Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۳ اردیبهشت ۹, یکشنبه

پارتی حەیاتی ئازاد ی کوردستان پژاک کۆنگرەی حەوتەمی خۆی بەست

 

پارتی  حەیاتی ئازاد ی کوردستان پژاک  کۆنگرەی حەوتەمی خۆی بەست

لەم کۆنگرەیەداپارتی  حەیاتی ئازادی کوردستان پژاک  نیشانی دا کە بزووتنەوەیەکی دیموکراسی هەنگاوێکی لەسەر بنەمای دیموکراسی ناوە.


پر بە دل پیرپزبایی خۆم ئاراستەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و سەر جەم ئەندام ولایەنگرانی ئەم بزوتنەوە دیموکراسی خوازە دەکەم

بەشێکی سەرەکیی کۆنگرەی حەوتەمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پەژاک، وەک لە ڕاپۆرتی کۆتایی کۆنگرەکەدا هاتووە، هەڵسەنگاندنی ڕۆڵ و بەرپرسیارەتیی ئەو حزبە لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا بوو.


لەکۆنگرەدا جەخت کرایەوە کە پێویستە پەژاک بە شێوازێکی بەهێزتر خاوەندارێتی لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بکات کە سەرچاوەی شۆڕشەکە لە سەر بنەمای هزری رێبەر ئاپۆ بەرپا بووە.


"پەژاک لەو پێناوەدا بۆ ئەوەی نرخ و بەهاکانی ئەو شۆڕشە پارێزراو بن، پێکهێنانی بەرەی دیمۆکراتیکی گەلان و یەکێتی و یەکڕیزیی گەلی کورد دەکاتە ئامانجی تێکۆشانی و بەو پێیە ئاستی تێکۆشانی خۆی بەهێزتر دەکات."


هاوکات، پەژاک تەئکیدی کردۆتەوە کە لەپێناو ئازادئی کوردستان و دیمۆکراتیزەکردنی ئێران پەرە بە تێکۆشانی رەوای خۆی دەدات. 


لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "پەژاک پڕۆژە و بەرنامەی تایبەتی بۆ چارەسەری پرسی کورد و دیمۆکراتیزەکردنی ئێران دەبێت و بە پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری و کۆنفیدڕالیزمی دیمۆکراتیک دەیەوێت سەرجەم پرسە کەڵەکە کراوەکانی ناوخۆی ئێران چارەسەر بکات و لە سەر ئەساسی خۆبەڕێوەبەری دیمۆکراتیک، ئەو گەلانە خۆ بەرێکخستن بکەن."

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر