رژیم جنون اسلامی دستش به خون فرزندان ملت کرد رنگین است و هزاران جوان را به پای چوبه های دار برد به این خاطر فقط گفته بودند آزادی رژیم منفور جهل و جنون اسلام حمینی در 17 /9/1992 در آلمان دست به جنایتی دیگر زد در ان دکتر صادق شرفکندی را به شهادت رساندن مزدوران رژیم جهل و جنون اسلام خمینی .
///////////////////////////////////////////
دۆسیه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له لایه‌ن توركیاوه ده‌گه‌یه‌نرێته دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی
چاودێری كوردۆساید-كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا له نامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستانیوز نێردراوه ، ڕایده‌گه‌یه‌نن"به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له لایه‌ن توركیاوه دژ به گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان به پێی بنه‌ماكامی تاوان ده‌چێته خانه‌ی تاوانی جه‌نگه‌وه .چاودێری كوردۆساید له نامه‌یه‌كی تایبه‌تدا كه پێشتر بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه , دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیاوی له لایه‌ن توركیاوه ئاماده كرد و پێشكه‌شی دادگای ناوبراوی كرد ,له داواكارییه‌كه‌دا كوردۆساید ۆچ ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ هاوكاری كردنی دادگا بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌یشتن به زانیاری وردتر له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه .ڕۆژی 14-9 چاودێری كوردۆساید به فه‌رمی فلیم و وێنه‌كانی تاوانه‌كه‌ی پێشكه‌ش به دادگا كرد و له دانیشتنێكی زیاتر له 1 كاتژمێری به وردی له سه‌ر به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیاوی له لایه‌ن توركیا دژ به گه‌ریلاكان له ململانێ چه‌كداری دا وت‌و وێژ كرا .هه‌رچه‌نده توركیا یه‌كێك له واژۆكه‌رانی په‌یماننامه‌ی ڕۆما نییه و په‌یوه‌ست نییه به دادگاوه , لێ گه‌یاندنی ئه‌م زانیاریانه و گه‌یشتنی ڕاسته‌وخۆ به دادگا , كه له به‌ڵگه‌نامه‌كانه‌وه ئاشكرایه كه توركیابه به‌كار هێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه كرا‌و تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه , دۆسیه‌ی تایبه‌ت به توركیا ده‌كرێته‌وه.بەپەلە: لێژنەی لێکۆڵینەوە ناسنامەو وێنەی بکوژانی قوتابی و رۆژنامەنووس “سەردەشت عوسمان” ـی ئاشکرا کرد
کوردمیلۆدی ـ بڵاوکراوەکان ـ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی سەردەشت عوسمان /
هەولێر 15 ئەیلول/سێپتێمبەر (کوردمیلۆدی) ـ لێژنه‌ی لێكۆلینه‌وه، ناسنامه‌ی بكوژانی قوتابی ( سه‌رده‌شت عوسمان)ى ئاشكرا كرد و له‌م باره‌یه‌وه راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه وێنه‌یه‌كی به‌ده‌ست ماڵپەڕی (کوردمیلۆدی) کەوتووە، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
دوابه‌دوای راگه‌یاندنی سه‌ره‌تاییمان له‌م دۆسیه‌یه له رێكه‌وتی ( 23/5/2010 ) بۆ هه‌موو لایه‌ك رایده‌گه‌یێنین كه دوای ئه‌وه‌ی له رێكه‌وتی ( 4/5/2010 ) قوتابی كۆلێژی زمان له به‌شی ئینگلیزی ( سه‌رده‌شت عوسمان حه‌سه‌ن ) رفێندرا له‌به‌رده‌م په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر كۆلێژی ئاداب ، دواتر له رێكه‌وتی ( 5/5/2010 ) ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه له شاری ( موصل ) و دوای وه‌رگرتنی رێوشوێنی یاسایی و ئه‌نجام دانی پشكنین له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادی ( موصل ) ، ته‌رمه‌كه‌ی رۆژی دواتر ته‌سلیم به كه‌س وكاری كرا .
له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به لێكۆلینه‌وه له‌م دۆسیه پێكهێنرا بۆ ئاشكراكردنی بكوژانی تاوانلێكراو ، لێژنه‌كه ده‌ست به‌كاربوو و سه‌ره‌تا هه‌ڵسا به وه‌رگرتنی ووته‌ی چه‌ند شاهێدێكی نزیك له شوێنی رووداو كه به‌چاوی خۆیان بینیویانه چۆن ناوبراو به ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندا ( مینی پاس ) ره‌نگی سپی ژماره ( فحص بغداد ) بردراوه .
له پاش كۆكردنه‌وه‌و تاوتوێكردن و شیكردنه‌وه‌ی چه‌ندین زانیاری له‌سه‌رچاوه‌ی جیاجیا له‌لایه‌ن لێژنه‌ی لێكۆلینه‌وه ده‌ركه‌وت كه‌سێكی سه‌ر به گروپی ( انصار الاسلام ) به‌ناوی ( هشام محمود اسماعیل ) ته‌مه‌ن ( 28 ) ساڵ به‌ره‌گه‌ز كورده و دانیشتووی شاری( موصل ) پیشه‌ی فیته‌ره له پیشه‌سازی شارۆچكه‌ی ( بێجی ) ده‌ستی هه‌بووه له شه‌هید كردنی ناوبراو .
له‌ژێر چاودێری لێژنه‌كه‌وه له رێگای دادگاوه ئاسایش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای ( بێجی ) توانرا ناوبراو ده‌ستگیر بكرێت و ره‌وانه‌ی لێژنه‌ی لێكۆلینه‌وه كرا .
پاش لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو دانی نا به‌تاوانه‌كه‌ی كه له رێكه‌وتی (4/5/2010 )له‌لایه‌ن به‌رپرســـی ئه‌م بانده به‌ناوی ( ڕ . ڕ ) ئاگادار كراوه‌ته‌وه بچێته شارۆچكه‌ی ( شه‌رگات ) سه‌ر به پارێزگای (سه‌لاحه‌ددین ) له‌وێ په‌یوه‌ندی به ئه‌ندامێكی تری ئه‌م بانده بكات به‌ناوی ( ڕ . م ) كه ئه‌مانه‌تێك هه‌یه وه‌ری بگرێت و بیگه‌ێنێته شاری ( موصل ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوبراو شاره‌زایی هه‌یه له‌م سنووره ، تۆمه‌تبار ده‌چێته شوێنی دیاریكراو له‌وێ له سێ تۆمه‌تباری تری ئه‌م بانده ئۆتۆمبێله‌كه وه‌رده‌گرێت كه تاوانلێكراوی تێدابووه به‌ده‌ست و قاچ و ده‌م به‌ستراوی و به‌زیندویی ، ئینجا تۆمه‌تبار خۆی ئۆتۆمبێله‌كه لێده‌خورِێ و له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار ( ڕ.م ) ده‌چێته شاری ( موصل ) له گه‌ره‌كی ( انتصار ) ئۆتۆمبێله‌كه و تاوانلێكراو ته‌سلیم به به‌رپرسی بانده‌كه ( ڕ . ڕ ) ده‌كات .
پاش چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن به‌رپرسی بانده‌كه تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو ده‌زانێت كه تاوانلێكراویان كوشتووه و به‌پێی ووته‌كانی ناوبراو هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌راندۆته‌وه كه ( سه‌رده‌شت عوسمان حه‌سه‌ن ) به‌لێنی به‌م گروپه دابوو كه هه‌ندێك كاریان بۆ بكات به‌ڵام كاره‌كانی بۆیان ئه‌نجام نه‌دابوو .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ووته‌ی تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن دادوه‌ری دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌ولێر دادگه‌ریانه وه‌رگیراوه وه له هه‌وڵی به‌رده‌وام داین بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی تری ئه‌م بانده كه به بریاری دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه و له وورده‌كاریه‌كانی تر و هه‌ر زانیاری و پێشوه‌چونێكی نوێ سه‌باره‌ت به‌م دۆسیه‌یه ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه .
هاوپێچ : – وێنه‌یه‌كی تاوانبار
لێژنه‌ی لێكۆلینه‌وه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر