گواستنەوەی ٤ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۷ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، زانکۆ مەسعودی، محەمەد فەدەوی، محەمەد مەهجور و ڕەحمەتوڵڵا سالحیان یازی بەلاغی چوار هاووڵاتیی کورد خەڵکی سەقز، لە گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزران.
▪️ناوبراوان لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا لە مافی "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەیان"بێبەری کراون.
▪️ تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەک لە دەستدا نییە.
▪️زانکۆ مەسعودی، محەمەد فەدەوی و ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگوێزران.
▪️محەمەد مەهجوریش ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲۰ی خەزەڵوەری ئەمساڵدا، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەقز دەستبەسەر کرا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر