Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۹ بهمن ۲۹, چهارشنبه

پرۆژە پێشنیاری "بەهاکانی کۆماری" کە لە دەستپێکی مانگی شوباتەوە لە ئەنجومەنی نەتەوەیی (پەرلەمان)ی فەرەنسا تاووتوێ دەکرا، دوێنێ بە دەنگی ٣٥٤ پەرلەمانتار پەسەندکرا.

 


پرۆژە پێشنیاری "بەهاکانی کۆماری" کە لە دەستپێکی مانگی شوباتەوە لە ئەنجومەنی نەتەوەیی (پەرلەمان)ی فەرەنسا تاووتوێ دەکرا، دوێنێ بە دەنگی ٣٥٤ پەرلەمانتار پەسەندکرا.


🔹بەپێی یاسای قەدەغەی ئیسلامی سیاسی، هەموو منداڵانی فەرەنسی پێویستە دوای تەمەنی سێ ساڵان، لە خوێندنگایەکی گشتی و فەرمی بخوێنن، پەروەردەی منداڵ لەناو ماڵدا تەنها لە حاڵەتە نائاساییەکان قبوڵ دەکرێت.


🔹بو گوێرەی یاساکە، کارمەندانی دەوڵەت پێویستە لە بواری مەزهەبیدا بێلایەن بن، هەروەها هەر چەشنە، هەڕەشە و هێرشێک لەسەر بنەمای ئیسلام گەرایی وەک تاوان دەناسرێت کە سزاکەی سێ ساڵ زیندانی و ٧٥ هەزار یورۆیە، هەر بیانییەکیش کە ئەم یاسایە پێشل بکات، لە فەرەنسا دەردەکرێت.


🔹لەم یاسایەدا، ئەنجومەنەکان و ڕێکخراوە کلتوری، کۆمەڵایەتی و ئاینییەکان، دەخرێنە ژیر چاودێریی وردەوە، هەروەها چەند ژنی و هاوسەرگیری زۆرەملێی بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت و تێدا جەخت لە مافی یەکسانی ژن و پیاو کراوە.


🔹پرۆژە پێشنیاری "بەهاکانی کۆماری" دوای پەسەندی لەلایەن پەرلەمانەوە، پێویستە لەلایەن سیناتی فەرەنساشەوە ئەرێ بکرێت، تا بخرێتە بواری جێبەجێی کردنەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر