حیزبەکەی بارزانی هەول دەدات لە ریگای تورکیاوە شەری یەکیەتی بەکات
هەر کات مەسرور بارزانی نیچیروان بارزانی سەردانی ئەنقەرە بەکەن ئەوا پێلانیێکەیان هەییە دژ بە کورد
هەستت چۆنە بۆ دیداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی #کوردستان لەگەڵ #ئەردۆغان لە دوبەی؟
بە هیچ شێوەیەک هەواڵی ئاڵای کوردستان نییە!
چۆن ئیدیعای دامەزراندنی تاک و سەربەخۆی کوردستان دەکەیت لە کاتێکدا تەنانەت ناتوانیت لە کۆبوونەوەیەکدا داوای ئاڵای کوردستانیش بکەیت؟
لەم دیدارەدا تەنانەت لە ئاستی ئەردۆغانیشدا کۆبووەوە
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی پێنجشەممە هۆشداری دا لە دژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و تۆمەتباری کرد بە پشتیوانیکردن لە " تیرۆر".
لە دەمی گەڕانەوەی لە میسر لە ناو فڕۆکەکە لە لێدوانیدا بۆ پەیامنێران، ئەردۆغان ڕایگەیاند " بەداخەوە ئیدارەی یەکێتی بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) و یهكینهكانی پاراستنی گهل (یهپهگه)، سەرەڕای هۆشدارییە دووبارەکانمان."
گوتیشی"دەتوانین ھەموو ھەنگاوەکان لەگەڵ دراوسێیەکانمان لە ناوچەکە بگرینەبەر، بە مەرجێک ڕێگا نەدرێت قەوارەیەکی تیرۆریستیی لەسەر سنوورەمان دابمەزرێت."
ئەردۆغان گوتیشی "کاتێک پرسەکە مانەوە و ئاسایشی نیشتمانییمان بێت، هەتا کۆتایی دەرگاکانی لێبوردەیی دادەخەین و چی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین."
بەڵام ئەردۆغان گوتیشی "ئەو بهرهوپێشچونهی لەگەڵ ئیدارەی هەولێر بەدەستمان هێناوە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە ئاڕاستەیەکی ئەرێنیدا دەڕوات."
پێشتریش لە سەرەتای ئەم مانگە ئاژانسی ههواڵی ئانادۆڵۆی توركیا بڵاویكردهوه كه هاكان فیدان وهزیری دهرهوهی توركیا ئاماژەی بەوە کردووە، هەبوونی پەیوەندی لە نێوان یەکێتی و پەکەکە، "یەکێتی خستووەتە ڕیزی دووژمنانهوه" بە پێی قسەی ئاژانسەکە هاکان فیدان وتویەتی،" ماوهیهكی زۆره یهكێتی له پهیوهندییهكی نزیكدایه لهگهڵ پهكهكه و ئهوهش بووهته هۆی ئهوهی یهكێتیی نیشتمانی كوردستان بچێته ڕیزی دووژمنانهوه."
بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە سلێمانی، سنوور کەریمی ڕاگەیاند،" ئێمە لەگەڵ ئەو حزبانە پەیوەندیمان هەیە کە فەرمین و غەیری ئەوە پەیوەندیمان نییە. سیاسەتی و نەهجی یەکێتی ئەوەیە هاوکاری پارچەکانی تر دەبین لە ڕووی سیاسی و دپلۆماسی هەتا بە ئامانجەکانی خۆیان دەگەن، وە لەگەڵ ئەوەداین پرسی نەتەوەکەمان بە ئاشتیانە چارەسەر ببێت، وە نەمان شارووەتەوە لە هەموو خیتابێکدا ئەمەمان وتووە کە پشتگیری خەباتی سیاسی پارچەکانی ترین، بەڵام ئەوەی لەم هەرێمە دەگوزەرێت ئەوەیە کە کۆمەڵیک تۆمەت دەخرێتە پاڵ یەکێتی.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی هەواڵەکە، سەردانی ماڵپەڕی دەنگی ئەمەریکا بکە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر