Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ آبان ۲۳, پنجشنبه

خێزانی بارزانی دوو كۆشكیان لە ئەمریكا كڕیوە نرخەكەی 47 ملیۆن دۆلارە




خێزانی بارزانی دوو كۆشكیان لە ئەمریكا كڕیوە نرخەكەی 47 ملیۆن دۆلارە

دوو ماڵپەڕی ئەمریكی ئەمڕۆ لە راپۆرتێكی پڕ لە وردەكاریدا كڕینی دوو موڵكیان لەلایەن خێزانی بارزانی راگەیاندووە كە بایی 47 ملیۆن دۆلارە، باس لەوە دەكرێت كە یەكێك لە دۆستە كچەكانی كوڕانی بارزانی تیادا ژیاوە.


ماڵپەری ڤارێتی و ماڵپەڕی دارت چەندین زانیاری گرنگی دەربارەی ئەو دوو خانووە ئاشكرا دەكەن كە بەشێوەیەكی نهێنی بنەماڵەی بارزانی موڵكایەتی دەكەن و بەردەوام خەریكی نوێكردنەوەی خانووەكانن. بێڤەرلی هیلز یەكێكە لەناوچە گەشتیارییە گەورەكان كە دەكەوێتە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا ساڵانە گەشتیارێكی زۆر لە سەرانسەری جیهانەوە ڕوودەكەنە ئەو ناوچە گەشتیارییە.

ئەو دوو ماڵپەڕە باسیان لەوە كردووە كە ئەو دوو موڵكە، تا ماوەیەك لەمەوپێش خاوەنەكەی بازرگانێكی نەناسراو بووە كە نەیویستووە ئاشكرا بێت، بەڵام رۆژی یەك شەممەی ڕابردوو ئۆتۆمبیلێكی جۆری نیسانیان بینراوە كە لە یەكێك لە كۆشكەكان هاتووەتە دەرەوە، بێ ئەوەی دەمووچاوی شۆفێرەكە ڕوون بێت.

بەگوێرەی زانیاریەكانی ماڵپەڕی دارت كە رۆژنامەنوس جەیمس ماكلاین ئاشكرای كردووە، دراوسێكانی ئەو كۆشكە دەڵێن: ساڵی ڕابردوو ژنێك كە خۆی دانیشتووی بەریتانیایە لەو كۆشكەدا ژیاوە بەناوی "سودابە خوشدامەن" كە وەك دەوترێت مەعشوقی یەكێك لە كوڕەكانی بارزانی بووە، ئەو دوو كۆشكە كەسێك لەناو مەمەڵەكانیدا هەیە كە "ناوی (هەڤاڵ دۆسكی)یەكوردێكی دانیشتووی ڤێرجینیایە و كەسانی نزیكی بنەماڵەی بارزانین و هاوڕێیەتی دێرینی هەیە لەگەڵ كوڕەكانی مەسعود بارزانی".

لەو راپۆرتەنەدا كە بڵاو كراوەتەوە چەندین وێنەی ئەو دوو كۆشكەی لەخۆی گرتووە و وەك لە راپۆرتەكە باس كراوە، كڕینی كۆشكێكی ئاوا بۆ كوڕەكانی بارزانی هیچ نییە "وەك تێبینی دەكرێت ئەو كۆشكانەی لە ویلایەتی كالیفۆرنیان لەلایەن بارزانییەكانەوە كڕدراوە، بەردەوام بەتاڵە و گڵۆپەكانی هەمیشە كوژاونەتەوە و تەنیا لەم ماوەی كۆتاییدا هەست بەوە كراوە كەمێك جموجۆڵ هەیە لە ماڵەكەدا، ئەویش وەك زانیارییەكان ئاشكرایان كردووە، سەرقاڵی گۆڕینی دیكۆراتی ماڵەكەن و كەرەستەی نوێیان بۆ كڕیوە".
سەرچاوە : لڤین

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر