بەیانی یەکشەممە، ١٢ی تەمموزی ٢٠١٦
#ئەمریکا ئاگری سەختی #ڕژێمی #ئێران؛ "هەڵبژاردەیەکی خراپت کرد، ئێستا باجەکەی دەدەیت!"
🔥 خولێکی نوێی هێرشە قورسەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ڕێژیمی ئێران دەستی پێکردووە؛ هێرشەکان کە بە گوێرەی CENTCOM وەڵامێکی ڕاستەوخۆیە بۆ هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر کەشتییەکی کۆنتێنەر لە گەرووی هورمز
.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کەشتییەکی M/V GFS Galaxy کە ئاڵای قوبرسی لەسەرە، لەکاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمزدا هێرش کراوەتە سەر؛ کارمەندێکی مەدەنی بێسەروشوێنە و بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و زیانێکی زۆر بە ژووری بزوێنەرەوە کەشتییەکە ناتوانێت بەردەوام بێت لە گەشتەکەی.
⚡ سێنتکۆم جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا "تێچووی قورس" بەسەر ڕێژیمی ئێراندا دەسەپێنێت بۆ لاوازکردنی توانای هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و دەریاوانە مەدەنییەکان و ئەو هێرشانەش لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتی ئەمریکا ئەنجامدراون.
💥 لە هەمان کاتدا هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شەپۆلێکی تەقینەوە لە بەندەر عەباس، سیریک، کۆنارک، بەندەر دیر و ئەسەلوویە بیستراوە.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان:
سێ تەقینەوە لە #بەندەرعەباس، سێ تەقینەوە لە سیریک، دوو تەقینەوە لە ناوچەی کۆنەراک، پێنج تەقینەوە لە بەندەر دیر و چوار تەقینەوە لە #ئەسڵاویە.
🔥 وەزیری بەرگری ئەمەریکا هەروەها لە تۆڕی ئێکس نێتۆرک دوای چەند خولەکێک لە ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی خولی نوێی هێرشەکان نووسیویەتی؛
"ئێران هەڵبژاردنێکی خراپی کرد؛ ئێستا باجەکەی دەدەن".
🔴 #گەرووی_هورمز بووەتە خاڵی فلاشی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێ؛ ئایا ئەمە سەرەتای قۆناغێکە کە زۆر جددیترە لە شەڕ؟





هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر