#بەریز_جەمیل_باێک_ئەندامی_سەرکردایەتی_کەجەگە
قسەکانی بەریز جەمیل باێک لە سەر رۆژهەلاتی کوردستان و داهاتوویی رژیمی مەلاکان لە ئیران
ئەم قسانەی هەڤاڵی جەمیل بایک و زیندوو بوونەوەی بیرەوەرییە بۆم.
ئەو کات کە لە مەریوان بووم ، هەڤاڵانی شاخ ئاگاداریان کردم کە هەر جۆر بووە سەردانێکی قەندیل بکەم.
وەک هەمیشە و بە وەر گرتنی تەدبیر و بە جۆرێ کە هیچ بەڵگەیە بوونی نەبێ هاتوومەتە باشور خۆم گەیاندە شاخ.
شەو لە گەڵ هەڤاڵان عاکیف، د.فەرهاد باکور و بڕیار گابار کە دواتر ڕەڤی و ئێستا نۆکەر و بەکرێ گیراوی پارتیە دانیشتین و لە سەر ئەو بابەتانەی کە بۆی چووبووم قسە و باسی پێویست کرا .
کە ڕۆژ بوویەوە وتیان هەڤاڵ کڵاوە تایبەتەکەی خۆت ( کڵاوێ کە بەس چاو دیار بوو کە ئەویش بە عەینەکی ڕەش دا ئەپۆشرا ) لە سەر بکە با بڕۆین لە مەڕاسیمی ڕێز لێنان بۆ شەهید ..... بەشدار ببین.
بە خەمباری پرسیم کەی و لە کوێ شەهید بوو ؟
کۆی وەڵامەکان هاتە سەر ئەوەی کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و هاوخەمی لە گەڵ سەرۆک ئاپۆ لە ئیمراڵی خۆی کوشتووە.
وتم لە گەڵ ڕێزم بۆ ڕۆحی شەهید ..... من بەشدار نابم ، چونکا خۆ کوشتن بە هەر هۆکارێک و بۆ هەر مەبەستێ بە دروست و ڕەوا نازانم.
ڕێک ئەتگوت من سەرۆک ئاپۆم بە گرت داوە ، یا سیخوڕیم کردووە و بە بۆنەی خەیانەتی منەوە پەنجا گەریلا شەهید کەوتوون .
بڕیار و فەرهاد هەر ئەوە مابوو پەلامارم بدەن ، هەڤاڵ عاکیف ئەوانی هێور کردەوە و گوتی خۆ کفری نەکردووە ، بە جێی هەڵچوون و تووڕە بوون تێی گەیەنن کە هەڵەیە.
بە هەر حاڵ بڕیار دەماری ملی راست کردبوویەوە و پێشنیاری کرد لێکۆڵێنەوە بکرێت کە دەر بکەوێت ئەو فکرە سەقەتەی من سەرچاوەکەی چی و کوێیە و .... هتد .
کات دەرباز بوو و پاش کەمتر لە دو مانگ سەرۆک ئاپۆ لە ڕێگەی پارێزەرەکانی ئیدانەی ئەو جۆرە بە ناو چالاکیانەی کردووە و پێی باش نیە کەس ئەو کارە بکات.
چوومەوە بۆ شاخ و دەرگام بە بڕیار گرت ، فەرهاد باکور بە خۆی و کڵاوە سورەکەیەوە لەوێ نەبوو.
وتم باشە بۆ ئێمە مەڕین کە ئەبێ ئیلا سەرۆک ئاپۆ شتێ بڵێت و گەر من هەمان قسەم پێش ئەو کردبێت بەو جۆرە قێزەونانە پەلامار بدرێم ؟
ئەگەر قسەکەی من هەڵە بوو و تەنانەت داوای دادگاییکردنی من ئەکرا بۆچی هەمان قسە چونکا ئاپۆ کردوویەتی راست و دروستە ؟
ئەم قسانەی ئێستای ڕێزدار جەمیل بایکیش شتێکی وەک ئەو کاتی خۆ کوشتنەکەی هەڤاڵانی شاخە.
زیاتر لە ساڵێکە ئەو قسانە ئەکەم و کەسانی نزیک لە تەڤگەر بە عەشایەر و نەخوێنەوار و ئیحساساتی لێم ئەڕوانن و تەنانەت کەسیان هەبووە وتویەتی هیچ لە سیاسەت تێ نەگەشتووە و .......هتد .
یانێ گەر من و خەڵکانی تر بڵێین ئەبێ ئامادە بین و شەڕی چەک داری ئەبێ بە جدی وەر بگیرێ و بیری لێ بکەینەوە ، ناحاڵی و نەخوێندەوار و ئیحساساتین ، بەڵام هەمان قسەی ئێمەمانان ئەگەر هەڤاڵێکی شاخ بیکات بە شانازییەوە بڵاوی ئەکەنەوە و ئەڵێن اللە لەو قسە زێڕ و جوانانە .
وەرگیراوە لە پەیجی کاک عەباس یەگانە





هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر