لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە پەرلەمان: #مستەفا_سەلیمی هاتووەتە #خاکی_هەرێمەوە!
لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمان لەبارەی دۆسییەی مستەفا سەلیمی لە نوسراوێکدا بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان رایدەگەیەنێت، بەپێی بەڵگە و شایەتەکان، مستەفا سەلیمی هاتووەتە خاکی #هەرێمی_کوردستانەوە و چووەتە گوندی #سیاگوێز و دواتر لەلایەن ئاسایشەوە بردراوە.
لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمان لەبارەی دۆسییەی مستەفا سەلیمی لە نوسراوێکدا بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان رایدەگەیەنێت، بەپێی بەڵگە و شایەتەکان، مستەفا سەلیمی هاتووەتە خاکی #هەرێمی_کوردستانەوە و چووەتە گوندی #سیاگوێز و دواتر لەلایەن ئاسایشەوە بردراوە.
لیژنەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە مستەفا سەلیمی، کە لە زیندانی شاری #سەقزەوە هەڵاتبوو و دواتر لە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لەسێدارەدرا، لە نوسراوێکیاندا بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان رایگەیاند، "مستەفا و شەش کەس بە نهێنی چوونەتە #بانە و لەگەڵ هاوڕێکانی بڕیاردەدەن بێنە #باشوری_کوردستان، ئیتر هەندێکیان دێنە باشور و هەندێکیان خۆیان رادەستدەکەنەوە." دەشڵێن، "مستەفا سەلیمی لە رێککەوتی ٢ی ٤ی ٢٠٢٠ هاتووەتە باشوری کوردستان و دەچێتە #گوندی_سیاگوێزی سەر بە #ناحیەی_گەرمک و پەیام بۆ کوڕەکەی دەنێرێت و دەڵێت گەیشتمە باشور." ئاماژە بەوەشکراوە، "دواتر دەچێتە مزگەوتی سیاگوێز و چەند کەسێکی خەڵکی گوندی لەوێ بینیوە، لەوانە کەسێک بەناوی سیروان حەمەئەمین و کەسێکی دیکە بەناوی ئیسماعیل تۆفیق کە کادری بزوتنەوەی ئیسلامییە." ئەوەش هاتووە، "سیروان حەمەئەمینی خەڵکی گوندەکە، هەواڵی هاتنی مستەفا بە ئاسایش دەدات و لەبەر کۆرۆنا ئاگاداریان دەکات کە لە رۆژهەڵاتەوە هاتووە." باس لەوەشکراوە، "دواتر ئاسایش مستەفا دەبەن و کاتێکیش کوردێکی رۆژهەڵات کە پێشتر لەگەڵ سیروان حەمەئەمیندا بە تەلەفۆن قسەیان کردووە هەواڵی سەلیمی دەپرسێت، ئەویش پێیدەڵێت کە ئاسایش بردوویانە بۆ کەرەنتینەی #باشماخ." هاوکات، لیژنەکەی پەرلەمان ئەوەی روون نەکردووەتەوە کە ئاسایش چۆن مستەفا سەلیمیان بردووە و لەلایەن کێوە و بە چ شێوەیەک تەسلیمی ئێران کراوەتەوە.
لە ماوەی رابردوودا، بەشێک لە هاوڵاتیانی هەرێم ئاسایشی یەکێتیان لە #پێنجوێن بە رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی بە ئێران تۆمەتبارکرد و ئاسایشی ناوچەکەش رایگەیاند، هیچ تۆمارێکیان بەو ناوەوە لەبەردەستدا نییە و دوورە لە راستییەوە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر