، مستەفا تاجزادە، یاریدەدەری وەزارەتی ناوخۆی رژێم لە کابینەی ئاخوند خاتەمی، باسی شێوازی "هەناردەکردنی ئۆپۆزیسیونی دەستکرد"ی کردووە لە لایەن بەرپرسان و لێپێچەرانی وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە بۆ دەرەوەی وڵات لە ژێر پۆششی "کارناس" لە "فلانە تۆڕ و شەبەکە یا زانکۆ و دامەزراوە" (ئاپاڕات 10ی خاکەلێوەی1397).
دەربارەی بە سپی نواندنی میسداقی لەسەر بابەتی میرغەزەبی دەستگیرکراو لە وڵاتی سوید (واتا حەمیدنووری)، کومیسیۆنی ئەمنیەت و دژەتیرۆر لە راگەیاندراوی 24ی خەزەڵوەری 1398 بە بڵاوکردنەوەی شریتە دەنگییەکانی ئاخوند مەقیسەیی و ئاخوند رازینی، سیناریۆی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئاشکرا کردووە. لەم سیناریۆیەدا دەبوا پێشینەی سەردانەکانی حەمیدنووری بۆ وڵاتی سوید و کارنامە و پێشینەی ناوبراو لە دادگا و ئیتڵاعات و لای پۆلیسی سوید و هەروەها بابەتی زڕکچەکە و ئەو فڕۆکەوانەی تەڵاقی دابوو، بە شاراوەیی بمێنێتەوە تا دەستگیرکردنی حەمید نووری بە تەڕ و تازەیی بمێنێتەوە و وەک کەشفکردنێکی بەکرێگیراو میسداق بمێنێتەوە بۆ چەواشەکاری.
1404 زیندانیی سیاسی شایەتییان داوە دەربارەی دەوری ئیرەج میسداقی لە "بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی وەزارەتی ئیتڵاعاتی رژێمی ئاخوندی و کرێگرتەیی بۆ ئەم وەزارەتخانەیە". ناوبراو دەبێ لە تەنیشت حەمیدنووری دادگایی بکرێت و هەموو ئەو کارانە بگێڕێتەوە کە کردوویەتی لەگەڵ گەڕۆکی دادستێن (گەشتی دادستان) و هەروەها هاوکاریکردنەکانی لەگەڵ میرغەزەب لاجەوەردی و ئەو مەئموورییەتانەی دواتر و هەتا ئەمڕۆ ئەنجامی داوە و وڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە کە تا ئێستا "دەماری گەردنی ئەستوور کردووە" دەربارەیان. خەباتکاران و موجاهیدینی "پێداگر لەسەر هەڵوێست (سرموضع)" نە لە تاوانباران خۆش دەبن و نە تاوانەکان لە بیر دەکەن".
ئەنجوومەنی نیشتمانیی موقاومەت
کۆمیسیۆنی ئەمنیەت و دژەتیرۆر
13ی خەزەڵوەری 1399 (3ی نۆڤەمبەری 2020)

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر