هەپەگە هێلیکۆپتەرێکی کوبرای کردە ئامانج
🔻ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
🔻لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزەکانمان ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٨:٣٠ شەو، لە گەلیی شێخزاد لە خواکورک لەدژی هێلیکۆپتەرێکی جەنگی جۆری کوبرا، کە هەوڵێداوە بێتە ناو هەرێمەکەوە، چالاکییان ئەنجامداوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، هێلیکۆپتەرەکە کراوەتە ئامانج و گورزی لێوەشێندراوە، بۆیە بە ناچار ناوچەکەی جێهێشتووە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر