ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕژێمی ئێران دەبێ لەمەڕ چوار زیندانی سیاسی کوردی ونبوو وڵامدەر بێت
▫️بەپێ ڕاپۆرتی گرووپی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ ونبووانی قەهری یان نەخوازراو کە لەم دواییەدا بڵاوکراوەتەوە، فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەمهۆلی، عەلی حەیدەریان و فەرهاد وەکێڵی وەک ونبووانی قەهری ناسراون.
▫️بەپێ ئەم ڕاپۆرتە بەرپرسانی ئێران دەبێ وێڕای ڕوونکردنەوەی چارەنووسیان، لەئەگەری جێبەجێکردنی حۆکمی سێدارەیان، شوێنی دەفن و گڵکۆکەیان ڕابگەینێت.
▫️ئەم چوار زیندانی سیاسی کوردە لەگەڵ مەهدی ئیسلامییان لە ڕێکەوتی ۱۹ی بانەمەڕەی ۱۳٨۹ لە زیندانی ئەوین لەسێدارە دران و تا ئێستاش شوێنی دەفن و گڵکۆکەیان ڕانەگەینراوە و بنەماڵەکانیان چاوەڕێ هەواڵێک لەم بارەوەن
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر