بۆ یه‌که‌مجار له یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا
کۆنفرانسێک له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له سه‌ر کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال
شایه‌نی باسه ئه‌م کۆنفرانسه که سه‌عات 10.30ی به‌یانی تا 5 ی ئێواره ده‌خایه‌نێت، له په‌راوێز و هاوته‌ریبی خولی شانزه‌هه‌می کۆبوونه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان سازده‌کرێت، به زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی ده‌بێت و کۆمه‌ڵێک لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی و زانستی له خۆ ده‌گرێت. جگه‌له‌وه‌ی فیلمێکی دۆکیۆمێنتی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی کورد پیشانی ئاماده‌بووان ده‌درێت، هاوکات پێشانگایه‌کی وێنه‌ییش بۆ شه‌هیدانی کیمیابارانی هه‌له‌بجه به شێوه‌ی سلاید نیشان ده‌درێت.
مه‌به‌ست له‌م کۆنفرانسه که له‌سه‌ر پێشنیازی چاودێری کوردۆساید ئه‌نجامده‌درێت بریتییه له:
1/ ناساندنی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیانه به جینۆساید له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا
سودوه‌رگرتن له ئه‌زمونی گه‌لان له کارکردن و تێکۆشان بۆ ناساندنی ئه‌م تاوانانه له‌باری یاساییه‌وه به جینۆساید 2/
3/ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتوان و نه‌هێشتن و که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری و ئاسه‌واره‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییانه
جێگه‌ی باسه پاش کۆنفرانس هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و لێکۆڵینه‌وانه‌ی له کۆنفرانسهكهدا پێشکه‌ش ده‌کرێن له دووتوێی کتێبێک‌دا به زمانی ئینگلیزی چاپ ده‌کرێن....
چاودێری كوردۆساید-چاك
16.3.2011
کوردستان نێت
چوار گەنجی کورد یادی ٢٣ ساڵەی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لە شاری لوند ریکدەخەن ئەم بیرەوەریە لە ڕۆژی ١٦/٣ /دا٢٠١١ ڕیکدەخریت و مەبەستیان ئەوەیەداوایهک بە شارەوانی لوند پێشکەش بکەن بۆ چاندنی درەختێک لە ناوەڕاستی شاری لوند وەک هێمایەک بۆ کیمیابارانی هەڵەبجە.
سیروان ده‌باغ ساڵی چوارهەمیەتی لە کولێژی ئهندازياريی (بەشی ڕیگاوبان) له زانکۆی لوند، غوربەت ساڵی سێهەمیەتی لەبەشی رامیاری نێودەوڵەتی زانکۆی لوند، دیلان ساڵی سێهەمیەتی لە بەشی ئابۆری زانکۆی کلیخانستاد، پەروین ساڵي سێهەم و کوتايیه لە دواناوەنديی لە شاری ماڵمۆ.
سیروان خەڵکی سلیمانیە، غوربەت و دیلان خەڵکی کون‌یان و پەروینش خەڵکی ورمێيه، هەر چواریان بە منداڵی لەگەڵ خیزانەکانیان وڵاتیان بەجێهیشتوە بەهۆی زۆلم وستەمکاريی رژێمە داگیرکەره‌کانی کوردستانه‌وه.
پرۆژەکهیان بە سێمیناریک لە یەکێک لە هۆڵەکانی زانکۆی لوند دەست پێدەکات بۆ یادکردنەوەی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، وەستانی خوله‌کێک ماته‌م، داگیرساندنی ٢٣ مۆمی یادەکە، مامۆستا بورهان یاسین مامۆستای مێژو لە زانکۆی لوند خۆبەخشانە بەشداری دەکات.
لە قاوەخانەیەکی لوند چاوم کەوت بەم چوار گەنجە خوێنگەرمەو هەندێک پرسیارم لێکردن:
سیروان دەڵیت بیروکەی ئه‌م پڕۆژه‌يه ساڵی ٢٠٠٩ لە مێشکمدا پەیدا بوو، دەستم کرد بە واژۆ کۆکردنەوە، دواتر ئەم گەنجانەم ناسی و بۆم باسکردن، بیرۆکەکهیان پەسەندکرد و دەسمانکرد بە ئیش‌کردن بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە.
غوربەت دەڵێت دەمانەوێت بە باشی خومان ئامادە بکەین بۆ ئەوەی کاتێک پرۆژەکەمان گەیشتە بەردەم سیاسييەکانی شارەوانی هیچ کەموکوڕيیەکی تێدا نەدوزنەوەو یەکسەر پەسەندی بکەن، بەڵام هەندێک کۆسپی ئابۆریمان هه‌یە، هەوڵمان دا چەند دەوڵەمهندێکی کورد یارمەتیمان بدەن، بەڵام بەداخەوە خۆیان دزیەوە. هەڵبەتە ئامادەبوانی کۆڕێکی ماموستا بورهان یارمەتیان بۆ کۆکردینەوە هەروەها چەند ئەندامێکی پەرلەمانی سوید و ئەوروپا.
سێ پێشنیاز هەن:
یەکەم: لەناوەڕاستی شاری لوند لە باخچەیەک کە موڵکی زانکۆیە به‌ناوی "لوندا گۆرد" هەندێک درەختیان تێدان کە تەمەنیان لە ١٠٠ ساڵ کەمتر نیە، ئەم هیوایە زۆر قورسە بێتەدی.
دوهەم: لە باخچەی گشتی لوند شارەوانی بەنیازە ٨٣ درەخت بچێنێت، یەکێک لەوانە تەرخان بکرێت بۆ هەڵەبجە، بەڵام دەمانەوێت لەبەردەم درەختەکەدا تابلۆیەک دەربارەی هەڵەبجە هەبێت.
سیهەمیان: شارەوانی پارچە زەویهکمان بۆ تەرخان بکات، خۆمان درەختەکە بڕوێنین.
گرفتێکی تر نازانین چ جۆرە درەختێک هەڵبژیرین، لەوانەیە درەختی لیند -"زەيزەفۆن" بێت.
واژۆی چوار کەسایەتیمان هەیە لە کۆمیتەی تەکنیکی شارەوانی لوند، هەروەها کارمەندێکی بەرێوەبەرایەتی تەکنیکی شارەوانی لوند، چەندەها ئەندامی پەرلەمانی سوید و ئەوروپا.
شاری لوندمان هەڵبژارد لە بەر ئەوەی شارێکی گەورەیە، بە کولتور و زانکۆ گەورەکەی کە کۆنترین زانکویە لە وڵاتانی باکوری ئەوروپا، هەروەها گەورەترین ناوەندی تۆژینەوهی ئەوروپای لێ دروستدەکرێت و لەهەمان کاتدا پچوکەو درەختەکە ون نابێت، لە شارێکی وەک ستوکهۆڵم رەنگە کەس نەیدۆزێتەوە.
لوند شاری زانیاریە و باشە زانیاری هەبێت دەربارەی گەورەترین شەڕی بیۆشیمی لە جیهاندا، دژی هاوڵاتی سڤیل لە دوای شەڕی جیهانيی دووەم.
پەروین باس دەکات و ده‌ڵێت: ئێمە منداڵ بۆین، یان کاتی کارەساتەکە هەر لەدایک نهبووبووين، بەڵام خۆشەویستیمان بۆ وڵات و گه‌ل دەمێنێتەوە. ئێمە هەست بە بەرپرسێتی دەکەین، دەتوانین ئەو کارەساتە لەگەڵ کارەساتی ژینۆسایدی جوەکان و روداوەکانی رواندا بەراورد بکەین.
٦٥ ساڵ دوای ژینوسایدی جوەکان لە هەموو ئەوروپادا ئەم کارەساتە لە قوتابخانەکان دەخوێندرێت. من خەڵکی کوردستانی باکورنیم، بەڵام کوردم. ئێمە سەربەخۆین و سەر بەهیچ لایەنێکی سیاسی یان ئاینی نین.
ناتوانین هەڵه‌بجە لەگەڵ هێرۆشیما بەراوردبکەین، لە بەر ئەوەی کارەساتی هەڵەبجە بەشێکە لە ئەنفال. کەواتە دەتوانین لەگەڵ جینۆسایدی جوەکان یان روداوەکانی رواندا بەراوردی بکەین، هەڵەبجە میلەت کوژی و راگواستن بوو، ئێستا لە سۆماڵیش کومەڵگای کوردی دوای ئەنفال هەیە کە ڕاگوێزراون.
- ئایا ئێوە هەر چوارتان بەیەکەوە پەیوندیتان کردوە بە شارەوانی یان حکومەتی هەریمهوه؟ - نەخیر لەبەر ئەوەی ئێمە نامانەوێت ئەم پرۆژەیەی ئێمە ببێت بە هی سیاسیەکان و خۆیانی پێوە هەڵکێشن.
ئێمە پەیوەندیمان کردوە بە کوردەکانی ناو لایەنە سیاسیەکانی سوید و هەروەها پارتە سویدیەکان.
کاره‌ساتی هەڵەبجە تاقه کارەساتێک نیە لە مێژوی کوردا، بەڵام وەک پرۆژەی داهاتومان دەمانەوێت کارەساتەکانی بەشەکانی تری کوردستان بناسینین و دەمانەویت ئیمە ببین بەو ئەڵقەیە کە کورد یەک دەخاتەوە .
غوربەت دەڵیت من هیوایەکی زۆرم هەیە کە ئەم پرۆژەیەی ئێمە ببێتە یەکەم هەنگاو بۆ یەکبوونی گەنجانی کورد.
بەرنامەی پرۆژەکە:
17:45 دەرگاکان دەکرێنەوە
18:00 بەخێرهاتنی میوانەکان لەلایه‌ن رێکخەرانی پرۆژەکەوه
18:15 سێمينارێک دەربارەی هەڵەبجە لەلایه‌ن د. بورهان یاسینه‌وه پێشکەش دەکرێت
19:00 پشوو
19:30 ماموستا فەرهاد شاکەلی چەند کۆپلەیەک شیعر پێشکەش دەکات
20:00 خوله‌کێک راوەستان بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و داگیرساندنی ٢٣ مۆمی یادەکە
20:15 باسکردنی پرۆژەی درەختەکەی هەڵەبجە
20:30 کۆتايی
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
halabja. minnesdag@gmail. com
+46(0)704 95 46 18
شرح کشته شدن بهنود رمضانی در چهار شنبه سوری توسط یک شاهد عینی از تهران
دیشب بهنود رمضانی در محله نارمک میدان 22 توسط بسیجی ها کشته شد .
حدود ساعت ده شب به وقت تهران وقتی که جوان ها به خانه هایشان بر میگشتند ,موتورهای بسیجی بهشون حمله کردند و با شوکر جوان ها رو می‌زدند و چون توی جیب های بهنود نارنجک های دست ساز بود ,همه نارنجک ها ترکید و بدنش تیکه تیکه شد ,شاید این فجیع ترین صحنه ای بود که در زندگی دیده باشم ,غیر از من چندین تا شاهد عینی دیگه هم آن‌جا بودند و با صدای جیغ ها و فریادهامون بقیه مردم هم آن‌جا آمدند, 2 تا از بسیجی ها موتور هاشونو گذاشتند و با چند تا موتور دیگه که همراهشون بودن فرار کردن .
بعد از ده دقیقه آمبولانس آمد و بهنود را برد و دوستانش با ماشین های شخصی خودشون دنبالش رفتند , بعد از 30 دقیقه در تماس تلفنی با بیمارستان الغدیر گفتند که حالش وخیمه و شرایط خوبی نداره .
امروز صبح وقتی از هر کسی در محل سوال می‌کردم همه میگفتد که ما ازش خبری نداریم . و این برایم جالب بود ...
بعد از کلی گشتن در محل توانستم چند تا ار دوستاشو پیدا کنم که عکس بهنود در دستشون بود , وقتی سوال کردم , گفتند که فوت کرده .
در مورد بهنود سوال کردم :گفتند که دانشجوی مهندسی مکانیک بوده در شمال و از بچه های تهران پارس و چون از دوستای صمیمی ما بوده دیشب پیش ما اومده که با هم باشیم که بسیجی ها آن بلا را سرش آوردند .
لطفا اطلاع رسانی کنید.
-------------------------------------------------------------------
فيلمی از آتش زدن موتور نيروهای بسيج در تهران
عکس و فیلم؛ چهارشنبه سوری در استکهلم سوئد
یکی از خوانندگان با ارسال فیلم: جشن چهار شنبه سوری در استکهلم ۱۳۸۹ .در این مراسم رهبر حزب لیبرل سوئد که معاون نخست وزیر سوئد و وزیر آموزش و پرورش سوئد نیز می‌باشد سخنرانی کردند و اقدام سرکوب گرانه رژیم ملاها را در ممنوع ساختن این مراسم تاریخی در روز چهار شنبه سوری محکوم کردند و از جنبش آزادیخواهانه مردم ایران به همراه دیگر ملتهای خاور میانه حمایت کردند.
چهارشنبه سوری در بابل و بروجرد؛ مرگ بر دیکتاتور
چهار شنبه سوری، فریاد مرگ بر دیکتاتوردر بابل ، ۲۴ اسفند
چهار شنبه سوری، فریاد مرگ بر دیکتاتور و یا حسین میر حسین در بابل
چهارشنبه سوری ، فریاد آزادی آزادی در بروجرد ۲۴ اسفند ۸۹
برگزاری چهارشنبه سوری در مشهد با وجود حکومت نظامی
شلیک تيرهوايی در شب چهارشنبه سوری در شهرک آپادانا
چهارشنبه سوری؛ فرستادن بالون سبز به هوا در نارمک
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر