Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ بهمن ۲۱, سه‌شنبه

ڕۆژنیوز ئه‌و فڕۆکانه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ چه‌ک بۆ داعش داده‌گرن





ڕۆژنیوز ئه‌و فڕۆکانه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ چه‌ک بۆ داعش داده‌گرن
ڕۆژنیوز - ئه‌له‌ند که‌رکوکى
‌جوتیارانى سنورى دیاله‌ و فه‌لوجه‌ ئاشکراى ده‌که‌ن که‌ فرۆکه‌ى تورکى چه‌کى به‌داعش گه‌یاندوه‌ ، به‌ڵام به‌رپرسانى حکومى و ئه‌منى ده‌ڵێن زانیاری ته‌واومان لانیه‌.
ماوه‌یه‌که‌ ڕۆژانه‌ ده‌بیندرێت و ده‌بیسترێت که‌ فڕۆکه‌ی نه‌ناسراو له‌و ناوچانه‌ی چه‌ته‌کانی داعش داگیریانکردوه‌ ده‌نیشنه‌وه‌ و بار و ئه‌شیا بۆ داعش داده‌گرن.


له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنیوز په‌یوه‌ندی کرد به‌ عه‌مارجبورى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله‌ ، ناوبراویش به‌ رۆژنیوزی گوت:" له‌لایه‌ن جوتیارانى سنوره‌کانى ناحیه‌ى مه‌نسوریه‌ى شه‌ت ، قه‌ره‌ته‌په‌ و فه‌لوجه‌ , هه‌واڵمان پێگه‌یشتوه‌ که‌ ئه‌وان چه‌ند جار چه‌ند فرۆکه‌یان بینیوه‌ , چه‌کیان بۆ ‌داعش داگرتوه‌".
عه‌مار جبورى گوتیشى، تائیستا به‌ڵگه‌ى ته‌واومان به‌رده‌ست نه‌که‌وتووه‌، به‌ڵام هاوڵاتی و جوتیارانى ئه‌وناوچانه‌ ده‌ڵێن ، ئه‌وه‌ی ئه‌وان بینیویانه‌ فرۆکه‌ى تورکی بوون و چه‌کىان گه‌یاندۆته‌ داعش.
‌لای خۆشیه‌وه‌ عه‌قید غالب عه‌تیه‌ , به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى دیاله‌ هه‌واڵه‌که‌ی پشتڕاست کردوه‌ و به‌ رۆژنیوزی گوت": ئێمه‌ وه‌ک هێزه ‌ئه‌منیه‌کان ، قسه‌ى جوتیاره‌کانی ئه‌و ناوچانه‌مان پێگه‌یشتوه‌ ، ئه‌وان ده‌ڵێن له‌ناوچه‌کانی خۆیان فرۆکه‌یان بینیه‌وه‌ که‌ له‌وشوێنانه‌ی داعشی لێیه‌ نیشتوه‌ته‌وه‌ و چه‌کیان بۆ داگرتوون".
عه‌قید غالب گوتیشى، زانیارى ته‌واومان له‌به‌ربه‌ده‌ستدا نیه‌، به‌ڵام وه‌ک هێزه‌ ئه‌منیه‌کان ده‌ستمان به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ کردوه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌.
پێشووتر و له‌ 02.12.2014 دا به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک ڕۆژنیوز ئاشکرای کردبوو، که‌ تورکیا سێ هەلیکۆپتەر ده‌نێرێته‌‌ ڕۆژئاوای شەنگال و له‌سەر ئاسمانی گوندی (شیلۆ) چه‌ک و جبەخانەیان بۆ چه‌ته‌کانی داعش بەرداوەتەوە.
ڕۆژنامەی سەفیری لوبنانیش له‌ 05.10.2014 دا ئاشکرای کردبوو ، کە حکومەتی تورکیا لە ڕێی کەسانێکی لوبنانیەوە زیاتر لە ٢٠ هەزار ئامێری بێتەلی کڕیوە و لە سنوری تورکیا – سوریاوە گەیاندویەتیە چەتەکانی داعش.
له‌ 31.10.2014 دا ڕۆژنیوز بڵاوی کردبوه‌وه‌ که‌ له‌کاتی شه‌ڕی کۆبانێدا تورکیا ڕاداره‌کانی له‌سه‌ر سنوری ڕۆژئاوا دانابوو و پێش گه‌یشتنی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ بۆردومانی داعش له‌ کۆبانی، تورکیا له‌ڕێی ته‌له‌فۆن یان ئامێری بێته‌له‌وه‌ چه‌ته‌کانی داعش ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ که‌ پێگه‌کانیان چۆڵ بکه‌ن.
10/02/2015-12:23 ‌

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر