Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ دی ۱۹, چهارشنبه

وەزیرێکى ئیسرائیلى بە تاوانى سیخوڕى بۆ ئێران دادگایی کرا


 وەزیرێکى ئیسرائیلى بە تاوانى سیخوڕى بۆ ئێران دادگایی کرا

▪️ وەزیرى پێشووى وزە و ژێرخانى ئیسرائیل بە تاوانى "سیخوڕی بۆ ئێران و پێدانى زانیارى بە دوژمن"، بە ١١ ساڵ زیندانى مەحکوم کرا.
▪️ گۆنن سگۆى وەزیرى وزە و ژێرخانى دەوڵەتى پێشووى ئیسرائیل ئەمرۆ چوارشەممە لە لایەن دادوەرى ئیسرائیلەوە بە هاوکار و سیخوڕى دوژمن تاوانبار کرا.


▪️ ئەم حوکمە بە شێوەى ڕێککوتن وەبەرچاو گیراوە و بڕیار وایە ١١ى فێبریوەرى (ڕێبەندان) لە دادگا حوکمەکەى تاوتوێ بکرێت.
▪️  سگۆ کە بە "هاوکارى دوژمن و سیخوڕی و پێدانى زانیارى بە ئێران" تاوانبار کرابوو، لە مانگى بانەمەڕى ٢٠١٨ لە گینەى ئیستەوایی گەڕێنرایەوە ئیسرائیل.
▪️  گۆنن ئەم تاوانەى ڕەت کردووەتەوە و گوتوویەتى بۆ پارە و بڕوا ئەم کارەى نەکردووە.
▪️  گۆنن گوتوویەتى "دەمویست ئێرانییەکان فریو بدەم و وەک قارەمانێک بۆ وڵاتەکەم بگەڕێمەوە".
▪️  پێشتر گۆنن بە تاوانى قاچاخ و لەبەرگرتنەوە و تەقەلوب ماوەیەک لە زیندان بووە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر