بەپەلە
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی #HPG کوژرانی 29 سەرباز و پێکانی 3 فڕۆکە و خستنەخوارەوەی درۆنێکی سوپای تورکی لە #زاپ و #ئاڤاشین ڕاگەیاند.
🔹 هەپەگە ئاماری نویی بڵاوکردەوە.. ٢٩ داگیرکەر کوژران
گەریلاکان ٢٩ داگیرکەری دیکەیان سزادا و درۆنێکیشیان خستە خوارەوە.
کەمێک پێش ئێستا، هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئامارێکی نوێیان بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین ٢٩ سەربازی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کوژراون و ١٠ی دیکەش برینداربوون.
هەپەگە ڕایگەیاندووە، بەهۆی چالاکیی گەریلاوە، درۆنێک کەوتووەتە خوارەوە و سێ هێلیکۆپتەریش پێکراون.
شەوی ١٧ی ئەم مانگە، دەوڵەتی داگیركەری تورك هێرشی زەمینیی بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە باشووری کوردستان دەستپێكرد، ئەوەش لەكاتێكدایە لە ١٥ی مانگەوە هێرشی ئاسمانیی بۆ ئەو ناوچەیە دەستپێكردووە و تائێستاش هێرشەکان بە هاوکاریی پەدەکە بەردەوامە و گەریلاش وەڵامی توندی هێرشەکان دەداتەوە.
لە گوندی مارینۆسی سەر بە هەکاری لە باکوری کوردستان دەوروبەری ٢٤ کاتژمێرە شەرێکی سەخت لە نێوان سوپای تورک و گەریلادا بەردەوامە و سوپای تورک گوندەکەی گەمارۆداوە.
بەپێی زانیاریەکان گەریلا گوڕزێکیان لە داگیرکەران داوە و تەرمی چەندین داگیرکەر لەدەست گەریلاکاندایە و گوندی مارینۆس گەمارۆدراوە سەربازانی تورک ڕێنادەن کەس هاتووچۆی گوندەکە بکات و چەندین ئامبوڵانس لە دوینێوە ڕوویان لە ناوچەکە کردووە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر