سەیر بکەن بزانن داعشەکانی کوردستان کە ئەندامی پارەلەمانی کوردستانن چی دەلێن
عه‌لی باپیر: داعش كافر
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، عه‌لی باپیر له‌میانه‌ی كۆڕێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه داعش كافر نیه.
: عه‌لی باپیر له‌میانه‌ی كۆڕێكدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی ئه‌نجامیدا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌وان پێیان وانیه داعش كافربێت، چونكه داعش هه‌ر كه‌سێك له‌و نه‌بێت به‌كافری داده‌نێت، بۆیه ئه‌مان نایانه‌وێت له‌وان بچن.
وتیشی، ئێمه به‌ئاشكرا ده‌یڵێین داعش هێزێكی تیرۆرسته‌و وه‌ك ئه‌و كونهپهپوه وایه كه بچنه هه‌ر شوێنێك وێرانی ده‌كه‌ن.
عه‌لی باپیر سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی شه‌هیدبونی پێشمه‌رگه‌ش وتی "هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه موسوڵمان بێت‌و بڵێت خوایه له‌به‌ر تۆ پارێزگاری له‌نیشتیمان ده‌كه‌م ئه‌وه شه‌هیده".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ كه‌سانی سه‌ر بهحیزبهكهی نه‌چون بۆ شه‌ڕ ئه‌میری كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ی وت، ئێمه داوامان له‌سه‌رۆكی هه‌رێم كردوه كه خه‌ڵكمان هه‌یه بچێت بۆ شه‌ڕ، شه‌ڕكردنیش به‌بێ چه‌ك نابێت بۆیه داوامانكردوه چه‌كمان پێبده‌ن، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه.
لێدوانه‌كه‌ی باپیر سه‌باره‌ت ناونه‌بردنی داعش به‌كافر له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ موفتی گشتی سعودیه، شێخ عه‌بدولعه‌زیز ئالشێخ له‌به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیدا كه كه‌ناڵی (بانگه‌وازی ئیسلام) له‌شاری مه‌كه بڵاویده‌كاته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "ئه‌وانه‌ی به‌ناوی ئیسلامه‌وه خۆیان دهناسێننو خوێنی خه‌ڵكی ده‌ڕژن، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ئیسلامه‌وه نیه‌و ته‌نانه‌ت ئیسلام دهشوێننو له‌كافر زیانی زیاتره بۆ ئیسلام".
ئه‌و وتی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعش تاقمێكی تاوانكارو زاڵمی پیسنو بۆ گهندهڵكردنو چه‌واشه‌كاری هاتون" داواشی له‌میدیاكان كرد كه ئه‌م راستییه بۆ خه‌ڵكی رون بكه‌نه‌وه كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی نییه‌و لاده‌ر (مونافیق)ن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر