Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۲ فروردین ۸, سه‌شنبه

 


پەیامێک بۆ خزم و کەسوکار، دۆست، هاوڕێ و هاوشارییەکانم لە تویتەر: ئازیزان ماوێکە شێوازێکی بێفەرهەنگ و قێزەون لە بەگژدا چوونەوەی رەخنەگەران و تۆمەت و ناو و ناتوورەی ناشرین دەبینن دوای ئەوەی راشکاوانە رەخنەم لە سیاسەت و کرداری ناڕەوای سیاسی عەبدوڵلای مۆهتەدی گرتوە. بەداخەوە هێرشکەران لایەنگری سیاسی دیاریکراویان هەیە بەڵام پەروەردەی سیاسی/فەرهەنگییان نیە. دەزانم ئەو فەزایە لەگەڵ فەرهەنگی ئێمەی بانەیی تەبایی نیە بەڵام خۆ ناشکرێ چاوپۆشی لە هەڵە سیاسییەکان بکرێت و لەبەر سووکیەتی بڕێک بێفەرهەنگ هەر دەم داخەی. من بەرئینگاری کۆماری دڕندەی ئیسلامی بوومەتەوە ئیستا لەمانە بترسم؟ دیارە من ئەوانە تا توانیومە و لەبیرم بووبێ لە واڵی خۆم رێگە نادەم. سپاس کە چەندین پەیامتان بۆ ناردووم. تکایە هەست بە نارەحەتی مەکەن. من هەر ژنێکی بەهێزی بانەییم و کۆڵ نادەم. قەتیش ئاستی ئێمە نایەتە خوار و هاوتەرازی ئەوانە نابێت. رێز و حورموتی بێ پایانم بۆ گشتتان، رۆیا، کچی ئاربەبا

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر