تا دوینە باسی دەولەتی کوردی دەکرد ئیستا لە جیاتی یەک ئالا دوئالایی ئیرانی لە پشتی سەری خۆی داناوە .. ئەی عومەرەت نەمینی بوو ئەو خەباتی وا باسی لیەوە دەکەیت
کاک عبداڵە موهتەدی بای داوە.
لە جیات ئاڵایەک دوو ئاڵای ئێرانیشی داناوە.
:::::موهتدەیش بوو بە سەلتەنەت تەلەب.
دوای ئەمە کە موزاکیرە دەگەل کۆماری ئیسڵامی ئێران لە جیات کارسازی و خالی بەهێز بوو بە کارەسات و لاق لە حەوا مانەوە، کاکعەبدوڵا موهتەدی ئەم تاپۆیەی شکاند و بای داوە لای نوری زادەی یاری غاری مەعلوم اڵحال.
.
لەم فیلمەی خوارێ دا نووری زادە دوای ماوەیەکی زۆر کە لە پەپوولەکان زیز بوو و نارەحەتی ئەمە بوو کە بە راگەیەندراوی حیزبی وەدرۆ خراوەتەوە باوەشی پڕ لە چاپ لووسی و پێدا هەلکوتنی کردەوە و وەک یەکەم میوان یاری دێرینی خۆی کاک عەبدولای موهتەدی وەک چهرە ملی ئێرانی بانگ هێشتن کرد.
.
کاک عەبدولاش خودا وەکیلی هەم دڵی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی راگرت و هەمیش دلی کۆماری ئیسلامی و هەر ئەوەندە بەسە بۆ کۆماری ئیسلامی کە گووتی ( نیروهای خارجی نمیتوانند برای ایران الترناتیو سازی کنند).
بۆ راگرتنی دلی پان ئێرانیستەکانیش گووتی: باید در چهار چوب ایران ازاد با هم همکاری کنیم.
.
دیارە دواتر خۆش خۆش درۆیان بۆ یەکتڕکرد و خودا هەلناگری ئاقای نوری زادەش مورەتەب بۆی لە مل دەدا .
.
بۆ وێنە کاک عەبدولا لە شۆنێک لەمەر جێ دان و حاوانەوەی ئەم بەهاییانەی لە ترسان عەجەمستانیان جێ هێشتبو و پەنایان بۆ رۆژهەڵاتی نیشتمان هێنابوو دەلێت: من شخصا اعلامیە دادم کە بهاییان را در خانەها بپذیرید...
دیارە ئەمەی کە دەلێت شخصا و ناوی کۆمەلە ناهێنێت زۆر سرنج راکێشە و هاوکات کەسێک لە کۆمەلگای ئەم کاتی رۆژهەڵات ئاگاداری نەبێت پێ وا دەبێت کە لاوێکی تازە پەیگەشتووی ٢٥ سالەی وەک کاک عەبدوڵا دەبێت چ هەژمۆنێکی هەبێت کە ئەم بەهاییانە بە قسەی کاک عەبدوڵا لە سەرانسەری کوردستان نان دەدرێن ؟
.
بە هەر حال دەوری دووهەمی پرۆژەی فەرشی سوور بۆ کوری شا دەستی پێکردەوە.
.
رەنگە ئەمە خەبەرێکی خۆشیش بێت بۆ کاک کاوە ئاسینگەری کە دەمێک بوو مێدیای عەجەمانی لەسەر داخرابوو و لەسەر رەوتی هەمزیستی تێزی تازەی نەدابوو دەڕ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر