ئیلهام ئەحمەد: لێدوانەکانی سەرۆکى هەرێم بەرپرسیارانە و واقیعیانە نین.
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی #سوریای_دیموکرات وەڵامی نێچیرڤان بارزانی دایەوە و ڕایگەیاند، ئەو لێدوانانەى سەرۆکى هەرێم بەرپرسیارانە نین و خوێندنەوەیەکی واقعیش نین بۆ دۆخى #ڕۆژئاواى_کوردستان.
لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئێن ئاڕ تی کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاودەکرێتەوە، ئیلهام ئەحمەد سەبارەت بە لێدوانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کە وتبووی تورکیا کێشەی لە گەڵ کوردا نییە بەڵکو کێشەی لە گەڵ پەکەکەدا هەیە.
ئیلهام وتی، ئەم لێدوانانەی نێچیرڤان بارزانی هیچ کات خزمەت بە یەکێتی کوردان ناکات، بە پێچەوانەوە دەبێت داوا بکرێت تورکیا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە #کورد بگۆڕێت.
ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بارودۆخی سەرێکانی و گرێسپی لێدوانی دا، ئەردۆغان پێی ڕاگەیاندبوو بێدەنگ بێت، سەرەی هەرێمیش دێت، ئەمەش بەو واتایەی کە دەوڵەتی تورکیا پەکەکە وەکو بیانوو دەبینێت هەر کاتێکیش بیەوێت هێرش بکاتە سەر شۆێنێک بیانووى بەدەستەوەیە.
ئیلهام ئەحمەد وتیشی، ئەگەر پەکەکە نەبێت تورکیا بنەماڵەی بارزانی دەکاتە بیانوو بۆ هێرشکردنە سەر باشور، چونکە لە چاوی تورکیادا بنەماڵەی بارزانییش وەکو تیرۆرست دەبینرێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر