یەکیەتی و پارتی مەلفێان پرە لە تاوان کاتیک بینیان تیک ئەچووات تاوانەکانی یکەتری بەلاو دەکەنەوە
سوپاس بۆ بڵاووكردنهوه...
تاوانێكی تر له تاوانه قێزه‌وه‌نه‌كانی یه‌كێتی.....
لاهور له‌سه‌ر هه‌مان ڕێباز به‌رده‌وامه به‌ڵكو خراپتر.
له ٨/١٢/١٩٩٧ پێنج ئه‌ندامی باڵای حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)
به‌ناوه‌كانی:
١/ سه‌ید مه‌نسور ناسری، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (حدكا).
٢/ مه‌نسور فه‌تاحی، كادری پێشكه‌وتی (حدكا)
٣/ یه‌دوالله شیرین سوخه‌ن، كادری پێشكه‌وتوی (حدكا).
٤/ ڕه‌فعه‌ت حوسێنی، كادری پێشكه‌وتوی (حدكا).
٥/ ساماڵ ئیسماعیل زاده، بەرپرسی کۆمیتەی مهاباد (حدكا).
له سلێمانییه‌وه به‌رو شاری كۆیه ده‌ڕۆن بۆبه‌شداری كردن له پلنیۆم و كۆنگره، له به‌رزایه‌كانی قه‌زای دوكان ده‌كه‌ونه بۆسه‌یه‌كی (كه‌مین)ی ئیتلاعاته‌وه و شه‌ڕێكی قورس له نێوانیان ڕوو ئه‌دات و (مه‌نسور فه‌تاحی) شه‌هید، له كۆتاییدا چه‌كداره‌كانی ئیتلاعات هه‌ڵدێن و سه‌یاره‌یه‌كی جۆری پێكاب جێده‌هێلن و ده‌كه‌وێته ده‌ست ئه‌ندامانی (حدكا) كه تێیدا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه و كاسێتی ڤیدیۆی تێدا ده‌بێت.
به‌په‌له چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی دیكه‌ی (حدكا) ته‌رمی شه‌هیده‌كه‌یان و پیكابه‌كه‌ی ئیتلاعات ده‌به‌ن و له‌ڕێگای خه‌له‌كانه‌وه به‌ره‌و قه‌زای كۆیه به‌ڕێ ده‌كه‌ون، له بازگه‌ی ده‌روازه‌ی كۆیه، مه‌فره‌زه‌یه‌كی چه‌كداری یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی (حاجی مه‌سیفی) ڕێگری له چوار پێشمه‌رگه‌كه‌ی (حدكا) ده‌كه‌ن و به‌زه‌بری چه‌ك پێكابهكه و به‌ڵگه‌كانی ئیتلاعاتیان لێوه‌رده‌گرن، ئینجا هه‌رچوار كادره‌كه‌ی (حدكا) هه‌ر له‌و شوێنه گوله‌باران ده‌كه‌ن و شه‌هیدیان ده‌كه‌ن.
بۆ ڕۆژی دوایی، حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) شەهیدەکان له گۆڕستانی كۆیه ده‌نێژرێن، و پرسه‌یان بۆ داده‌نرێ.
جه‌لال تاڵه‌بانی و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یەکێتی دەچنە پرسه‌ی پێنج شه‌هیده‌كه‌ی (حدكا)، لەنێو پرسه‌كه‌دا مستەفای هیجری تووڕە دەبێت و بە جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت بۆ هاتوون بۆ پرسه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كۆ خۆتان شه‌هیدتان كرد.؟
دەمانکوژن و سەرەخۆشیشمان لێ دەکەن.؟
دەبێتە دەمەقاڵێ، ئینجا عبدوڵای حەسەنزادە داوای لێبوردن لە تاڵه‌بانی و شاندەکەی یەکێتی دەکات و مستەفای هیجری بێدەنگ دەکات.
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ له‌ناو شاری كۆیه دوو كادری دیكه‌ی (حدكا) له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه شه‌هید ده‌كرێن.
هه‌فته‌یه‌ك پێش ئه‌م ڕووداوه... ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نهناسراوو ١١ كادری دیكه‌ی حزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له سلێمانی له‌پێش مزگه‌وتی گه‌وره ئه‌ده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و سه‌رجه‌میان شه‌هید ده‌كه‌ن.
شایه‌نی باسه یه‌كێنی نه‌ك هه‌ر لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی بۆ ئه‌م كه‌یسانه نه‌كردووه، بگره بكه‌رانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستانه‌ی شاردۆته‌وه و كه‌یسه‌كانی داخستووه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر