مۆبایلی فه‌یسبووك ،Mark Zuckerberg پشت ڕاستی كرده‌وه
Mark Zuckerberg له‌دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ Michael Arrington له TechCrunch که سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م قسه‌ڵۆکه بوو ..بۆ وروژاندنی باسه‌که له‌گه‌ڵی و گه‌یشتن به ئه‌نجام..یه‌که‌م شت که Zuckmeister ووتی ئه‌وه بوو که فه‌سیبووك به‌دوای دروستکردنی سیسته‌مێكی OS یاخود ڕه‌قه‌واڵه‌ی ناگه‌ڕێت ..وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ستی ڕکابه‌ری IPhone یاخود ئه‌ندرۆید نییه به‌ڵکو ئه‌وه‌ی Zuckerberg مه‌به‌ستیه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کی قوڵتری کۆمه‌ڵایه‌تییه.
"له مۆبایلدا ده‌توانین کارێكی باشتر بکه‌ین ،ده‌توانین تاکه ده‌روازه‌یه‌ك دیزاین بکه‌ین، ئه‌گه‌ر کۆکردنه‌وه‌یه‌کی باش بکه‌ین ...جیا له‌وه‌ی که ته‌نها به نهرمهواڵهیهك ده‌کرێت ..به‌ڵکو خۆی به‌شێوه‌ی خودکاری کۆمه‌ڵایه‌تییانه بێت یاخود جیا له‌وه‌ی که تۆماربێت له هه‌ر نهرمهواڵهیهك به‌جیا جیا، .ئه‌مه ئه‌و دوو پرسیاره‌یه له‌سه‌ر تۆڕ ،بۆچی نا بۆ مۆبایل ؟ که وای لێبکه‌ین بچیته ژووره‌وه له مۆبایله‌که بۆیه‌کجار ..دواتر هه‌موو شتێك کۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌بێت"
بۆیه هه‌واڵه‌که‌ی پشت ڕاست کرده‌وه ..وه به‌نیازه دوو Smart Phone به‌رهه‌م بێنێت به تایبه‌تمه‌ندی پێشكه‌وتوو که جۆری مۆبایله‌که INQ که به په‌یوه‌نده بە ته‌خته‌کلیلی QWERTY و TouchScreen که وای له گشت ئه‌م جۆرە به‌رهه‌مانه کردووه ترسێك په‌یدا بکه‌ن .
سه‌رچاوه : engadget.com
کارتی بانک بە دوگمەو پیشاندەرەوە
لە کۆنفرانسێکی تەکنۆلۆژی” Demo Fall 2010 ” کە لەم هەفتەیدالە ئەمەریکا بەسترا ، کۆمپانیای Dynamics , جۆرە بانک کارتێکی دروستکردووە پیشاندەرو دوگمەی هەیەو تەو جیاوازا لەم کارتانەی ئێستا بەکاردەهێنرێن.
گرنگی ئەم کارتە نوێیە لەوەدایە ، لەکاتی ونکردنی یاخود دزرانی ، ناتوانرێت سودی لێوەربگیرێت ، بەڵام ئەم کارتانەی ئێستالە زۆر بواردا دەتوانرێت سودی لێوەربگیرێت ، ئەگەر خاوەنەکەی زوو ئاگاداری بانکەکەی نەکاتەوەو بەربەستی نەکات ، بۆیە کۆمپانیای “Dynamics ” بیری لەدروستکردنی ئەم جۆرە کارتە کردۆتەوە ، بەمەش بەکارهێنەران لەو کێشەیە دەرباز دەکات.
ئەم کارتە نوێیە ناوی ” Card 2.0” و ئیەو هێڵەی تێدانیە ، کە کارتەکانی سەردەم هەیانە و سیستەمەکە دەیخوێنێتەوە ، بەڵکو لەجێگەی ئەوە هێڵێکی موگناتیسی پرۆگرامکراوی بۆ دروستکراوە کەدەتوانرێت بە کاربهێنرێت لەگەڵ کارتخوێنەر.
ئەوەی کە زۆر سەرنج ڕاکێشە کارتەکە دوای ماوەیەکی دیاریکراو دەتوانێت هەموو ئەو زانیاریانە بگۆڕێت کەلە هێڵە موگناتیسییەکەدا تۆمارکراوە، کارتەکە لەدیوی پێشەوەیدا پیشاندەرێک و ژماریەک دوگمەی هەیە ، ئەمەش لەیەکەم هەنگاودا دوو کرادری تەواو نوێ دەکاتەوەو یەک لەوانە چەند ژمارەیەک لە ژمارەی کارتی بانکەکەت دەشارێتەوە تاوەکو خاوەن کارتەکە ، کۆدی تایبەتی خۆی لێدەدات ئەوجار هەموو ژمارەکانیتر دەردەکەون لە پیشاندەرکەدا ، لەهەمانکاتتدا داتا پێوسیتەکان دادەبەزنە سەر هێڵەموگناتیسییەکەو دوای ماوەیەکی دیاریکراو کارەتەکە خۆی بەشێوەیەکی خۆکار دەکوژێتەوە و هەموو داتاکانی سەر هێڵەموگناتیسییەکە دەکوژێنەوە.
جێگای ئاماژەیە لەم جۆرە کارتەدا دەتوانرێت چەند هەژمارێکی جیاوازت هەیەبێت و پەیوەستبێت بەهەمان کارتەوە ، بەیارمەتی دوو دوگمە بەکارهێنەر دەتوانێت هەڵیبژێرێت کە کام هەژماریان دەکاتەوە لەکاتی هەڵبژاردنی دوگمەکە وەکو گڵۆپ هەڵدەبێت. کارتی” Card 2.0” بە یارمەتی پاترییەک کاردەکات بۆ ماوەی سێ ساڵ.
کۆمپانیای “Dynamics ” بەهەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای دروستکردنی کارت ئەم کارەیان ئەنجام داوەو کۆمپانیاکە زانیاری وردتری بڵاونەکرۆدتەوەکە کەی ئەم کارتانە بەرهەم دەهێنرێن بۆ فرۆشتن.
بۆ بینینی ئەم کارتە نوێیە دەتوانن سەردانی سەرچاوەی هەواڵ بکەن بە ڤیدیۆ بیبینن.
رجیستهری رێکخراوی دیموکراته‌کانی سوێد هه‌ک کرا
ره‌نگه ئه‌م هه‌واڵه راسته‌وخۆ هه‌واڵێکی ئای تی نه‌بێ و بۆنی سیاسه‌تی لێ بێ، به‌ڵام دانانی له دانه‌نانی به‌سوودتره. به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له مێدیاکانی وڵاتی سوێددا بڵاو کراونه‌ته‌وه، دوای هه‌ڵبژارنه‌که‌ی پارله‌مانی ئه‌و وڵاته که 19ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه چوو، رێکخراوی تۆندئاژۆی سوێد (سڤێریهس دیمۆکراترنا) که دژی سیستمه‌ی په‌نابه‌ری ئه‌و وڵاته‌یه و خه‌ڵک به حیزبێکی رهگهستپهرهستی ده‌یناسن و له سه‌ددا 5ی ده‌نگه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ی وه‌رگرت و ئێستا ده‌چێته پارله‌مانه‌وه. رۆژێک دوای هه‌ڵبژاردنه‌که رجیستهری رێکخستهکانیان هه‌ک کراوه و لیسته‌ی ئه‌و 5هه‌زار و 7 که‌سه‌ی که ده‌نگیان پێداون له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاو بووه‌ته‌وه. چه‌ند که‌س له‌وانه‌ی که ناویان له‌و لیسته‌دا هاتووه، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادێتدا، وت‌ووێژیان کردووه و بێزاری خۆیان له‌و کاره ده‌ربڕیوه. به‌رپرسی رێکخراوی ناوبرایش به ته‌مایه سکاڵا به‌رێته لای پۆلیس.
--------------------
flickr زیاتر لە 5 بلیۆن وێنە هۆست دەکات
flickr ئێستا زیاتر لە 5 بلیۆن وێنە هۆست دەکات بە پێیبلۆگەکەی خۆیان کە ئاماژەیان پێداوە ، وە هەروەها ئاماژەیان بەوداوە کە ۳.۰۰۰ وێنە لە هەر خولەکێکداا بار دەکرێت بۆ ماڵپەڕەکە ، لە کۆتایی ۲۰۰۷ گەیەشتە ۲ بلیۆن وێنە ، تا کۆتای ۲۰۰۸ گەیشتە ۳۰۰۰ بلیۆن وێنە .، واتە هەنووکە گەیەشتۆتە زیاتر لە ۵ بلیۆن وێنە بە گشتی.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر