Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ شهریور ۲۴, شنبه

من سالانیکی زۆرە لە مەر ریکخراوەکانی رۆژهەلات وباکوور و رۆژئاواو باشووری کوردستان و لیکولینەوە دەکەم پەیوندی باشیشم هەییە زانیاری باشیشم هەییە.

دوینە و ئیستا 

من سالانیکی زۆرە لە مەر ریکخراوەکانی رۆژهەلات وباکوور و رۆژئاواو باشووری کوردستان و لیکولینەوە دەکەم پەیوندی باشیشم هەییە زانیاری باشیشم هەییە.
رووبەڕوویەک لەگەڵ چەکدارانی قیادە مۆقەتە دەربارەی شەڕەکانی دژی حیزبی دێموکرات لە شنۆ

 لە مەر پەیوندی وەها کە کاک عەلی جوان مەردی دەلێت لە سەر شەهیدەکانی پژاک گواییە پەکەک زانیاری داوەتە سوپای پاسداران بوو کوشتنی ئەو شەهیدانە من لە ئەو براوادا نیم. بەلام پەکەک ناتوانێت شەری چوار وەلات بکات لە کاتیکدا پەکەکە دژ بە یەکیک لە گەورەترین هیزی ناتودا شەر دەکات. هەموو حیزبە کوردیەکان پەیوندیان هەییە لە گەل رژیمەکاندا من ناو ناهینم بەلام لە کاتی خۆیدا دەتوانم بە بەلگەوە باسی بکەم . ئەگەر بە قسەی کاک عەلی بیت بە گیر دانی رامین حوسین پەناهی بە کوشتن دانی ئەحسان فەتاحیان بە کومەل دەستگیر کردنی چەند پیشمەرکەی کومەلە و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی رۆژهەلات و شەهید بوونیان دەستی ریکخراوەکانی کوردی تیداییە من لە ئەو بروایەدام کە رژیمی ئیران لە ناو ریکخراوەکانی کوردستانی رۆژهەلاتدا سیخورەی تایبەتی هەییە ‌هەر چەند مانگ پیش ئیستا کەسیکی ئیرانی کە بەهاوکاری کومەلە هات بوو فەرانسە ئیستا سیخورەی ئیراندەرچو. زۆر کەس دەناسم کە سەردانی سەفارەتخانەکانی کۆماری تێرۆرو مرۆڤکۆژی پەتوسیدارەی ئیران دەکەن جا خۆیشیان بە ئەندامی کومیتەی حیزب لە دەرەوەیی وەلات دەزانن ناوەکانیان وینەکانیان لە بەر دەستاییە هەر کات بە پیویستی بەزانین بەلاویان دەکەینەوە. سالی ٢٠١٣ لە شاری کارلستادی سوئد ح هات بوو لام وەتی تازە لە کوردستان گرامەتەوە وەتم زۆر باشە وەتی دەزانی هەم سەردانی بەریز موستەفا هیجریم کردوە و هەم سەردانی بەریز عەبدلای حەسنزادە و سەردانی زۆر جیگای نەهینئ حیزبی دیمۆکراتەکانم کردوە، منیش وەتم خۆ تۆ شەوو رۆژ لە ناو سەفارەتخانەکانی کۆماری پەتوسیدارەی ئیراندای چوون ریگات پی ئەدن بە ئاسانی سەردانی بنکەوبارەگاکان و جیگا نەینیەکانی حزب بکەێت پی کەنی وەتی تو ئەوندە لە گەل موجایدینی خەلقدا کارت کردوە میشکتیان شوردۆتەوە کۆماری ئیسلامی ئالوگوری بە سەردا هاتوو دیمۆکراتەکان سەرکردەکانیان دەلێن برۆن بوو سفارەتی ئیران چوونکە ئیمە ئیرانین. ئەمرۆ زۆر چت هەن دەتوان زیانیان هەبێت بوو ئیعتباری رۆژنامەنووس هەرچەند کاک عەلی خۆی سەر بە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیرانە بەلام باشترە واییە وەک کارە جوانەکانی بە بەلگەوە قسە بکات لە سەر ریکخراوەکانی کورد باشتر واییە. بەمانویت و نەمانویت پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عیراق لە گەل چەند لایەنی دیکەی رۆژهەلاتی کوردستانی ئیراندا هەول ئەدن ناوەی پەکەکە لە لای خەلکی رۆژهەلاتی کوردستان خراپ بکەن ووها نیشان بەدەن کە ئەوە پەکەکە بوو لە کاتی قەیادە مەوەقتدا شانبەشانی سپای داگیرکەری رژیمی پەتوسیداری ئیران شەرئ دژ بە کوردەکانی رۆژهەلاتی کوردستان دەکرد. ئیمە کاتیک لە سەر رۆداوەکانی کوردستان بە گەشتی لیکولینەوە دەکەین بە یادی ئەنکەسە ی سەر بە پارتی دەکەوین کە زۆر لە ریکخراوەکانی رۆژهەلاتی کوردستان بوونی ئەنکەسیان لی دەێت  

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر