گوشاری ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی سنە بۆسەر بنەماڵەی یەکێک لە شایەتحاڵانی دادگای خەڵکی خەزەڵوەر
بە پێی ڕاپۆرتی نێردراو بۆ تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی، ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی سنە، بنەماڵەی شایەتحاڵێکی دادگای خەڵکی خەزەڵوەری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کردووە و بە توندی هەڕەشەیان لێکراوە و لەو ڕۆژەدا لە ژێر چاودێریی چڕی ئیتلاعات و گوشارەکانی هێزەکانی ئیتلاعاتی سنە دان.
▪️بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە "حەبیب مەردۆخی" و "بێهجەت مەردۆخی" دایک و باوکی "ئارام مەردۆخی" چەندین جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراون و لەوێدا گوشاریان بۆ هێناوە دەبێت لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری بکەن و تیایدا بەڕەوا بوونی دادگای خەڵکی خەزەڵوەڕ ڕەت بکەنەوە و شایەتیی کوڕەکەیان بە درۆ بخەنەوە و بە پێچەوانەی شایەتییەکە لێدوان بدەن.
▪️ئارام مەردۆخی چالاکی سیاسیی خەڵکی سنە و دانیشتووی ئەڵمانیا ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دایە کە وەکوو شایەتحاڵی ١٢٥ لەبارەی چۆنیەتی سەرکۆتی خۆپیشاندەرانی سنەیی لە ڕەوتی خۆپیشاندانی 98 شایەتی دا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر