Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ بهمن ۵, جمعه

اووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ۷ ساڵ زیندان سزا درا

اووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ۷ ساڵ زیندان سزا درا
یەکشەممە ۳۰ ڕێبەندانی ۱۳۹۷ هەتاوی زیندانی کراوی کورد لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ بەناوی کەماڵ عەبدووڵڵاهی خەڵکی پیرانشار بە ۷ ساڵ زێندان سزا درا . ناوبراو دەگەڵ زیندانێکی تری پیرانشاری محەمەد پتایێش بەیەکەوە سەرجەم بە۱۴ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دران . 

بە گوێرەی هەواڵەکان، ناوبراو بە تۆمەتی جاسوسی بۆ ئەمریکا لە ئێران و هەر وەها بەرەنگار بوونەوەی ئەمنییەتی نەتەوەیی لە لایان دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ تاوان بار کرا.

جێگای ئاماژەیە، کە کەماڵ عەبدووڵڵاهی لە ۱۵ گوڵان‌ی ئەم ساڵ دا  بە ماوەی ۳مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ دەسبەسەر کرابوو و دوایی گوازراوە بۆ زیندان و چوارشەممە ۱۰ی گەلاوێژ‌ بە تۆمەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەمنییەتی نەتەوەیی لە لقی ۶ ی دادگای ئینقلاب ئێران لە ورمێ لێکۆلینەوەی لێکرا.
چاڵاکوانی مەدەنی شەهرام فەرهادی بە بێ ڕێزی و لێدان ڕەوانەی زیندان کرا

۱ بەفرانباری ۱۳۹۷ هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان کردە سەر ماڵی شەهرام فەرهادی و بە لێدان و کوتان ناوبراویان دەسبەسەر کردوو و گوێستوویانەوە بۆ زیندان.
 جێگای ئاماژەیە شەهرام فەرهادی هەروەها لە ۲۵ سەرماوەزی ۱۳۹۶ هەتاوی لە لایان ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دەسبەسەر کرا بوو و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتەی ۲۰۰ میلیۆنی ئازاد کرا بوو.

شیاوی باسە کە ناوبراو لە چاڵاکوانانی مەدەنی شاری سنە یەو هەروەها پێشینەی چالاکوانی ژینگە پارێزی و بەشداری لە کەمپەینی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ هاوڵاتیان لە شەنگاڵ و کۆبانی هەبووەو لەو دواییەدا یاریدەری هاووڵاتیانی بوومەلەرزە لێدراوی کرماشان بووە.

شەهرام فەرهادی لە ۲۳ ڕێبەندانی ۱۳۹۶ هەتاوی  لە لایان لقی ۱ دادگای کۆماری ئیسلامی لە سنە تۆمەتی هاوکاری کردن دەگەڵ یەکێک لە حێزبەکانی ئۆپۆزسیۆن کوردی دژ بە ئێرانی لێدرابوو و بە ۴ساڵ‌ زیندانی تەعزیری سزا درابوو کە دوای دەرکردنی سکاڵا لە لایان پارێزەی ناوبراو بۆ ۲ ساڵ زیندان کەم کرایەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر