Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۹ اسفند ۲۳, شنبه

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی #ئیسرائیل دەچنە سنوری تورکیا!



فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی #ئیسرائیل دەچنە سنوری تورکیا!

بەپێی رێککەوتنێک لەگەڵ یۆنان، ئیسرائیل فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی رەوانەی سنوری تورکیا دەکات.


بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای یۆنانی، حکومەتی یۆنان و ئیسرائیل رێککەوتن کە ئیسرائیل بۆ ماوەی سێ ساڵ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری (Heron Mk2) بە یۆنان بدات.

پێدانی ئەم فڕۆکانە بۆ ماوەی سێ ساڵ و بەکرێ دەبێت، بەهای رێککەوتنەکەش ٤٠ ملیۆن یۆرۆیە.

بڕیارە فڕۆکەکان رەوانەی دوورگەی (Skiros)ی یۆنانی بکرێن لەسەر دەریای ئیجە و نزیک سنوری تورکیا.

ئەم فڕۆکانە دەتوانن بۆ ماوەی ٤٥ کاتژمێر لە ئاسماندا بمێننەوە و لە بەرزی ١٠ هەزار کیلۆمەتر بفڕن.

یۆنان پێشتر بۆ چاودێریکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە دەریای ئیجە ناچار بووە فڕۆکەی ئێف ١٦ بەکاربهێنێت، ئەمەش تێچوونێکی زۆری ماددی هەبوو، بەڵام لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە دەتوانێت فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل بەکاربهێنێت. 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر