Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۴ دی ۱۵, دوشنبه

کۆماری ئیسلامیی ئێران جینۆسایدی دژ بە خۆپیشاندەرانی کورد لە ئیلام دەستپێکرد.

 


کۆماری ئیسلامیی ئێران جینۆسایدی دژ بە خۆپیشاندەرانی کورد لە ئیلام دەستپێکرد.

تاوان لە شاری کۆهدەشت؛ وێنەی برینداربوونی ئازادیخوازێک بە دەمانچەی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی


لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ساتێکی دڕندەیی ستەمکارانی کۆماری ئیسلامی لە ئێوارەی پێنجشەممە ١ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٤دا نیشان دەدات، گەنجێکی ئازادیخوازی خەڵکی کۆهدەشت لە کاتی ڕاپەڕینی شەوانەی خەڵکی ئەم شارەدا لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕێژیمەوە کرایە ئامانج و بە سەختی بریندار بوو.


لەم ڤیدیۆیەدا جەستەی خوێناوی ئەو گەنجە دەبینرێت کە دەیان فیشەکی لە جەستەیدا جێگیر بووە. خێزانەکەی لە ترسی دانپێدانان و دەستگیرکردنی لەلایەن ستەمکارانەوە، نەیانبردۆتە نەخۆشخانە و لە ماڵەوە بەبێ ئیمکاناتی پزیشکی یەک بە یەک فیشەکەکان لە جەستەی کوڕەکەیان دەردەهێنن. ساغار ئیتەمادی کوژرا. سەغار تەمەنی تەنیا ٢٢ ساڵ بوو. هەمان تەمەنی مەحسا ئەمینی. بریکارەکانی خامنەیی تەقەیان لە سەر و دەموچاوی سەغار کرد. سەغار دوای چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.


ئەو بۆ ئێرانێکی ئازاد وەستا.


دوا پەیامی سەغار لە ئینستاگرام، پێش ئەوەی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان بکات:


“بەڵام من تەنها لەم شتە دەترسم، کە ڕەنگە جارێکی تر هەموومان بەجێبهێڵێت.”

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر