Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۲ خرداد ۱۷, چهارشنبه

هاوپەیمانیی ئیمپەکتی ئێران لەگەڵ ١١ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، لە بەیاننامەیەکدا، نیگەرانیی دەردەبڕن بەرامبەر بە زیادبوونی ترسناکی لەسێدارەدانەکان لەلایەن رژێمی ئێرانەوە لە چەند مانگی ڕابردوودا و ئەم شەپۆلەی ئێستاش کە خۆپیشاندەرانی کردە ئامانج.

🔻ئەو رێکخراوانە داو لە وڵاتانی ئەندام و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، رێگای گونجاو بگرنە بەر لەبەرامبەر ئەو کەس و دامەزراوانەی بەشدارن لەو کارەدا، کە بوونەتە هۆی گیان لەدەست دانی خەڵک.

🔻ئەو رێکخراوانە ئامانج لە سێدارەدانەکان دەگێڕنەوە بۆ درووستکردنی ترس لەلای خەڵک و سەرکووتکردنی سەرهەڵدانی سەرتاسەریی لە ئێران کە لە چەند مانگی رابردوودا بەڕێوەچوو. هەروەها جەخت دەکەنەوە کە زۆرێک لە نەتەوەکان و بەتایبەت بەلووچ و کورد لە ریزی لەسێدارەدراوەکاندان.

🔻ئەو ڕێکخراوانە، کاردانەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر بە دۆخی لەسێدارەدان، لە ئاستی پێویستدا نابینن و نەبوونی وەڵامدانەوەیەکی توند و مانادار لە دژی رژێمی ئێران، بە هۆکار دەزانن بۆئەوەی رژێمی ئێران سزای لەسێدارەدان وەک چەک بەکاربهێنێت بۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتی خۆی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر