ماڵپه‌ڕی ئو جی هه‌ک کرا
ماڵپه‌ڕی رێکخراوی نایاسایی ئو جی (Original Gangsters) هه‌ک کرا. بنیادنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و گرووپه به ناوی Dano Acar که ماویه‌کی زۆره له‌به‌ر کاری نایاسایی خۆی له پۆلیسی سوێد شاردووه‌ته‌وه و له تورکیه‌وه رێکخراوه‌که‌ی به‌ڕێوه ده‌با. ناوبراو له پێوه‌دنی ته‌له‌فوونیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئس دی سوێدیدا ده‌ڵێ له‌وانه‌یه ئیمایلهم دزابێ. شایانی باسه که ماڵپه‌ڕ ئه‌و رێکخراوه هه‌ک کراوه و هه‌موو رجیستهر و ئیمایله‌کانیان له‌گه‌ڵ تکستی گۆڕینه‌وه‌ی بیروبۆچوونی مشته‌رییه‌کانیان، له‌سه‌ر تۆڕ بڵاو بوونه‌ته‌وه. چه‌ندین رۆژنامه‌ی سوێدی ئیمڕۆ باسی ئه‌م ههککردنهیان بڵاو کردووه‌ته‌وه.
ئو جی ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر دوکانێکی دهوافرۆشیان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت کرده‌وه و ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که له وڵاتانی دیکه‌دا ماجی فرۆشتنیان نییه، له تورکیه‌وه له رێگای تۆڕه‌وه دیفرۆشێ. به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م گروپه که له یه‌کێک له خۆشترین شوێنه‌کانی تورکیه‌دا داده‌نێشێ به تهلهفوونی به هه‌واڵنێری "ئاربێتارهبلا"ی وتووه، من هیچ په‌له‌م نیه و جێگام خۆشه و به ته‌ماش نیم جێگا بگۆڕم، لێره‌وه رۆژانه نزیک 100 پێوه‌ندی تهلهفوونیم هه‌یه که خه‌ڵکدا داوای شتومه‌ک ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش باشترین کاری ته‌واو وه‌ختی منه...
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که ئه‌م کابرایه له‌به‌ر ئه‌وه تاوانباره به ئاگرتێبه‌ردانی شوێنێک به نیازی کوشتنی خه‌ڵک، له شاری یۆته‌بۆری، له ساڵی 2007ه‌وه خۆی ده‌شارێته‌وه.
بۆ زانیاری:
رێکخراوی ئوجهی (به سوێدی ئوجی) ساڵی 1993 به هۆی هDano Acar ه‌وه دامه‌زراوه که ئه‌و کاته 18 ساڵان بووه
ئه‌ندامانی ئه‌م رێکخراوه نایاساییه پێکهاتوون له لاوانێک که پێیان وایه به‌ڕێوه‌به‌رانی حوکومه‌تی به‌تایبه‌تی پۆلس زڵمایان لێ ده‌کا.
ئه‌ندامه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م رێکخراوه‌یه، ئه‌ندامه‌تی ده‌ده‌ن و هه‌مووشیان خاڵێکیان کوتاوه که ئاڵای ئاشووریه‌کانه و کورتکراوه‌ی ناوی رێکخراوه‌کان واته دوو پیتی OG له نێوبهندیهوه.
ئه‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆیان وه‌رگیراوه.
زانیاری زیاتر
http://arbetarbladet.se/nyheter/gavle/1.434628-original-gangsters-har-startat-avdelning-i-gavle
ریاکتۆره‌کانی سوێدیش گیرۆده‌ی ڤایر‌وسی Stuxnet بوون
ئه‌و ڤایرۆسه به‌هێزه‌ی به ناوی Stuxnet بڵاو بووه‌ته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی تووشبوونی ریاکتۆره‌کانی ئێران بڵاو بووه‌وه، ترس و دڵه‌خورپه‌یه‌کی زۆری له‌و وڵاتانه‌ی که خاوه‌نی بنکه و ریاکتۆری پیتاندنن، خستوه‌ته‌وه دڵه‌وه.
ئه‌م جاره نۆره‌ی وڵاتی سوێده و له‌وانه‌یه ریاکتۆره‌کانی ئه‌وانیش تووشی ئه‌م ڤایرۆسه ترسناکه هاتبن. جیاگای مه‌ترسییه که ئه‌و ڤایرۆسه له نێو سیتمێکدا بڵاو بووبێته‌وه که له کومپیۆته‌ری 10 ریاکتۆری سوێدیدا به‌کار دێن.
--------------------------------------------------------------
30000 کومپیۆته‌ر له ئێران‌دا تووشی Stuxnet بوون
سی هه‌زار کومپیۆته‌ر تووشی کرمێکی به‌هێز به ناوی Stuxnet بوون
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو کۆماری ئیسلامی ئیران ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت راست کرده‌وه که ئه‌و وڵاته به شێوه‌یه‌کی دشوار گیرۆده‌ی کرمی Stuxnet بووه. به وته‌ی قسه‌که‌رێکی بورای ئایتی له ئێران، ئه‌م کرمه که به کرمی شوێنه پیشه‌سازییه‌کان ناسراوه، توانیوه‌یه 30000 کومپیۆته‌ر تووش بکا، له‌وانه ئه‌و کومپیۆتهرانهی که له ئێران‌دا له بنکه پێکهێنه‌ره‌کانی چه‌کی نیوه‌کی دا به‌کار دێن.
به‌رپرسێکی کۆمپانیای پارێزگاری سیمانتیک (Symantec) به ناوی Liam O Murchu ده‌ڵێ مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که ئه‌م کرمه دیسانه‌وه هێرش بکاته سه‌ر ئه‌و کومپیۆترانهی که پاک کراوه‌نه‌ته‌وه. ..
هه‌موو جارێک که Stuxnet هێرش ده‌کاته سه‌ر کومپیۆته‌رێک، تێده‌کۆشێ پرۆگرامێک به ناوی Step 7 بکاته ئامانج و تووشی بکا. Step 7یش پرۆگرامێکه به‌کار دێ بۆ کونترۆڵ کردنی ئه‌و سیسته‌مه کومپیۆتهرانهی له لایه‌ن کومپانیای Siemensه‌وه دروست کراون.
ناو براو له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێ: هه‌موو ئه‌و په‌ڕگانه‌ی سه‌ر به Step 7 به هۆی Stuxnetه‌وه تووش ده‌بن. ئه‌و به‌کارهێنه‌رانه‌ی ده‌یانهه‌وێ په‌ڕگه‌یه‌کی Step بکه‌نه‌وه، تووشی ئه‌و کرمه ده‌بن.
ئه‌و کامپیۆتهرانه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بن، ئه‌گه‌ریش خاوێن بکرێنه‌وه دیسانه‌وه تووش ده‌بنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه تووش بوون به‌م نهخۆشییهویهوه، مانای له‌کۆڵ نه‌بوونه‌وه‌ی که‌ند و کۆسپێکی زۆره.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی کومپانیای سیمانتێک ده‌ڵێ: سهناریۆیهک بێنه به‌ر چاو خۆتان، که‌سێک کومپیۆته‌رێکی له‌م کرمه خاوێن کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێش خاوێن کردنه‌وه‌ی، کوپی له په‌ڕگه‌کانی خۆی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و پاراستوونی، له نێو ئه‌و پهڕگانهشدا په‌ڕگه‌یه‌کی Step 7 هه‌یه. کاتێک کاتێک ئه‌و که‌سه بیهه‌وێ ئه‌و په‌ڕگه‌یه بکاته‌وه، له زووترین کاتدا دیسانه‌وه تووش ده‌بێته‌وه.
زۆربه‌ی کومپانیا پارێزگارییه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان که Stuxnet یه‌کێک له‌و کرمه سه‌رسه‌ختانه‌یه تاکوو ئێستا بینراوه‌ته‌وه. ئێرانیش یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌یه که به تووندی گیرۆده‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه بووه، هه‌ر بۆیه دوودڵییه‌کی زۆری هوروژاندوو که ئه‌مه شه‌ڕی Warfare (IW) (cyberkrig)ه که له‌گه‌ڵ ئێران دا ده‌ستی پێ کردووه.
http://www.kurditgroup.org/
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر