گرنگە تکایە هەموو لایەک بڵاوی بکەنەوە
بەیانامەی گەنجانی فەیسبووک
٦/٣/٢٠١١
وەکو هەموومان ئاگادارین ماوەیەکە لە مەیدانی ئازادی و سەرای کوردایەتی ڕۆژانە خەڵکی سلێمانی بە مناڵ و گەنج و لاو‌و پیرەوە هاوار ئەکەن بۆ چاکسازی و بەدیهێنانی خەونە لەگۆرنراوەکان .. بەڵام سەرەڕای ئەوەی دەسەڵات داواکاری ئەم هەموو خەڵکە ستەم دیدەی پشتگوێ خستەوە بەوەش نەوەستاون ڕۆژانە خەڵک ئەگرن و ئەکوژن و بریدار ئەکەن و شوێن پاتاڵ ئەکەن...
لە دواین هەڵمەتی دەسەڵاتی لەناوچوو پێمان گەیشتووە کەوا،،
یه‌كێتی نیشتیمانی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م رێكخستنه‌كانی خۆی كردۆته‌وه سبه‌ی له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ند ئاماده‌بن.
هه‌وره‌ها زۆربه‌ی بنكه‌ی پۆلیس و ته‌نانه‌ت ئه‌فسه‌ری پله باڵاش ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه‌سبه‌ی به‌جلی كوردیه‌وه بچنهبهردهم مه‌ڵبه‌ند،وە وابڕیارە بەرەو مەیدانی ئازادی بەڕێوە بکەون و بکەونە گیانی گەنجانی بێدەسەڵاتی ئەم ووڵاتە،،،.
وە بەپێی ئەم هەواڵەی پێمانگەیشتووە یەکێتی لە ئەمشەوەوە پلانەکەی جێبەجێ ئەکات و خەڵکی شەرفرۆش ئەنێرێتە مەیدانی ئازادی،،
بۆیە بەپێویستمان زانی لەم چەند خاڵانەدا بەیانامەکە ڕوون بکەینەوە..
١. داواکاری هەموو خۆپیشاندەران لە مەیدانی ئازادی کۆببنەوە،، بڵاوە نەکەن و با کۆبونەوەکان لە یەک شوێن بێت،،
٢. داواکارین لە گەنجان و لاوان و خۆپیشاندەرانی مەیدانی ئازادی بەوپەڕی هێمنیەوە بڕواننە پلانەکان و دان بەخۆیانا بگرن و دووربن لە هەڵچوون و ترس..
٣. ئەنجوومەنی کاتی سەرای ئازادی ئاگاداری ئاسایش و لایەنی پەیوەندیدار بکاتەوە بۆ پارێزگاری کردن لە خەڵکی ڕاپەڕیوی مەیدان و پەرژینێک دروسبکرێت لەنێوان هەردوولا،..
٤. داواکارین لە ڕۆشنبیران و هونەرمەندان بەیانی ڕوو لە مەیدانی ئازادی بکەن و پەرژینی ئاشتی دروست بکەنەوە لەنێوان خۆپیشاندەرانی مەیدان و خەڵکی یەکێتی..
٥. داواکارین لەو پێشمەرگانەی هاتوونەتە نێو ڕیزی خۆپیشاندەران دەروازەکانی سەرای ئازادی داخەن و پارێزگاری لە دەروازەکان بکەن و بەری نەدەن..
٦. داواکارین لە ڕاگەیاندنەکان ڕوو لە مەیدانی ئازادی بکەن و تەواوی ڕووداوەکان ڕووماڵ بکەن..
٧. هەر ڕووداوێکی خوێناوی ڕووبدات و خوێنی ئەم شارە خێر لەخۆ نەدیوە بڕژێتەوە ئەم لایەنانە بەرپرسی سەرەکین. (یەکێتی نیشتمانی کوردستا، ئاسایشی سلێمانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان)..
گەنجانی فەیسبووک.
------------------------------------
سایتی CNN و كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره باس له روداوه‌كانی دوێنێی كوردستان ده‌كه‌ن
(سبه‌ی):
له دوای روداوه خوێناویه‌كه‌ی 17 شوباته‌وه، روداوه‌كانی كوردستان بونه‌ته جێگه‌ی باس و خواسی راگه‌یاندنه جیهانیه‌كان له‌و نێوه‌نده‌شدا تاڵان كردنی رادیۆی "ده‌نگ" له كه‌لار و سوتاندنی جادرهكانی سه‌رای ئازادی له راگهیادنه جیهانیه‌كاندا ده‌نگیان دایه‌وه.
له راپۆرتێكی CNNدا هاتوه كه شه‌وی رابردو له ناوجه‌رگه‌ی شاری سلێمانی هێزێكی ده‌مامك له‌سه‌ر هێرشیان كردۆته سه‌ر خۆپیشانده‌ران و خێمه‌كانیان سوتاندوه. خۆپیشانده‌رانیش ئه‌م هێرشه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ كهتهرخهمی هێزه‌كانی ئاسایش له پاراستنی خۆپیشانده‌ران. له به‌شێكی تری راپیۆرتهكهدا هاتوه كه بۆ جاری دوه‌م له دوای سوتاندنی كه‌نالی NRTهێرش كراوه‌ته سه‌ر كه‌ناڵێكی میدیای سه‌ربه‌خۆ كه ئه‌ویش رادیۆی ده‌نگه له كه‌لار.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه كه‌نالی ئه‌جه‌زیره له راپۆرتێكدا باس له تاڵان كردنی رادیۆ ده‌نگ و سوتانی جادرهكانی سه‌رای ئازادی كرد.
له كاتێكدا كه‌ناڵه جیهانیه‌كان به گرنگیه‌وه باس له روداوه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن و هه‌واڵ و راپۆرت له باره‌یه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێ كه‌ناڵی ناوخۆی وا پیشان ده‌ده‌ن كه كوردستان ئارامه و به‌هیچ شێوه‌ك باسی ئه‌و روداوانه‌یان نه‌كردوه

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر